سەربەخۆی شۆڕشی هاوشێوەی وڵاتانی زلهێزی دەوێت .

سەربەخۆی شۆڕشی هاوشێوەی وڵاتانی زلهێزی دەوێت .
ئەودەمەی ئەمەریکا خواستی سەربەخۆی وەک مافی خۆی بە و پەری متمانەوە هەوڵی سەربەخۆی خۆی دەدا .. وە دور لە وەلائی چاوی حیزب و دەسەڵاتە جیاجیاکان بوو ، ئەوانەی هەوڵی سەربەخۆی ئەمەریکایان دەدا سەرمایەدارو چینی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و قەڵەم بەدەستەکان بوو .... تاکو لە دەست بەریتانیا نەجاتیان بێت ( جۆن هانکۆک ) کە گەورە سەرمایەدارو بازرگانی ئەمەریکابوو هەروەها ( تۆماس پاین ) کە پیاوێکی ڕۆژنامەنوسی ئینگلیزبوو یەکێک بوو لەوانەی هانی شۆڕشی سەربەخۆی بۆ ئەمەریکا دەدا ؛ ئەگەر چی دانیشتوانی ئەمەریکا لە سەرەتادا دەتوانم بڵێم زۆرینەی دژی سەربەخۆی ئەمەریکابوون دژایەتیان دەکرد ،، ئەوان دەیان گوت ئێمە دژی پاشاو تاج نایکەین بەڵکو دژایەتی ( وەزارەت ) دەکەن ، لە دوای زۆرێک لە ململانێ و دژایەتی بەڵام ئەمەریکا بە سەرکەوتویی بەیانی سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند کۆنگرەیەکی سەرکەوتوی بۆ سەربەخۆی ووڵاتەکەی بەست ،،، ئەوەی من مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە ، ئەوانەی لەم دۆخەی هەرێمی کوردستان پێویستە زیاتر ماندوبن و ڕۆڵیان هەبێت زیاتر لە پێویست دور لە وەلائی حیزبی و باڵ و میزاجی شەخسی لایەنێک و بەرپرسێک و ژێر دەستەی و دور لە ناونیشانی ووڵاتێک کار بۆ سەربەخۆی کوردستان بکات ، بازرگان و سەرمایە دارە گەورەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە وە ڕۆژنامەنوسان قەڵەم بەدەست و چینی مامۆستایان و تاکو ئاستی خوێندنی باڵاکانە کەپێویستە بانگەواز بۆ دەوڵەت بکەن و خۆیان بە خاوەنی سەربەخۆی بزانن وەک مافێکی سەرەتایی مرۆڤایەتی چونکە خوداش لە گەڵ سەربەخۆی مرۆڤەکانە لە قەوارەیەکی دیاری کراوی زەویدا ... چونکە زیاد لە پێویست جومگەکانی سلکی عەسکەری حکومی حیزبی پڕبوە لە نەیاری سەربەخۆی وەک دانیشتوی وڵاتێکی نەیار سەیری پرۆسەکە دەکەن تەنها لە بەر بەرژەوەندی خودی تاک و مانەوەیان لە نێو دەسەڵاتێکی بازاری ئازاد پێ باشترە مانەوەیان لە نەبوونی یاسایەکی یەک بڕیارو خاوەن دەسەڵاتی سەروەرو قۆرخکراوی بێ ئەزمون پێ باشترە چونکە بێ دەسەڵاتی گەل و غیابی سیاسی ووڵات لە پێشکەوتنی حەزارەتی مرۆڤایەتی دوادەخات و هەریەک بە پاروە نانێک سامانی ووڵات دەخوات ... بۆیە دەبێت وەک ئەمەریکا خۆمان لەم چاوبڕینە سامانی وڵات و بێ ئەزمونیە ڕزگارکەین ئەویش پێویستی بە پێشڕەوی چینی ڕۆژنامەو قەڵەم بەدەست و سەرمایە گەورەکانی ناو ئەم هەرێمەی کوردستانە تاکو بتوانین وەک ئەمەریکا سەربەخۆی ڕاگەیاند لە چوارەمی مانگی حوزیرانی ساڵی(1776) کە هەموان کردیانە جەژنی سەربەخۆی هەر 13 ویلایەتەکەی ئەمەریکا
گرنگی سەربەخۆی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی لەوەدابوو کە ئەوەی لای ئەوان گرنگ بوو پاشگەز نەبوونەوە لەو شۆڕشی سەربەخۆییە کە ئەوان هیچ وەلائێکیان بۆ پاشاو تاج نیە تەنها دژی (وەزارەتن ) چونکە شۆرشی سەربەخۆی بۆ مافی ژیانە وە دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتە وە ئەوەی لای ئەمەریکاو بڕیارەکانی سەربەخۆی گرنگ بوو نەمانی قۆرخی دەسەڵات و گەندەڵی بوو ... بۆیە باهەمووان وەک گەلی ئەمەریکا بڕیاری چارەنوسی سەربەخۆی بەموڵک و سامانی خۆمانی بزانین نەک بە سامانی هیچ حیزب و لایەن و دەسەڵاتێک چونکە ئەوانیش دانیشتوی هەرێمی کوردستان و ئێستا بەدەنگی خەڵک لە پلەو پۆستە باڵاکانن دەنگ و قەڵەم پلەو پۆست دروست کات ئایا ناتوانێ سەربەخۆی لێ بەرهەم بهێنرێت ؟؟؟
Top