ئاغای ئەسەسەرد: " تێگەیشتنی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی لە قسەكانی بارزانی بگەن "

ئاغای ئەسەسەرد:
لەو كاتەی كە سەرۆك بارزانی رۆویای خۆی بۆ گەلی كوردولایەنەكان خستۆتەروو لێرەو لەوێ‌ بە هەموو شێوەیەك دژایەتی دەكرێت و دژبەرانی دوو جۆرن یەرەتا ووڵاتە ئیقلیمییەكان كە بە هەموو شێوەیەك نەیان ویستووە كە رۆژەك لە رۆژان گەڵی كورد رۆژەكی خۆشی هەبیت بۆ ئەوەی نەگات بە ئامانجەكەی و بەشی دووەم یان تابووری پێنجەمن كە دەستەكیان لە ناو باسكی دوژمنان هاتۆتەدەرەوە و ئەوانەش رێك سیاسەتی دوژمنكارانەی ووڵاتانی ئیقلیمی پێرەو دەكەن و ئەوەی كە بۆیان دیكتەدەكرێت وەكوو خۆی لە گۆرەپانی سیاسی كورد دا پێرەوی دەكەن .
لێرەو لەوی هەوڵی دروست كردنی گومان لە سەر ریفراندۆم و نەهێشتنی ئینتمای نیشتمانی و دروستكردنی ئیرهابی فیكری بەشێكە لەو لۆژكەی كە ئەو تاقمە هەیانە و هەموو جارەكیش ئەو بابەتە بە شێوەیەك وێنا دەكەن كە گوایە هەموو هەم وخەمیان دەبیت داهاتووی ئەو ووڵاتەبیت بەڵام ئەوە راستی بابەتەكە نییە.
بەڵام ئاغای ئەسەسەرد لەو بابەتە تێنەگەیشتووە كە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دوو پرسی تەواو جێواز لە یەكترن هۆكارەكەشی ئەوەیە خۆ زۆرێك لە ووڵاتانهەبوونە كە ریفراندۆم یان ئەنجام داوە و ئەوەش بەڵگەیك لەرای راستەقینەی گەڵەكەیان بووە و پاڵپشت بە ئەو ریفراندۆمە دەوڵەتی سەربەخۆییان راگەیاندووە و ئەوەش لە یەك كات و ساتدا نەبووە
لە راستیدا ئەوەیان كە كوردستان پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە رای كۆتاییی بارزانییە و پێداگریلە سەر ئەو بابەتەش دەكات بەڵم ئەوەی كە زۆر نامەنتقی و ناڵۆژیكییە ئەو بەراوەردەیە كە جەنابتان لە گەڵ حكومەتی بەغدا كردووتانە دەتوانم بپرسم ئەگەر كورد نیازی جیابونەوەی لە بەغدا هەیە وەكوو دوو نەتەوەی تەواو جیا لە یەكتر بەڵام ئەوەی كە ئێوە باسی لێوەدەكەن كە گوایە گوایە زاخۆ و هەڵەبجەش ئەگەر بیانەوێ موڵەتی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان وەرناگرن،ئایا پرسی جیابونەوەی كوردستان لە بەغدا وەكوو پرسی جیابونەوەی دهۆك و زاخۆ و هەلەبجەیە؟ئێمە وەكوو نەتەوەی كورد بە هۆی چەوساندنەوەی حكومەتی بەغدا و دان نەنان بە مافەكانمان وەكوو دوو نەتەوە لە بەغدا جیا دەبینەوە بەڵام دەبیت چ هۆكارەك هەبیت كە زاخۆ یان دهۆك یانهەر شارەك لە شارەكانی كوردستان بیانەوێت جیا ببنەوە؟
لە راستیدا ئەو جۆرە چەواشەكارییانە جیا لەوەی كە راستەوخۆ خزمەتی داگیركەرانی كوردستان و ئاغاكان دەكات هیچی تری لێشین نابیت و ئەوەی ئێوەش دەیڵێن رێك ئەو قسەیەیە كە عمامە لە سەرەكانی بەغداو ئەفەندمەكانی ئانكاراو بنی ئەسەدەكانی دمشق و ماڵكییەكانی بەغدادەیڵێن. و ئەوەش زیاتر رەشبین كردنی خەڵكی كوردستان لە مەر پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستانەو بەس.
Top