بۆ رای‮ ‬گشتیی‮ ‬عەرەبی

بۆ رای‮ ‬گشتیی‮ ‬عەرەبی
ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە بە عەرەبی‮ ‬دەئاخەڤن و زمانی‮ ‬فەرمییان عەرەبییە،‮ ‬لەگەڵ زۆربەی‮ ‬وڵاتە ئیسلامییەكانیش هاوشێوەی‮ ‬ئەوان بە بەردەوامی‮ ‬لە ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نا ئارامیی‮ ‬دەژین،‮ ‬مانەوەیان بەندە بە قسەوقسەلۆك هێنان و بردن و پەنا بۆ چەك بردن‮. ‬

ئەوانەی‮ ‬شرۆڤەو بەدواداچوون بۆ رەوشەكە دەكەن لێیان شاراوە نییە كە كۆمەڵگەكانمان لە چ رەوشێكدا دەژین،‮ ‬كەم‮ ‬یا زۆر لە ئاست ئێستاو داهاتووی‮ ‬كۆمەڵگا نیگەرانن،‮ ‬هەر ئەوەشە بە تەئكید هانی‮ ‬داون بۆ رابردوو بگەڕێنەوە تا چیرۆكەكەیانی‮ ‬لەسەر هەڵچنن و بیكەنە بیانوویەك بەدەستیانەوە بەرهەڵستی‮ ‬ئێستای‮ ‬پێ بكەن‮. ‬بێ ئەوەی‮ ‬لە واتاو چەمكی‮ ‬بەرهەڵستكاری‮ ‬و بوارە بەرفراوانەكەی‮ ‬كارەكەی‮ ‬بگەن،‮ ‬كە دەكرێت لە لێكخشانی‮ ‬نێوان دەسەڵات و بەرهەڵستكار ئاكامی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و باشی‮ ‬لێبكەوێتەوە‮. ‬

ئەو هەڵەتێگەیشتنەیان وای‮ ‬كردووە كاردانەوەی‮ ‬لێبكەوێتەوەو واقیعەكەش بەسەر جەماوەردا بەرتەسك بكەنەوە،‮ ‬پوختەی‮ ‬تێگەیشتنیان ئەوەیە دەسەڵات بە چەكی‮ ‬شەرعیەت وەڵام دەداتەوە‮ ‬یا پێش ئەوەی‮ ‬رووداوەكە روو بدات بەرەنگاری‮ ‬دەبێتەوە،‮ ‬بەرهەڵستكارانیش چاڵ لە بن پێی‮ ‬دەسەڵات هەڵدەكەنن‮. ‬

جەماوەر دواتر لە پێناویدا پلانێك بۆ لەگەڵ ژیان راهاتن و سەقامگیری‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬ئامادە دەكات تا كەڵێنی‮ ‬گەورەی‮ ‬چینایەتی‮ ‬لێ دروست نەبێت و كار بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬بۆشاییەكانیشی‮ ‬دەكات تا وێنەی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬وا دەربخەن كە لە كاروانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬پڕ‮ ‬لە گۆڕانكاری‮ ‬خێرا كە لە وڵات و كۆمەڵگا شارستانییەكان روودەدەن دوا نەكەوتوو‮. ‬

‮ ‬بە پێی‮ ‬واقیع و ئەزموونەكانم دەڵێم،‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬وەك كۆمەڵگای‮ ‬عێراقی‮ ‬پێكهاتە جۆراوجۆر زۆر دوا كەوتووەو ئێستاشی‮ ‬لەگەڵدا بێت بەرهەمی‮ ‬ژاراوی‮ ‬تاڵیی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬سەربازی‮ ‬دەچێژن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬شتێكی‮ ‬كەمی‮ ‬باش پێشكەش دەكەن بەڵام زۆر ناخەیەنێت چونكە بەهۆی‮ ‬هەوڵەكانیان بۆ باڵكێشانی‮ ‬كەشێكی‮ ‬سەربازییانە بەسەر كۆمەڵگا‮ ‬یا بەسەربازكردنی‮ ‬كۆمەڵگا،‮ ‬وایان كرد خەڵك پێی‮ ‬هەڵ بخڵیسكێت و شتێك نەبێت لە كەوتن رزگاری‮ ‬بكات‮. ‬

دوای‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬كێشە لە نێوان مەركەز و هەرێم بیروڕای‮ ‬یا دژ‮ ‬یا بێ دەنگ دەبیستن و هەستی‮ ‬پێ دەكەن،‮ ‬ئێمە لە رای‮ ‬گشتی‮ ‬دەگەین و رێزی‮ ‬لێ دەگرین ئەوەندەش قسەمان كرد كە دەكرێت قسەی‮ ‬لە بارەوە بكرێت،‮ ‬ئەگەر هەستیشمان بكردبووایە قسەكردن رەوشەكە چارەسەر ناكات و ئاڵۆزتری‮ ‬دەكات ئەوا بێ دەنگ دەبووین‮. ‬

