چی دەبیت ئەگەر كورد واز لە ناكۆكییەكان بهێنیت.

چی دەبیت ئەگەر كورد واز لە ناكۆكییەكان بهێنیت.
ئەوە ئیرادەی بە هێزی جەماوەری كوردستانەئەگەر ناكۆكییەكیش یان هەبیت ،ئیرادەیەك كۆیان دەكاتەوە ئەویش ئیرادەی سەربەخۆیی كوردستانە ،ئەگەر بە شێوەیەكی خێرا ئاورەك لە رابردووی پێشهاتە خۆش و ناخۆشەكانی كوردستان بدەینەوە دەبینین هەر كاتەك كە یەكگرتوو و خۆگر بوونە هەموو كات دوژمن كورنشی بۆ بردوون و ملی بۆ داواكارییەكانیان شۆر كردووە بۆ نمونە لە رێككەوتنی 11ی ئازار و هەموو ئەو رێككەوتننانەی كە دوژمنی ناچار كردووە بۆ ئەوەی كە رێگایەك بگریتە بەر و لە ژێر رەشماڵەكان پەیمان و گرێبەستی عورفی و اژوو بكات.

بەڵام كاتەك كە بۆی لوا بیت بە دووی پیڵان و پیڵان گێری بووە ئەگەر ئاورەك لەو تیرۆرە سیاسیانەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان و داگیركەرانی كوردستان بدەینەوە دەبینین كە لە چ دەرفەتەك لە هەوڵی تیرۆر كردنی سەركردەكان بوونە و لەو رێگایەش زۆرێك لە سركردەكان گیانیان بەخت كردووە.

یەكی شوبات نمونەیەكی زیندووی ئەو ناكۆكییانە بوو كە لە نێوان هێزە كوردییەكان روویدا و ئەو تیرۆرە بووە هۆكارەك بۆ ئەوەی كە بەرەو یەك بونیان ببات،ئەگەر سەردەمایەك هۆكاری مانەوەی شۆرشەكانی كوردی هۆكاری درێژە پێدان بە شۆرەشە كان بووە لە كاتی ئێستا دا ئەو ئامانجە پێكراوە ئیتر كاتی خۆیەتی بە هەموان لە دەوری یەك خوان كۆببینەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی سەد ساڵەی شۆرەشەكانی كوردی بدروینەوە.
ئێستا كاتی ئەوەیە كە مڵملانی و دەسكەوتە حیزبییە كان وەلا بنین و بەرەو ئەو ئامانجە سەرەكییەمان هەنگاو بنین،ئیتر كاتی ئەوە هاتووە لە ئامانج و مەبەستەكانی داگیركەرانی كوردستان تێبگەین،ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بزانین بۆچی دەبیت دوژمنەكی كورد دەست لەپشتی كوردەك بدات و تێكەڵ كردنی مڵملانی و دەسكەوتنە حیزبییەكان لە گەڵ بابەتەكی چارەنووسسازی وەكوو سەربەخۆیی و ریفراندوۆم بابەتێكە كە لە گەڵ هیچ عورفێك نا گونجێت هەر بۆیەش بۆ ئەوەیزیاترین بەرپرسیارەتی لەو بابەتەوە لە ئەستۆ بگرین و ئەو شانازییەمان بەر بكەویت كە بەشدار بین لە ئەو بەر هەمە نەتەوەییە واز لە ناۆكییەكان بهێنین.
Top