تۆپبارانی ناوچە سنووریەكان و ئەركی هاونیشتمانیان لەو كاتەدا

تۆپبارانی ناوچە سنووریەكان و ئەركی هاونیشتمانیان لەو كاتەدا
ئەگەر لە سەر لاپەرەكانی ئینتەرنێتدا بە شێوەیەكی سەرەتایی سێرجەك بكەین دەیان بابەتی لەو جۆرەمان بەرچاو دەكەویت:
"دووشەممە 3-7-2017 تۆپخانەكانی ئێران ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەرانی بۆردومان كردو بەو هۆیەوە ژنێك‌و چوار پێشمەرگەی دیموكرات بریندار بوون".
"بەپێی هەواڵێك كە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە، كاتژمێر 8ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 12ی خەرمانان، هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی هەڵكەوتوو لە پایگای "كۆدۆ" لەسەر سنووری حاجی ئۆمەران دەستڕێژیان لە شوانكارەیەكی كورد بەناوی "فەرمان محەممەد پیرداود" خەڵكی گوندی شێوەڕش كردووە و گیانیان لێ‌ ئەستاندووە".
"لە كاتی دەسپێكی هێرش و تۆپبارانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان ، واتە لە 22ی پووشپەڕی 1390ەوە هەتا ئێستا چوار هاووڵاتیی كورد بەهۆی تۆپباران و دەستڕێژی هێزەكانی سپای پاسدارانەوە گیانیان لەدەست داوە بەپێی راپۆرتی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، 12 گوندی ناوچە سنوورییەكان چۆڵ و زیاتر لە 750 هاووڵاتیی كوردی هەرێمی كوردستان ئاوارە بوون"
ئەوە لە كاتەدایە كە لە رۆژی دووشەممە رێككەوتی 3-7-2017 دووبارە كەوتە بەر تۆپبارانەكانی كۆماری ئیسلامی ئەوەش لە كاتەكدایە كە كوردستان بەرەو كاتەكی هەستیار دا تێپەر دەبیت و پرسی ریفراندۆم و بریاردان لە سەر چارەنووسی گەلی كورد لە ئارادایە هەرچەندە كە بە درێژایی مێژوو گەلی كورد لە زوڵم و زۆرداری لایەنەكان بی بەش نەبووە هەربۆیەش ئیرادەیەكی بە هێزی هەمەلایەنانەی دەوێت بۆ ئەوەی لە هەموو ئەو نەهامەتییانە دەر باز ببین و بەرەو ئاسۆیەكی روون هەنگاو بنێین.
هەر چەندە كە هەندەك لە لایەنەكانی دیاری كوردستان دژی ئەو پرۆسەیە وەستاونەتەوە و گەلی كوردستان لە بابەتی لەو شێوە دەترسێنن بە تایبەتی لە داخستنی سنوورەكان گرتنەوە ئاوەكان و زۆر هەرەشەو بیانۆی تر ئەوەش تەنیا بۆ مەبەستی سارد كردنەوەی لایەنەكان لەو پرۆسەیە یەو هیچی تر نییە هەر بۆیەش لایەنەكان بە هێز وتینەكی زیاتر دەبیت لە 25ی ئەیلول بەرەو سندۆقەكانی دەنگان برۆن بۆ ئەوەی روبەرووی هەموو جۆرە هێرشەكی لەو جۆرانە ببنەوە و بە دەنگدانیان بە بەلی بەرپەرچی هەموو ئەو جاش قەڵەمانە بدەنەوە كە دژی سەربەخۆییی دەوەستنەوە
Top