‮ ‬وەك دەڵێن ئەگەر نەتەوە رەخنەگرتنی‮ ‬تیا نەبێت وەك كوێر وایە،‮ ‬نەبوونی‮ ‬راڤەكاران بۆ دەستنیشانكردنی‮ ‬دەردو چارەسەری‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬كەسیی‮ ‬و گشتییە

مەقبول نییە كاروبارەكان بە پێی‮ ‬راوبۆچوون و مەزاجی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬هێز ئاراستە بكرێن و عێراق بكرێتە جەستەیەكی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬تاقیگا ئاسا تا نوشداران و دەرمانسازان تاقیكردنەوەی‮ ‬خۆیانی‮ ‬لەسەر ئەنجام بدەن،‮ ‬كە روونە ئاكامەكەی‮ ‬بە ئازارو مەرگ بەكۆتا دێت‮. ‬بەڵام ئەگەر كار لەسەرسارێژكردنی‮ ‬برینەكەی‮ ‬بكرێت ئەوا دەكرێت لەو كەوتنە دوورودرێژە هەڵسێتەوە سەر پێ‮. ‬هەمووتان سەدام حوسێن و سیستەمی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬ئەوتان لە‮ ‬یادە،‮ ‬هەر ئێوەش بوون ئێش و مەینەتییەكانی‮ ‬ئێمە بە عەرەب و كوردو توركمان و شیعەو كلدوئاشوور و مەندائی‮ ‬و سووننەكانتان دەگواستەوە،‮ ‬كە مەبەستم لای‮ ‬سەرانی‮ ‬ئەو حكومەتەیە كە لە ساڵی‮ ‬2003‮ ‬بەدواوە دادگایی‮ ‬كران،‮ ‬هەموو تاك و كۆمەڵەكانیان كردبووە ئامانجی‮ ‬راوكەرەكانیان‮. ‬

گەلێكی‮ ‬وەك عێراقی‮ ‬پڕ‮ ‬پێكهاتە،‮ ‬پێكهاتەكەشی‮ ‬خاوەن ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬بێت،‮ ‬وای‮ ‬دەخواست لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ پەسنكراو بێت و بكەوێتە بەر كاریگەری‮ ‬دەرەكیی‮ ‬بەسوود،‮ ‬نەك ململانی‮ ‬تا خەڵكانی‮ ‬دیكە ناچارنەبن لە پێناو بەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬مافی‮ ‬هاوبەشییان لەو وڵاتە پەنا بۆ ململانێی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬ببەن،‮ ‬دەڵێم تەنیا ماف،‮ ‬نەك خواست و هیواكانیان‮. ‬

لەسەر زاری‮ ‬زۆربەی‮ ‬هاوڕێ عەرەبەكانمان دەستنیشانی‮ ‬عەقڵیەت كراوە كە تا دەستی‮ ‬بە دەسەڵات نەگات ئارام ناگرێت،‮ ‬وەنەبێت ئەمە شرۆڤەیەكی‮ ‬دەروونی‮ ‬بێت بەقەد ئەوەی‮ ‬واقیعێكە ئێستا تێیدا دەژین و پێشتریش لە مێژووی‮ ‬عێراقدا تیایدا ژیاوین‮. ‬

بیركردنەوەكانیش بۆ دەستنیشان كردنی‮ ‬نەخۆشییەكەی‮ ‬كە جەستەی‮ ‬وڵات و خەڵكەكەی‮ ‬تا سەر ئێسقان خواردووە دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەرییەك بۆی،‮ ‬لە سنوورێكی‮ ‬بەرتەسك دەرناچن،‮ ‬یا ئەوەتا بەهۆی‮ ‬ئامادەییان و رازیبوونیانە ببنە پاشكۆی‮ ‬ئەو ئەجێندانەی‮ ‬كە مەبەستەكانیان زانراوە مەبەستیانە وڵات بەو شێوەیە بمێنێتەوەو ناوودەنگێكی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬خراپ و داتەپیوی‮ ‬هەبێت تا دەسەڵاتداران و ئەوانەی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬وڵات بەڕێوەدەبەن سوود لە كێشەكان بۆ مانەوەی‮ ‬خۆیان وەربگرن ئەگەر بۆ ماوەی‮ ‬چوار ساڵیش بێت،‮ ‬یا ئەوەتا شكستخواردوویی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬حزبەكە دەردەخات كە ناتوانێت بە متمانەوە لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانە هەڵسوكەوت بكات كە بەهۆیەوە دەسەڵاتی‮ ‬گرتۆتە دەست،‮ ‬یا تێگەیشتنێكی‮ ‬خەیاڵاویانەیە كە ئەگەر دەسەڵاتت بەدەستەوە بوو پێویستە لەسەرت چ رۆڵێك بگێڕیت‮. ‬

