چیتر پێویستە..

چیتر پێویستە..
ئێوارەی ئەمڕۆ کاک نێچیرڤان سەرۆکی حکومەت شەن و کەوی تەواوی پڕۆتۆکۆڵەکەی ڕۆزنەفت ی کرد،دەرەنجامی لوتکەی ئابوری سانپترسبۆرگ بۆ هەرێمی کوردستان دیباجەی گرێبەستیکیان ئامادە کردوە، کە لە ڕووی ئابورییەوە سودێکی تەواوی بۆ ئابوری کوردستان هەیە ،جا ئەم چەند ڕۆژە حیزبە فەیسبوکەوانەکان وەک جەنابی کاک نێچیرڤان ئاماژەی بۆ کرد دەستیان کردەوە بە قسە بێ ماناو بێ بنەماکان..بۆ بازاڕ گەرم کردنی خۆیان ..وە ئەوەی ڕونکردەوە کە ڕەنگە چەند مانگێکی دیکەی بوێت تا پێی بوترێت گریبەست. زۆر لەوە دڵنیام هیچ یەکێک لەو حیزبانە نازانن ئەو دیباجەی گریبەستە چیە و چۆنە..جا هەموو جارێک قسەیەکی ئاشتی هەورامیم بیر دەکەوێتەوە لە خولی پێشوی پەرلەمان ،ئەو کاتە ئۆپۆزسیۆن وێڕای دەبە هاویشتن و تەپڵ لیدان زۆر بە دەنگی بەرزیش قسەیان دەکرد ،جا یەکیک لەو پەرلەمانتارانە بە ئاشتی هەورامی وت گریبەستە نەوتیەکان ناشەفافە ئەویش وتی لای هەومتان ئەم گرێبەستانە هەیە و بۆمان ناردوون بەڵام کێشەکەتان ئەوەیە نەتان خویندوەتەوە و لێی تێ ناگەن، ئەم پەتایە زۆر لە مێژە ئەم حیزبانەی فەیسبوکی گرتوە ،ڕۆژانە شاباشی کۆمپانیای دانا غاز دەکەن، بەوەی گوایا ئەم کۆمپانیا ۲٠ ملیاری لای حکومەتی هەرێمە کاک نیچیرڤان جوان بۆی شەرح کردن و پێی وتن ئەزانن کێیە خەریکی ئەم سکاڵایە و کێیە هانیان دەدات. سەیر لەوەدایە ئەمان تیناگەن بە تەنها بونی سکاڵا یان داوا کافی نیە بۆ قەرزار بونی حکومەتی هەرێم دەبیت داوا بگاتە دوا قۆناغ و سەرجەم ڕیگاکانی تانەدان کۆتایی پی بێت. بەڵام کێشەی ئەمان ئەوەیە بڕیاریان داوە دژ بن. نایانەویت تێبگەن......

Top