مژدەكانی سەركەوتن رۆژ لە دوای رۆژ

مژدەكانی سەركەوتن رۆژ لە دوای رۆژ
لە كاتی ئێستادا كە هەندێك كەسی بە دور لە هەموو جۆرە ئینتمایەكی نیشتمانی بە بەردەوام دژایەتی ئەو پرۆسە چارەنووس سازەی گەلی كورد دەكەن و هەمان ئەو بابەتانەی كە لە میدیای داگیر كەران بڵاو دەكرێتەوە، دەبیتە مانشێتی سەرەكی میدیا سێبەرەكانی دژبەرانی سەربەخۆیی كوردستان.
ئەوانەی كە هەموو شتەك بە پێچەوانەی دەبینن وهەر شتەك لە بەرژەوندی حیزبەكەیان نەبیت ،تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی گەلی كورد دابیت بە پێچەوانەكەی بەدروست دەزانن دەكەون بەر دژایەتی كردنی تەنانەت لە پرۆسەیەكی چارەنووسسازی وەكوو ئەمرۆ كە بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی گەڵی كورد لە ئارادایە.
ئەو جارەیان لە زمانی ئاژانسی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو كرایەوە كە كۆمپانیایەكی نەوتی ووڵاتی ئیمارات ( TAQA )
دەرهێنانی نەوتی لە یەكەك لە گەورەترین بیرەكانی نەوتی ئەترۆش دەست پێكرد و بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران :ئەو كۆمپانیا نەوتییە لە توانایدایە رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنیت و لە هەمان كاتدا ئەو كۆمپانیا نەوتییە بە هاوكاری هەردوو كۆمپانیای نەوتی شامارن و مارتن اویل ئەم ئەركە جێبەجێ‌ دەكەن.
ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت ئیتر كاتی ترساندن و تۆقاندنی هاوڵاتیان بە كۆتا هات و ئەوانەی كە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانن رووی راستەقینەیان بۆ كوردستان بە دیار كەوت هەربۆیەش ئەوە یەكەم سەركەوتنی سیاسەتی نەوتی كوردستان نییە و كۆتاییش نابیت هەر بۆیەش دەبیت گەلی كوردستان ئەو راستییە بزانن كە ئەو كۆمپانیایانە هیچ كات لە هەمبەر كارەكانیان ریسك ناكەن و ئەگەر بەرچاو رونییەكیان لە كارەكانیان نەبیت كۆمپانیایەكی وەكوو رۆزنفت ئامادە نییە بهێتە كوردستان لە كاتەكدا كە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان لە ئارادایە
Top