وەك دەزانن هاوبەشی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬متمانەو ئەهلیەت و هاوسۆزی‮ ‬بونیاد دەنرێت،‮ ‬چونكە پێش هەموو شتێك ئێمە هاووڵاتین و هەمیشە ئەوەمان بینی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو رۆڵەمان بیر دەخاتەوە مەبەستی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ئەوەیە وەك عەرەب وتەنی‮ ‬ببینە تیرێك لە هەگبەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬تیرەكانی،‮ ‬یا مەبەستی‮ ‬تەنیا مسۆگەركردنی‮ ‬پشتگیری‮ ‬ئێمەیە بۆ خۆی‮ ‬تا بتوانێت لەسەر ملی‮ ‬خەڵك و داهاتەكانیان دانیشێت‮. ‬

ئەو سەختییانەی‮ ‬لەسەردەمی‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوكی‮ ‬گەورە بەسەر بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردداهێنران ئەوەی‮ ‬بۆ ئێمە سەلماند مافی‮ ‬خۆمانە لەگەڵ ئەوانەی‮ ‬بڕوایان بە مەرجەعیەت هەیە جا ئایینی‮ ‬بێت‮ ‬یا سیاسی‮ ‬جیاواز نەبین و بارزانی‮ ‬هەردووكیانی‮ ‬پێكەوە كۆكردەوە،‮ ‬وەك هەر سەركردەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەلان،‮ ‬ئەویش لەلایەن دوژمنانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬بزووتنەوەكەی‮ ‬بێ رێزییان بەرامبەر كرا،‮ ‬كە تەنیا داوای‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬گونجاو و شەرەفمەندی‮ ‬بۆ گەلەكەی‮ ‬دەكرد‮.‬

من خۆم زۆر بیر لەو دێڕە هۆنراوەیە دەكەمەوە‮:‬

‮(‬سقی‮ ‬اللە الشدائد كل خیر‮.. ‬عرفتنی‮ ‬عدوی‮ ‬من صدیقی‮). ‬خوا كاتە سەخت و دژوارەكانی‮ ‬باش ئاودا‮. ‬بەهۆیەوە دوژمن و هاورێی‮ ‬بۆ لەیەك جیاكردمەوە‮)‬

ئەو وتەو لێدوانانەی‮ ‬دژی‮ ‬گەلەكەمان و هێزە سیاسیی‮ ‬و حزبیەكانی‮ ‬دەكرێت هەوڵێكە بۆ راكێشانی‮ ‬هەندێ بەبیانووی‮ ‬بوونی‮ ‬ئێمە تا دژی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬بوەستێتەوە،‮ ‬كە ئەوانەش قسەو قسەلۆكێكی‮ ‬بێ بەرهەمن و لە واقیعدا بوونیان نییە،‮ ‬لای‮ ‬هیچ كەسێكی‮ ‬بە ئینسافیش جێی‮ ‬قبوڵكردن نییە،‮ ‬ئەگەر ئێمە پێكەوە بەرگریمان لە عێراق كرد،‮ ‬پێكەوە خوێنمان لە پێناویدا رشت،‮ ‬رێزمان لە سنوورەكان گرت و بۆ كاری‮ ‬خێر بەیەكەوە ماینەوە،‮ ‬ئەی‮ ‬بۆ هاوبەشەكانمان هەمان دەقە كۆنەكانی‮ ‬پێشوومان بۆ دەگەڕێننەوە كە راستڕەواكانی‮ ‬ئێمەو چەپڕەوەكانی‮ ‬ئەوان دڕاندوویانن؟‮ ‬

هەر رۆژنامەنووسێك بە هەر بەرپرس و هاووڵاتییەكی‮ ‬كوردستان بگات دەبینێت سكاڵایان لە هەڵوێست و رەفتارو دەرهاوێشتەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لەئاست گەلی‮ ‬كوردستان هەیە‮. ‬

‮ ‬رۆژێ لە رۆژان سەرۆك بارزانی‮ ‬سەیری‮ ‬تانكە سووتاوەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬دەكرد و گوتی‮: ‬ئەوانە بە پارەی‮ ‬عێراق كڕدران تا ئێمەی‮ ‬پێ بكوژن‮، ئایا نامۆ نیە بە دڵدانەوەو دڵنەواییەكی‮ ‬ساردو سڕ‮ ‬بە كوشتنمان رازی‮ ‬بین؟

‮❊ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان
Top