سەربڕینی دووکەس
July 3, 2017
وتار و بیروڕا
گواستنەوەی مۆدێلی نائارامی چەند مانگی رابردووی چەمچەمال بۆ سلێمانی و بێدەنگ بوونی ڕۆشنبیرانی شار مەترسیەکە گەورەتر دەکات، هەڵبەتە بەتەنیشت زیادبوونی دەنگی گوللە رووداوی دلتەزێنتر دەبنە هەوال، بۆیە پێویستە ڕێگری لەبەچەمچەمال بونی سلێمانی بگیرێت، ئەمەش تەنهاو تەنها بە گوێ نەگرتن لەو سیاسیانەی ناوچەکە درووست دەبێت کە رق دەبەشنەوە.
سیاسەتی رەدکردنەوەی لایەنی بەرامبەر خاوەنی ئەم دۆخەی سلێمانیە کە تەنها لەیەک مانگ هەشت کەس بوونەتە قوربانی گوللە و ئەڕبابەکانی، هیوای بەخۆ داچونەوەتان بۆدەخوازم،
ئارامی بۆ شارەکەی شێخ.