دەنگی زۆرینە لە ریفراندۆم گەورەترین چەکی سیاسیە بۆ سەربەخۆی
June 17, 2017
وتار و بیروڕا
با هەمووان خۆمان بەخاوەنی دەنگی زۆری ریفراندم بزانین وەک بیانیەکان و ئەوانەی لە دوری کوردستان خەم و خەویان سەربەخۆی کوردستانە ،، زۆرێک لە سیاسەت مەدارەکانی جیهان پاڵ پشت و داواکاری سەربەخۆین پێیان وایە گەلی کورد مافی رەوای خۆیەتی سەربەخۆی خۆی ڕابگەیەنێت ،، (بێرنارد کۆشنێر) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سیاسەتمەداروناوداری جیهان کە بە دۆستی کورد ناسراوە دڵێت ئێستا کاتی سەربەخۆی یە بۆ کوردستان ، دەڵێت ئەگەر کۆمەڵگەی نێو دەۆڵەتی و نەتەوە یەگرتوەکان پاڵ پشتی سەربەخۆی کوردستان نەکات پێویستە یاسای بگۆڕێ چونکە هەڵەی تێدایە یاساکانیان ، بێرنار 50 ساڵ خەو بەسەربەخۆییەوە ببینێت ، ئاخۆ دەبێت کورد چۆن هەڵپەی زۆرینەی دەنگ بۆ ریفراندۆم و خەمی زوترین کاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی بێت ؟؟ دژایەتی سەربەخۆی و ریفراندۆم ناحەقی و نا دادپەروەریە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەرە بسێنێت و لەناوبردنی شۆڕشی سەد ساڵەیە و قبولکردنی کۆیلایەتیە .... من نازانم دژایەتی کردنەکان بۆ لەناوخۆ ڕێژەی لە وڵاتانی جیهان و دراوسێ زیاترە ؟ پێشم وایە تەنها بەرژەوەندیە شەخسیەکان و بەر بەرەڵای یاساو دەسەڵاتی خودیەکان حەز بە نەبونی دەوڵەت دەکەن کە ئەوانەن تەنها ڕاهاتون لە سەر جێ بەجێ کردنی یاساو ڕێساکانی دوژمن و خۆیان حەز بە کۆیلایەتی دەکەن ،، ئەوانەی پتر و زیاد لە زۆر حەز بە سەربەخۆی کوردستان دەزانن تەنها ئەوانەن کە لە ژێر چەتر و ئاڵای پارتیدان چونکە ئەوان لە مێژە سپاتاکوسەکەیان پێی گوتون کۆیلایەتی مافی ئێمە نیە ئێمەش هاوشێوەی گەلانی دی مافی ئازادی و سەربەخۆی و خاوەندارێتی نیشتیمانی خۆمان هەیە ، چونکە پێوەرەکانمان بە شۆرش پێواوەو چیدی چاواڕوانی کاری ئێمە نیە ئەوەی ماوەتەوە جێ بەجێ کردنی یاساکانی سەربەخۆییە و واژۆکان هێندەی نەماوە لە سەر ئاستی جیهان و وڵاتە زلهێزەکان چونکە ئەوان لایان رون و ئاشکرایە کورد توانای بەرگری و پاراستنی خاکی خۆی هەیە مافی خۆیەتی بێتە دەوڵەت و کلیلی خاوەن ماڵێتی پێ بدرێت .