دوای‮ ‬70‮ ‬ساڵ كرملین فەرشی‮ ‬سوور بۆ بارزانی‮ ‬ڕادەخات‮ ‬

دوای‮ ‬70‮ ‬ساڵ كرملین فەرشی‮ ‬سوور بۆ بارزانی‮ ‬ڕادەخات‮ ‬
لەمێژووی‮ ‬چوونی‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك،‮ ‬مستەفا بارزانیی‮ ‬سەرۆك و‮ ‬ڕابەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەت و لە داستانی‮ ‬پەڕینەوە لە روباری‮ ‬ئاراس تا گەیشتنی‮ ‬بەنهێنی‮ ‬بۆ كرملین و پاشان بارەگای‮ ‬سكرتاریەتی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬سۆڤیەت نادوێین،‮ ‬تەنێ بۆ بیرهێنانەوەی‮ ‬مێژوو ئاماژە بە ئازارەكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەدەست باقیرۆفەكان و سكرتێرانی‮ ‬گشتی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬ئۆزبەكستان و ئازەربێجان و‮ ‬ڕاپۆرتە نهێنییەكانی‮ ‬كەی‮ ‬پی‮ ‬چی‮ ‬لەدوای‮ ‬كودەتایەكەی‮ ‬مسەدەق ولە گفتوگۆكانیشی‮ ‬دا لەگەڵ بۆریس بۆنۆماریۆف سكرتێری‮ ‬لیژنەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬هەڵوەستە‮ ‬یەك دەكەین و وەك باكگراوندێك بۆ ئەم وتارەمان سودی‮ ‬لێوە وەردەگرین و بەكورتی‮ ‬دەڵێین‮: ‬

ئەوسا بارزانیی‮ ‬باوك لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬و هەڤاڵانی‮ ‬ئامادەبوو،‮ ‬قوربانی‮ ‬بە گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬لە وڵاتێكدا بانگەشی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و دۆستایەتی‮ ‬گەلانی‮ ‬دەكرد و بەدروشمی‮ ‬ناوەندی‮ ‬حزبیش‮ (‬نشتیمانێكی‮ ‬ئازاد و گەلێكی‮ ‬بەختەوەر‮ ) ‬دونیای‮ ‬ئەتڵەنتیك و ئۆراسیاو ئەڤریكای‮ ‬تەنی‮ ‬بوو،‮ ‬باش بوو سۆڤیەت زوو بەخۆ كەت و بەبریاری‮ ‬خرۆشۆف سەربەرزانە بارزانی‮ ‬و هەڤاڵانیی‮ ‬گەڕاندەوە كوردستان‮. ‬

ئەوسا لە‮ ‬1947لە گەیشتنە نێو خاكی‮ ‬سۆڤیەت تا دەرچوون لێی‮ ‬لە‮ ‬1959‮ ‬لە دەربەندی‮ ‬ئەدێسای‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئوكراینایی‮ ‬ئێستا دا بە كەشتی‮ ‬جۆرجیا لەدەریای‮ ‬ڕەشەوە بۆ دەریای‮ ‬سپی‮ ‬و سوور و كەنداو بەسرەو بەغدا تا وێستگەی‮ ‬شەمەندنەفەری‮ ‬هەولێر‮. ‬گەرانەوەی‮ ‬سەرفرازانەی‮ ‬جەنەڕاڵێكه كە نشتیمان پێویستییەتی‮ ‬و چاوەڕوانیەتی،‮ ‬بۆ شیۆڕشێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬وەك ئەیلولیش تێشوی‮ ‬پڕواوپڕە لە ئەزموونی‮ ‬شۆرشی‮ ‬بارزان و كۆماری‮ ‬مەهاباد و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەت‮ ‬،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەو گەلەكۆمەكییە دەرەكی‮ ‬و ناوەكییانەی‮ ‬بەردرێژایی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلولیش لێیكرا،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەخودان و درێژە پێدانی‮ ‬ڕیبازێكی‮ ‬جێهێشت بەر هەمەكەی‮ ‬وا ئێستا لە‮ ‬29‮-‬5‮-‬2017‮ ‬تا‮ ‬1و2‮-‬6‮-‬2017‮ ‬دێتە دی‮ ‬و دوای‮ ‬70‮ ‬ساڵ بەسەر ئەو مێژووە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پشت ئەستوور بە تێكۆشان و خەباتی‮ ‬ژیرو دیبلۆماسیانەی‮ ‬مەسعود مستەفا بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬وا لە فڕۆكەخانەی‮ ‬هەولێرەو بەرەو سانپیتەرسبرۆگ دەچێ،‮ ‬و لەوێوەش هەر بەفڕۆكە بەهەگبەی‮ ‬پڕ‮ ‬لەسەركەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬دێتەوە هەولێر و بە داخدار بونی‮ ‬زیاتری‮ ‬ناحەزان و دوژمنان چ گۆڕانێكی‮ ‬مەزنە لەسیاسەتی‮ ‬ناوەند پارێزی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و كرانەوەی‮ ‬ڕوسیای‮ ‬ئێستای‮ ‬پوتین‮ ‬ڕوودەدات ؟ ئەی‮ ‬چ هەڵ و دەرفەتێكی‮ ‬زێرینە بۆ كورد دێتە پێش ؟‮ ‬یا هەر خۆی‮ ‬شایستەیی‮ ‬لەمێژینەی‮ ‬كوردە و درەنگتر لە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬دێتە بەرهەم ؟

