حەشدی شەعبی و ڕەھەندە شاراوەکانی
June 7, 2017
وتار و بیروڕا
![حەشدی شەعبی و ڕەھەندە شاراوەکانی](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/alii.jpg )
حەشدی شەعبی یان روونتر بڵێن حەشدی شیعی، چونکە ئەم ھێزە رێک پیلان و نەخشەی شیعە جێبەجێ ئەکات و بە ئەجیندای ئەوان دەجوڵێتەوە، ھەربۆیەشە شیعەکان پارێزگاری لێ دەکەن وئەیانەوێت ئەم ھێزە وەکو خۆی بمێنێتەوە، چونکە بەمانەوەی خۆیان دەزانن.
جا لێرەوە دەکرێت بڵێن بەشێکی کەمی شیعەکان نەبێت باوەڕیان بە دامەزراوەی سوپایەکی نیشتیمانی عێراقی نیە باشترین بەڵگە لەم ڕووەوە درووست کردنی حەشدی شەعبی بوو، چونکە ئەگە ر بیرکردنەوەیەکی نیشتیمانیان ھەبوایە ئەوا ھەموو ھەوڵی خۆیان ئەخستەکار بۆ دامەزراندنی ھێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو نەوەک ھەوڵ بدەن بۆ ڕاوەدوونانی سەرکردەکانی سونەو دژایەتی کردنی کورد و لاواز کردنی سوپای عێراق.
کەواتە دەکرێت بڵێن سوپای عێراق ئەو سوپایە نیە کە سەنگێکی بەھێزی ھەبێت، بێگومان ئەمەش ترسێکی گەورەی خستۆتە ناو دڵ و دەروونی پێکھاتەکانی تری عێراق، لەکاتی دەنگدان بە یاسایی حەشدی شەعبی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەداخەوە بەشێک لەئەندام پەرلەمانەکوردەکان لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان بەم یاسایە دا دەبێت ئەو پەرلەمانتارانە روونی بکەنەوە کە حشدی شەعبی مەترسی نیە بۆ سەر پێکھاتەکانی تری عێراق بەگشتی و کورد بەتایبەتی، ھەرچەندە ناتوانن ئەوە بسلمێنن، چونکە رێکەوتن نامەی سەربازیان پێشێل کردووە و ھاتۆنەتە شەنگال کەواتەئەو پەرلەمانتارانە شایەنی سزادانن!!.
لایەنێکی تری شاراوەی حەشدی شەعبی نەبوونی ئایدیایەکی جوامێرانە و باشە بۆمانەوەی دەوڵەتێکی سەقامگیر، ھەر بۆیە کاتێ کوردو سەرکردایەتیەکەی پێداگری دەکات لەسەر پرسی سەربەخۆیی بژاردەیەکی درووستە و لەکاتی خۆیەتی، چونکە ڕەھەندە کانی پشتەوەی حەشدی شەعبی یا ڕاستتر وایە بڵێن حەشدی شیعی نھێنیەکە کۆدەکانی ئاشکراو روونن!!.