ئیتر هەناسەیەكی بۆ پیلانەكی نوێ نەماوە

ئیتر هەناسەیەكی بۆ پیلانەكی نوێ نەماوە
ئە گەر بە راوەردەك لە رابردوی نۆشیوان مستەفا لەگەڵ ئێستا بدەینەوە دەبینین لە سەردەمی نوسینەكانی لە رۆژنامەی رزگاری تاوەكوو ئەمرۆدا هیچ جیاوازییەك لە سیاسەتە شۆڤێنییەكانیدا بەدی ناكرێت چوون لەو سەردەمدا تاوەكوو ئێستا لە سەر یەك رێچكە كاری كردووە ئەویش دژایەتی پارتی وبنەماڵەی بارزانی و تەنانەت دژایەتی شۆرەشی رزگاریخوازی كورد بووە و ئەوەش ئەو راستییەمان بۆ دەر دەخات كە نەوەك تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە هەنگاوەكی ئەرێنی لەبواری كوردستان و ئامانجەسەرەكییەكانی كورد بهاوێژیت بە پێچەوانەوە لە هەموو كات و سات بە دوای نانەوەی ئاستەنگ و پشێوی لە نێوان لایەنە كوردییەكاندا شۆرەشی رزگاریخوازی كورد بووە.
نۆشیروان تەنانەت لە دوو ساڵی رابردوو كە داعش بەرۆكی كوردستانی گرت بوو و بە هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەی كوردستان و سەرۆكی هێزەچەكدارەكان كە بە شەو بەرۆژ راستەوخۆ لە بەرەكانی شەر توانیان مەترسی ئەو هێزە لە سەر كوردستان دوور بخاتەوە تەنانەت گەڵی كورد بە تەواوی دوونیا بناسێنیت.
بەڵام لەو كاتە ناخۆش و دژوارە دا بە پێچەوانەی تەواوی هێزە ئازادیخواز و نیشتیمان پەروەرەكانی جیهان كەلە كاتی روبەروو بونەوەی مەترسی بۆ سەر ووڵاتەكانیان هەموو كێشە ناوخۆیەكانیان وەلا دەنێن و بەرەویەك ئاراستە دەرۆن ئەویش پاراستنی نیشتمانە، بە پێچەوانەوە بزوتنەوە پۆپۆلیستییەكەی گۆران بە بە سوود وەرگرتن لە شەری داعش و بە پڵانی دەرەكی لە هەموو كات زیاتر لە هەوڵی كودتا و سیناریۆی جۆراوجۆر بوو.
ئا لەوكاتەدا تەنانەت نەیتوانی رۆژە ك لە رۆژان سەردانی بەرەكانی شەری بكات و پشتگیری ئەو پێشمەرگانە بكات كە رۆژەك لەرۆژەكان بە هۆی تێنەگەیشتن لە سیاسەتی چەوتی بزوتنەوەی گۆران بە هەڵە دەنگییان بە چەواشەكارییەكانی ئەوانە داوە.
تەنانەت سەردانی بنەماڵەیەكی شەهیدیان نەكردووە بۆئەوەی دڵنەواییەكی ئەو مناڵانەی شەهید بدرێت كە لە پێناو مانەوەی نۆشیروان و بزوتنەوە چەواشەكارییەكی گیان یان بەخت كردووە. نۆشیروان مستەفا لە باری دەرونی ئەوندە خەراپ بووە كە لە هەمبەر توانای هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەركەوتنە نێو دەوڵەتییەكانی كوردستان نەیتوانی بە دێرێك پشتگیری لە پێشمەرگە بكات و هەڵسوراوانی ئەو بزوتنەوەیە بە بەدەوام لە میدیای دوژمنانی كورد، پێشمەرگە یان بە میلیشیا و بنەماڵەی شەهیدیان بە لەشفرۆش ناو بردووە.
و لە كاتی ئێستاشدا كە كوردستان بەرەو سەربەخۆیی وە ریفراندۆم هەنگاو دەنێت نە خۆی ونە حیزبەكەی بەشدار دەبن بەڵكوو بە هەموو شێوەیەك رێگر دەبن بۆ ئەوەی كوردستان و گەڵەكەی كە ئامانجیان سەربەخۆییە بگەنە ئامانج.بەڵام هەموو ئەوانەی سەروو كۆتایی هات و بە كردار ژیانی سیاسی و بوونی فیزیكی نۆشیروان لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان كۆتایی هاتووە و ئیتر هەناسەیەك بۆ پیلانگێرییەكانی نەماوە.
Top