دەكرێ،‮ ‬لەم‮ ‬ڕوانگەیەوە سەیری‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬سانپیتەرسبرۆگ بكەین و بڵێین بەرهەمی‮ ‬70 ساڵەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬روسیای‮ ‬شورەوی‮ ‬جاران و ئێستای‮ ‬پوتینە لەگەڵ بارزانی‮ ‬باوك و كوڕ‮ ‬و بۆ كوردستانی‮ ‬دوای‮ ‬شەری‮ ‬داعش هەر ئەوە نییە دوو كۆمیانیای‮ ‬زەبەلاحی‮ ‬وەك گازپڕۆم‮ ‬ڕۆسنێفت وەبەر هێنان بێننە كوردستان و ئیدی‮ ‬تەواو،‮ ‬وەك باوە لە سیاسەتی‮ ‬ئاوریشمی‮ ‬روسەكان لەدوای‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەفغانستان،‮ ‬بەتایبەتیش لە دوای‮ ‬پرۆسترێكاوە تۆزێ بەدرەنگەوە دێنە نێو ئەوهاوكێشانەی‮ ‬كە ئەمریكییەكان گەرمام و گەرم بەرپایی‮ ‬دەكەن و پاشان لە ناكاو خۆیان لە رزگار كەر بۆ داگیر كەر دەگۆڕن و لە ناكاویش بریمەر ئاسا سوپاكانیان لە گۆڕەپانەگەرمەكان دەكشێننەوە،‮ ‬هاتنە نێو هاوكێشەكە‮ ‬ی‮ ‬ڕۆژهەڵات و باشوری‮ ‬ئوكراینای‮ ‬هاوپشت و دراوسێ و سوریای‮ ‬دۆست و هاو پەیمان بۆ رووسەكان باشترین بەڵگەیە‮. ‬وا زلهێزەكان لێرەن،‮ ‬داعش و ناحەز و دوژمانی‮ ‬كوردستانیش لەسەنگەر دان‮ ‬

پریشكی‮ ‬ئەم چەند ئاگرە لە ناوچەكە دا هێشتا چەخماغەدەدا و‮ ‬

لەم سەین بەینەدا دەبێ بارزانی‮ ‬چی‮ ‬بكات ؟ هەموو بەرمیلە نەوتەكان بخاتە نێو سەبەتەی‮ ‬سۆمۆوە ؟ لەكاتێكییش دا هێڵی‮ ‬گازی‮ ‬نابۆكۆف و دەوڵەتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كەنداو بۆ گەرمكردنەوەی‮ ‬ئەورووپا جكە لە تێجووی‮ ‬زیاتر لەچاو گازو نەوتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬گرەنتییەكەشی‮ ‬مسۆگەر نییە‮. ‬

‮ ‬بارزانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو پیاوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬دونیا سەرسامی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و بوێری‮ ‬و ژیری‮ ‬و دبلۆماسیەتی‮ ‬تی‮ ‬،‮ ‬مۆسكۆش وەك نێوەندە بریار بەدستەكان هەستپێدەكاو دەزانێ وا بارزانی‮ ‬نەخشە‮ ‬ڕێگای‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەبەخۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬خستۆ سه ر راستەرێی‮ ‬گەیشتن بە نەتەوەیەكگرتوەكان،‮ ‬بۆیه سوودمەنددەبێ گەر سەرمایەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ژێر خانی‮ ‬ئەو دەولەتە تازەیە وەگربخات و تا ئێستاش بە كەشتییەك نەوتی‮ ‬600 هەزار بەرملی‮ ‬ئەزمونێكی‮ ‬سەركەتوی‮ ‬لەگەڵ كوردستان تۆمار كردوە و با گریمانەكانیش پێجەوانەی‮ ‬خواستی‮ ‬كوردستان بكەوێتەوە،‮ ‬تۆ بڵێی‮ ‬ئەوەندە زەرەرمەندبین بەقەد ئەو پرۆپاگەندانەی‮ ‬داناغاز و ناحەزان و دوژمنانی‮ ‬ناوخۆو دەرەكی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆژانە پێمانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەگەڵ رووسەكان زەرەر بكەین ؟‮ ‬

لەكاتێكدا رووسەكان بەستنی‮ ‬ئەم پەیوەندییە لەگەڵ كوردستان بۆ مێژووی‮ ‬دێرین دەگەڕێنێتەوە و دەشزانن كاركردن لەگەڵ هەولێر كاركردنە لەگەڵ ناوەندێكی‮ ‬بەیەكگەیشتنی‮ ‬بەرژەوەندییە سیاسی‮ ‬و ئابورییەكانی‮ ‬جیهان لە ناوچەكە دا و كەسی‮ ‬وەك بەرێز بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لەسیاسەتكردن دا‮ ‬ڕوون و‮ ‬ڕەوانە،‮ ‬تێدەكۆشێ تا دۆست و هاوپەیمان بۆ پرسی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬زیاتر بكات،‮ ‬نەك دۆزینەوەی‮ ‬ئەلتەرناتیف و بەكژیه ك‮ ‬وەنانی‮ ‬زلهێزان‮.
Top