مولا علی باپیر،ئەمیرەك بە نرخی رۆژ

مولا علی باپیر،ئەمیرەك بە نرخی رۆژ
ئەو ئەمیرەی كە رۆژەك خەون بە خواردنی كاڵەك لە گەڵ خۆشەویست دەبینیت، رۆژەكی تر خەون بەخداوەندی باری تعاڵی دەبینیت كەدەستی دەگریت و لە چەند ژوورەك دەیسورێنیت و لە كاتی دەسگیر كردنی لە لایەن ئەمریكییەكان هەمان ئەو ئەو خەونانەی بۆ هاتە پێش گوایە كە پێشت ئەو ژورانەی لە خەوندا بینیوە ،ئەوە كورتەیەكە لەو خەونانەی كە رۆژانە دەیبینیت و لێرەو و لەوێ‌ تەنانەت لە راگەیاندنەكانی خۆیان باس لەو خەونانەدەكات
بە بیرم دێت كە جارەكی تریش لە نوسینگەی بەرێز ئەدهەم بارزانی باسی لە خەونەكی لەوجۆرەی كرد بەڵام ئەم جارەیان بەرێزییان زۆر بە توندیووڵامی دابویەوە
ئەوەی كە جێگەی سرنج و تێرامانە ئەوەیە كە چ هۆكارەك هەیە بۆ ئەوەی كە ئەو ئەمیرە خەونی لەو جۆرەببینیت
ئەوەی كە لە كەسایەتییان دەخوێندرێتەوە ئەو راستییەیە كە بە هەموو شێوەیەك محاولەی ئەوە دەكات بیتە كەسەكی ناسراو بەڵام بەداخەوە تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئامانجە بپێكیت چونكە ئەو نەهجەی كە پێرەوی دەكات لە ناخەكی پاك و ئاراستە ناێتە دەرەوە بەڵكوو ئەوەی ئەو ئەمیرە هەیەتی بە نیەتی خۆ نمایش كردن دێت و نە هیچ شتێكی تر،و لە گۆرەپانی سیاسی كوردستانیش هەر لە سەر هەمان رێچكە رۆیشتووە و خۆی لە هیچ پیلانەك نەپاراستووە و هەموو بۆنەیەك ئیستغلال دەكات بۆ ئەوەی بە جۆرەك لە جۆرەكان خۆی نمایش بكات.
ئەو جارەشیان لە مەراسمی بە خاك سپاردنی نۆشیروان مستەفا هەمان نەهجی دووبارە كردەوە و دووبارە هێرشی بۆ سەر پارتی و بارزانی هێنا بەڵام دەبیت ئەوە وەكووئاڵقەیەك لەگۆێچكەی بكات ئەو كاتە خەونەكانی دێنە دی كە ووجودی لە سەر ئەرز نەمابیت و بەس
Top