سەرۆک بارزانی و شکۆی پۆست و پێگەی کورد

سەرۆک بارزانی و شکۆی پۆست و پێگەی کورد
شکۆی پۆست و پێگە و قورسایی کورد بەندە بە پێگە و قورسایی سەرۆک بارزانی ، پێگە و قورسایی سەرۆک بارزانیش بەندە بە مێژووی زیاتر لە سەدەیەک قوربانیدانی خانەوەدەکەی و کاریزمایی و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی و ئەو رۆڵ و کاریگەریەی بەسەر رووداوەکانی ناوچەکەوە هەیەتی، پێچەوانەی ئەو رایەی کە مێژووی قوربانیدانی خانەوداکەی و کاریزمایی و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی و رۆڵ کاریگەریەکانی نادیدە دەگرن و پێگە و قورسایی سەرۆک بارزانی دەگێڕنەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم.
بە هەموو پێوەرە سیاسی و مێژووییەکان ئەوە پێگە و قورسایی کەسەکانە شکۆ بۆ پێگە و قورسایی پۆستەکان دیاری دەکات، نەک پێگە و قورسایی پۆست شکۆ بۆ پێگە و قورسایی کەسەکان دیاری بکات، ئەگەر هەر وڵاتێکیش وەک نموونە وەربگرین باشتر دەگەینە ئەو راستییەی کە کەسەکان چۆن پێگە و قورسایی پۆستەکانیان لاواز کردوە یان بە پێچەوانەوە بەهێزیان کردووە، لە وڵاتێکی وەک ئەمەریکا یان روسیا یان هەر وەڵاتێکی تر پێگەی سەرۆکایەتی وڵات هەمان پێگەیە، بەڵام دەبینین ئەزموون و کاریزمایی و کار و پلانی سەرۆکەکان چۆن پێگە و قوریایی پۆستەکە دەگۆڕن، ئەوە لە وڵاتێکی وەک کوردستان کە لە قۆناغی لە قۆناغی رزگاری نیشتیمانی دایە زۆر جیاوازە لەو وڵاتانەی کە سەربەخۆ و خاوەن کیانی سیاسی و یاسایین، چونکە لە وڵاتانی بێ کیان ئاستەنگەکان زۆر و فرە رەهەندن و ئاسان تریش درووست دەکرێن و دەبێ سەرۆک بە لێزانی و کاریزمایی خۆی هەموو ئەو ئاستەنگانە ببڕێ. بۆیە دەکەوینە هەڵەیەکی سیاسی و مێژووییەوە ئەگەر بڵێین پۆست پێگە و قورسایی بۆ کەسەکان دیاری دەکات، چونکە ئەگەر ئەزمونی شۆڕگێڕی و واقعبینی و کاریزمایی سەرۆک بارزانی نەبووایە، هەرگیز پرسی کورد و وەک ئێستا گەمارۆی سیاسی و دیبلۆماسی دوژمنان و داگیرکارانی نەدەشکاند و سەربەخۆیی کوردستانیش بەو هێزەی ئێستاوە نەدەچووە سەر شانۆی سیاسی نێودەوڵەتی، کەواتە ئەوە ئەزموونی سیاسی و مێژووی شۆڕشگێڕی و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک (بارزانی)ین شکۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم درووست کردووە، نەک پۆستەکە پێگەی سەرۆک بارزانی بەهێز کردبێ.
Top