ئەوە رەنگدانەوەی رێبازی پیرۆزی بارزانە

ئەوە رەنگدانەوەی رێبازی پیرۆزی بارزانە
لە رۆژی بەستنی پەیمانە سیاسییەكەی گۆران و یەكیەتی رێك یەك ساڵی بە سەر وەچوو هەرچەندە كە ئەو پەیمانە زیاتر بۆ دژایەتی راستەوخۆی پارتی بوو بەڵام هیچلی لێ شین نەبوو تەنیا یەك شت نەبیت ئەویش مەرگی داهێنەری ئەو پەیمانە سیاسییە نەبیت .
لەورۆژەوە كە بە دواداچوونم بۆ ئەو بابەتەكرد یەك شتم زۆر بە روونی بینی ئەویش ئەو ئەخڵاق و رەفتارە شایستەیەی بوو كە لایەنگرانی پارتی لە ئەكاوەنتەكانی خۆیان نیشانیاندا ئەویش هاو خەمی بۆ كۆچی نۆشیروان بوو و سەرەكی ترین داخوازییەكانیشیان ئەوە بوو كە مردنی نۆشیروان ببیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی پەرە بەسەنیت و رێگا لە فتنەو ئاژاوە بگیرێت و هەموو كەس ولایەنەكان لە سەر یەك بنەما كار بكەن ئەویش بنەمای پێكەوە ژیان بیت .
بەڵام رێك بە پێچەوانەی ئەو بابەتەم لە لایەنی بەرانبەر بە بێی جیاوازی بینی ئەویش بەردەوام بوونیان بوو لەو ئیهابە فیكرییەی كە باڵی بە سەر زۆنی سەوز و نیڵی دا كێشاوەو هەموو شتەك لە چاویلكەی رقو كینە دەبینن و بە هەموو شێوەیەك هەوڵی نانەوەی پشێوی لە پەیج و ئەكاونتە نەهێنییەكانیان دەدەن.
بەڵام یەك راستی هەیە ئەویش ئەو ئاژاوەیە لەو كاتەوە هاتووتە كایەوە كە ئەو بزوتنەوە نافیكرییە پێی نایە ناو ژیانی سیاسی و تەنیا شتەك كە كاری بۆ كردووە سرینەوەی هەموو شتەك بووە كە لە دەرەوەی كارو پرۆژە تێكدەرەكانیان بو بیت.ئەوە شتەك نییە كە حاشای لێبكرێت .
سەبووری و سینگ فراوانی لایەنگران و دۆستانی پارتی لەو بارودۆخە لە هەموو شتەك گرینگتر هەربۆیەش نابیت خۆمان بخەینە ناوئەو گەمە ترسناكەی كە ئەوان تێیدا ئەكتەرن لە لایەكی ترەوە ئێمە پەروەردەی رێبازەكین كە لە سەربنەمای ئەخلاق ورێز گرتن لە بەرانبەر بونیات نراوە ئەویش رێبازی پیرۆزی بارزانە
Top