بەڕێز بیرۆی بزووتنەوەی گۆڕان: منیش پرۆژەیەکم پێیە !

بەڕێز بیرۆی بزووتنەوەی گۆڕان: منیش پرۆژەیەکم پێیە !
ڕێکخەری بزوتنەوەکەتان ماوە ماوە بەناوی نەخۆشی لە دەرەوەی وڵاتە، و ھەر کە دێتەوە ھەمووتان پێکەوە دەڵێن فڵانە کەس پرۆژەیەکی پێیە! وەلاھی ھەر کەسێک وای بۆ بڕەخسێ ھەر ھیندە پرۆژەی دەبێ. کۆڕە جوتیار یان ئەنفالکراو نەخۆش دەبێ ناتوانێ تەنانەت لە مزەمتەکەی سەری کۆڵانەکەشی دەرمانی ئێکسپایێر بکڕێ، بێگۆمان ناتوانێ پرۆژە پێشکەشی ئەم میللەتە بکات. بەڵێ ئەوەیە نھێنی زۆری و بۆری پرۆژەکان.
ئێستا گەیشتووم ئەوە بڕوایە کە بەڕێزتان ڕابگەینم منیش دەتوانم پرۆژەی بەسوودم ھەبێ ئەگەر نەختێک خۆتانی پێوە خەریک بکەن و بیخوێنن:
بــەنــاوی یــەزدانــی مــەزن و دلــۆڤــان
ب/ پـــــرۆژە
بڕگەی یەکەم: خاڵەکانی خوارەوە لەخۆی دەگرێ:
١) توو خۆا وازمان لێبینن. زۆرتان ماندوو کردین.
٢) ئێمە پێویستیمان بە ئاسایش و سەقامگیری دەروونی و کۆمەڵایەتییە، پرۆژەمان بۆچیە؟!
بڕگەی دووھەم: پێکدێتن لەم خاڵانە:
١) لەمپەر لەبەردەم ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان دامەنێن.
٢) دوای سەرگرتنی دەوڵەتی کوردستانی بۆ کوردستانیان بڕۆن پێکەوە دانیشن تا ئێمەی کوردستانی بزانین چیتان دەوێ و دەردتان چیە. جارێ کاتی پرۆژە مرۆژە نیە.
٣) ئەوە گرنگترین پرۆژەی مەلیۆنان کوردستانی یە، جگە لەوانەی کە وەک ئێوە بیردەکەنەوە.
٤) ھەر پرۆژەیەک، کە بە بێ مەرج، پیت و وشە و بڕگەی یەکەم و کۆتاییەکەی " بەڵێ " بۆ دەوڵەتی سەربخۆی کوردستانی تیایدا نەبێ بە پرۆژە ناژمێردێتن.
٥) سەربخۆیی کوردستان پرۆژەی دوایینی نەتەوەکانی کوردستان، و جگە لەم پرۆژەیە ئەوانیتر ھەمووی "تڕۆژەن"، و نەک تەنیا ھیچ سوودێکی بۆ کوردستانیان نیە بەڵکۆ تەنھا کەڵکی ئەوەیان ھەیە بکرێن بە "نووشتە" و لە بێشکە یان ملوانکی نەخۆشێکی دەروونی ھەڵواسرێن تا تۆزقاڵێک داگێرسێتن.
٦)لێمان گەڕێن با ئەو کوردستانە دروست ببێ، و ھیچ پرۆژەیەکی ترمان بۆ ڕەوانە مەکەن تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
بڕگەی سێیەم: پێکدێتن لە خاڵی خوارەوە:
١)ھیوادارین ئەگەر دەتوانن "گۆڵ" بن، ئەگەر نە، ھیچ نەبێ "دڕک" مەبن.
٢)زۆرمان نان و ئاو و مەرگە و گۆشت خوارد ھیچ سوودی نەبوو، ھەر ئەنفال و کێمیاباران کراین. ئێستا دەمانەوێ دەوڵەتمان ھەبێ. ئەگەر تامی ناخۆش بوو دەیخەینە نێو (٢) پاکێت (envelope)، یەکێک بۆ ( السید النوری المالکی) و ئەوەتریان بۆ (آقای قاسم سلیمانی). بەڵام ئەگەر بە تام بوو ھەر پەنەجەیەک بۆی درێژ بکرێتن بە پشتبەستن بە ھێزی پۆڵاینی پێشمەرگەی کوردستان و بە سەرکردایەتی جەنابی بارزانی، ئەو پەنجە و قاچەکانی خاوەنەکەیەوە دەشکێنین.
٣)بۆیە ئەگەر پرۆژەکانتان زۆر بەسوود و بە پێزن تکایە بۆ کۆمپانیەکەی خۆتانی ھەڵگرن و لەوێ جێبەجێی بکەن، تا سوود و بەرکەتی ھەر بۆ خۆتان بێ. پێمان ئاساییە گەر سوودەکەی بەرمان نەکەوێ.
بڕگەی دووایی: پێکدێتن لە خاڵێک:
١) توو خۆا وازمان لێبینن. زۆرتان بێزار کردین.
سەرکەوتوو بن..................
واژوو: براتان پێشمەرگە و کۆڕی پێشمەرگە و کۆڕی کۆڕی پێشمەرگەیەکی بارزانیپەرێست......





Top