ڕیفراندۆم و عەمار حەکیم

ڕیفراندۆم و عەمار حەکیم
مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان لە کۆنگرەیەکی‮ ‬ھاوبەشی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬لەگەڵ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬لە وەڵامی‮ ‬پرسیارێکدا لەبارەی‮ ‬ڕیفراندۆم ئاماژەی‮ ‬بەوەدا‮ "‬ئەوانەی‮ ‬کە‮ ‬ڕەخنەیان ھەیە،‮ ‬باش لە بابەتە تێنەگەیشتوون و بۆ وەرگرتنی‮ ‬ڕای‮ ‬خەڵکی‮ ‬خۆمان‮ ‬ڕیفراندۆم دەکەین و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەین و دوور لە توندوتیژی‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بۆ ئەم پرسە دەگرینەبەر‮". ‬ھەر پەیوەست بە پرسی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی،‮ ‬عەمار حەکیم،‮ ‬سەرۆکی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ئیسلامی‮ ‬عێراق لە دوا لێدوانیدا دەڵێت‮: "‬ئەگەر دەوڵەتی‮ ‬کوردی‮ ‬ڕابگەیەندرێت،‮ ‬تەنھا‮ ‬یەک دەوڵەت دانی‮ ‬پێدا دەنێت ئەویش ئیسرائیلە‮". ‬گەلی‮ ‬کورد شەرعییەتی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ لە بەڕێز حەکیم و ھیچ لایەنێکی‮ ‬دیکە وەرناگرێت،‮ ‬بەڵکو شەرعییەتی‮ ‬ئەو پرسە و‮ (‬بڕیاردان لە دەوڵەتی‮ ‬کوردی‮) ‬تەنیا لە خەڵک و جەماوەری‮ ‬کوردستان وەردەگرێت،‮ ‬ھاوکات دامەرزاندنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬کارێکی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬ھەنگاوی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬دەوێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬ئەو ھەنگاوە پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەکڕیزی‮ ‬گەلەکەمان ھەیە،‮ ‬ھاوکات ئەو وڵاتانەی‮ ‬کە کوردیان بەسەردا دابەشکراوە،‮ ‬نایانەوێت دان بە بوونی‮ ‬کورددا بنێن،‮ ‬بۆیە کوردیش دەبێ خۆی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەپێنێت،‮ ‬ئەگینا نابێتە خاوەنی‮ ‬ھیچ‮. ‬ئەوەی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬بیستو شەش ساڵی‮ ‬ڕابردوودا،‮ ‬لە باشوور بەدی‮ ‬ھاتووە،‮ ‬کورد خۆی‮ ‬بەدەستیھێناوە،‮ ‬پێی‮ ‬نەبەخشراوە،‮ ‬ئێستا جەنابی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬پاڵپشت بە خەڵکی‮ ‬کوردستان و لایەنە سیاسییە نیشتیمان پەروەرەکانی‮ ‬دیکە لە باشوور،‮ ‬داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دوڵەتی‮ ‬کوردستان دەکەن،‮ ‬لەمبارەوە ھەنگاوی‮ ‬زۆری‮ ‬نراوە،‮ ‬ھەنگاوەکانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک،‮ ‬دەنگێکە لە جیھاندا دەزرنگێتەوە،‮ ‬سەرکردایەتی‮ ‬کورد زۆر وریایە،‮ ‬دەزانێت سەربەخۆیی‮ ‬ئەوەندە ئاسان نییە،‮ ‬بەتایبەت کە ئێران و تورکیا دەیانەوێت لە ترسی‮ ‬ھەستانەوەی‮ ‬کوردانی‮ ‬ئەو وڵاتانە،‮ ‬ئاستەنگ دەخەنە بەردەم پرۆسەکە،‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان پرسێکی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە،‮ ‬کورد سەدان ساڵە خەونی‮ ‬پێوە دەبینێت،‮ ‬قوربانی‮ ‬زۆری‮ ‬لەپێناو داوە،‮ ‬ڕیفراندۆم واتای‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئارەزووی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد بۆ خواستەکانی،‮ ‬ئەرکی‮ ‬ھەموو لایەکە ئەم پرسە بە ھی‮ ‬خۆی‮ ‬بزانێت و بە گەرمی‮ ‬کاری‮ ‬بۆ بکات،‮ ‬چونکە دەوڵەت پێناسەی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬کورد دەکات،‮ ‬جگە لە دەوڵەت ھیچ شتێکی‮ ‬دیکە ناتوانێت خەبات و قوربانیدانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان وەسف بکات‮. ‬دەوڵەت دەمانپارێزێت لە لەناوچوون،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬دەکات نەک تەنیا لە بەرژەوەندی‮ ‬کورد دایە،‮ ‬بەڵکو لە بەرژەوەندی‮ ‬ھەموو ناوچەکەدایە،‮ ‬ئەو ھەلەی‮ ‬کەوا ئێستا بۆ گەلی‮ ‬کوردستان‮ ‬ڕەخساوە ھەلێکی‮ ‬مێژووییە،‮ ‬پێویستە سوودی‮ ‬لێوەربگرین و لەدەست خۆمانی‮ ‬نەدەین،‮ ‬ھاوکات مافێکی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬کوردە و بە ھەر نرخێک بێت،‮ ‬دەبێت ھەر بێتەدی‮.
Top