شەری ناشەرعی لە چوار پارچە ، ئەوجارەیان لە باشور(1)
April 29, 2017
وتار و بیروڕا
![شەری ناشەرعی لە چوار پارچە ، ئەوجارەیان لە باشور(1)](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/sanrn.jpg )
پەچەدەكە هەر زوو تۆی دوبەرەكی و هاندانی كوردستانیانی دژ بە حكومەتی هەرێم راگەیاند سەرەرای ئەوە داوای كورسی و دەستەڵاتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرد ئەو دەستێوەردانانە وای لە حكوومەتی هەرێم ،بۆ پێشی گرتن لە شەری براكوژی هەموو ئەو نوسینگانە دابخات و بە فەرمی پەچەدەكە، حیزبەكی نایاسایی رابگەیەنرێت.
بەڵام ئەو جارەیان شەری داعش بووە بیانۆیەك بۆ ئەوەی خۆیان بخەزێننە ناو هەرێمی كوردستان و سەرەرای ئەوەی ئاستەنگەكی زۆریان لە هەمبەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئازاد كردنی شنگاڵ دروست كرد ،بەڵام لە كاتی هێرشی پێشمەرگە بۆ شنگاڵ ئەو چاڵاكییانەیانبە هی خۆیان لە قەڵەم دا و ویستیان وەها وێنا بكەن كە لەو شەرەدا بەشدارییان كردووە سەرەرای ئەوەی كە بەڵێنی ئەوەیان دابوو كە ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن بەڵام لە كاتی ئێستادا رۆژبە رۆژ كێشە بۆ حكومەتی هەرێم دەنێنەوە و دواترینشیان ئەو بیانۆیانە بوو كە دراوە بەتوركیا بۆ ئەوەی بۆردومانی قەرەچوخ بكات و شەهیدبوونی 5 پێشمەرگەو بریندار بوونی 8ی تری لێبكەویتەوە.
ئەوەی كە پەكەكە بە ناوی سیاسەتەوەخۆی خەزاندە ئەو پارچەی باشوور بەڵام بە بەردەوام لە هەوڵی نانەوەی كێشە و جێبەجێ كردنی نەخشەو پیڵانی ووڵاتانی ئیقلیمییە ئەویش بۆ ئەوە كە حكومەتی هەرێم لەو ئارامی و ئاسایشەی كە هەیە داببرێنیتو زیاتر لەوە بیر لە ئەو ئەركە سەركییەیان كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانە نەكەنەوە.