با هةمووان ثشتیوانی ريفراندوَم بوَ دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بين

با هةمووان ثشتیوانی ريفراندوَم  بوَ دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بين
ئەزموونی 14ساڵی ڕابردوو، هەندەی هەموو مێژووی عێڕاق، سەلماندی كوردستان لەگەڵ ئەم وڵاتە ناحەوێتەوە. دەوڵەتی عێڕاق، خۆی نایەوێ و نازانێت پێشبكەوێت، بۆیە لە كوردستان قبووڵ ناكات، لە گەشەسەندن بەردەوام بێت.دوژمنانی كورد هیچ نەما بە سەر میللەتی كورد نەهێنن لە وێرانكاری و داگیركاری و ئەنفال و قركردن و..له‌ ساڵی 1991 له‌ ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان، به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا و زه‌روره‌تێكی حه‌تمی بوو بۆ ئه‌و قۆناغه‌ له‌و كاته‌دا. دواتر كوردستان به‌ گه‌لێك هه‌وراز و نشێو و بارودۆخی جیا جیا تێ په‌ڕی تا گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی بوو به‌ هه‌رێمێكی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ له‌ نێو ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ خاوه‌ن سیاده‌ و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، پێگه ‌و ناوێكی مه‌زنی به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیدا.. هه‌موومان ده‌زانین كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ نه‌یارانی كورد له‌ ناو عیراق و ناوچه‌كه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كورد په‌رته‌وازه‌ و لاواز بكه‌ن و بیخه‌نه‌وه‌ ژێر ده‌ستی خۆیان، به‌ خولقاندنی چه‌ندین ئه‌زمه‌ی سیاسی و دورست كردنی قه‌یرانی ئابووری و گۆڕینی ئاڕاسته‌ و پلانه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و په‌رته‌وازه‌كردن و شكاندنی یه‌كڕیزی و یه‌ك گوتاری كورد له‌ به‌غدا كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها له‌مه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون! دوژمنانی كوردستان تا ڕاده‌یك هه‌لیان بۆ ڕه‌خسا كه‌ هه‌تا له‌ ناوخۆ خه‌ڵكانێك په‌یدا و دورست بكه‌ن دژ به‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان قسه‌ و باس و خواست بكه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ كورد خه‌بات له‌ پێناو ئه‌و پرسانه‌ ده‌كات و قوربانی مه‌زنی له‌م ڕێگا و كاروانه‌ دوور و درێژه‌ داوه‌، و له‌ ڕێی ئه‌وكه‌سانه‌وه ‌له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بوون كه‌ هه‌ستی كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری له‌لای تاكی كورد لاواز بكه‌ن، ئه‌مانه‌ی ده‌یان كرد هه‌ر هه‌مووی به‌ مه‌به‌ست و نیازی ڕێگرتن بوو له‌ گه‌یشتنی كورد به‌ سه‌ربه‌خۆیی و بوون به‌ خاوه‌ن ناسنامه‌یی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی.بۆیە ئیتر كاتی كوردایەتیی و سەربەخۆ خوازی و ماڵئاوایی یەكجارییە لەگەڵ بەغدا و عێراقچێتیش جاشایەتی و كۆیلە بوونە ..
پارتی و بارزانی ئەو رێبازە كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرییە كە هیچ كات بیری لە حیزبایەتی و بەرژەوەندی شەخسی نەكردۆتەوە بەڵكو بۆ ئەوە دروستبووە كە نەتەوەی كورد بۆ یەك ئامانجی رٍەوا كۆبكاتەوە ئەویش بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستانە . بۆ پێوستە گشت هێزولایەنە كوردستانیەكان بە میدیا و نووسەر و رۆشنبیران درك بەو بەرپرسیارییەت مێژووییە بكەن بۆ گەیشتن بە ئاواتی لە مێژینەمان .ئەمڕۆ هەموو تاكێكی كورد چاوەڕوانی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە لە باشووری كوردستان، بەڵام ئەركی سەرشانی میدیاكانە، تاك بە تاكی ئەو میللەتە لە خاڵ و لایەنە باشەكانی ئەو پرسە مێژوویی و نەتەوەییە ئاگادار بكەنەوە.ئیتر ئێستا كورد لە بەشی باشووری وڵاتەكەیدا تەواو گەیشتووەتە ئەو هەوارەی ساڵانێكە خوێنی بۆ دەدا و خەباتی بۆ دەكا. كەچی مخابن لە لایەكەوە هێز و لایەنەكانی كوردستان لە ناوخۆدا پەرتەوازەن و لە لایەكی دیكەشەوە میدیای كوردی سەرلەبەر بوونەتە رەخنەگر. رەخنەگر لەو كەس و لایەنانەی پرسی سەربەخۆییان خستووەتە نێو پڕۆژەی كاری خۆیانەوە و وەك ستراتیژێكی نەتەوەیی باسی دەكەن و هەوڵی بۆ دەدەن. ئەگەرچی لە لێدوانە رەسمییەكانی لایەنەكانی كوردستاندا هیچ لایەنێك تا ئێستا راستەوخۆ و راشكاوانە دژایەتیی پرسی سەربەخۆیی كوردستانی نەكردووە، بەڵام هەر هەموویان و هەر كامە و بە جۆرێك بوونەتە رەخنەگری پارتی دیموكراتی كوردستان و پێیان وایە پارتی مەسەلەی سەربەخۆیی كردووەتە موزایەدەیەكی سیاسی. لێرەدا پێویستە بڵێین ئەگەر وای دانێین پارتی بۆ موزایەدەی سیاسی خۆی لە سەربەخۆیی كوردستان بەخاوەن كردووە، لەو حاڵەدا ئەگەر ئێوە بە راستی بڕواتان بە سەربەخۆبوونی كوردە وەك مافێك، وەرن و پشتی بگرن و بەهەمووتان كارێك بكەن ئەو موزایەدەیە ببێتە ئەمری واقیع. بەڵام ئەوان رێك لەوە دەترسن ئەگەر بێت و سەربەخۆییەكە بە هەوڵ و تێكۆشانی پارتی سەربگرێ، ئەوا شانازییەكەیشی بە پارتی دەبڕدرێ، بۆیە بە هەموویان لە بنەوە لاقی پارتی دەكێشنەوە و نەك یارمەتیدەری نابن، بگرە بە هەموویان سەنگەریان لێ گرتووە و بەردی دەخەنە سەر رێگەی. ئەگەر ئەوان راست دەكەن، با بێن لەگەڵ پارتی هاودەنگ و هاوهەنگاو بن و لەو شانازییە بەشی خۆیان بۆ مێژوو تۆمار بكەن.

لە ئێستادا (سەرۆك بارزانی) دەتوانێ رۆڵی سەركردەی هەموو كورد ببینێت و كێشەی هەموو كوردەكان لە وڵاتانی دیكەیش چارەسه‌ر بكات".
دیاركردنی سنووری كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە ..
بوونی هەولێر وەك هێلی سوور و پاراستنی لە لایەن هاوپەیمانان .
ترافیكی دیپلۆماسی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان.
بانگهێشتی فەرمی وڵاتانی ئەروپایی و ئەمەریكا و كەنەداو بۆ سەركردایەتی سیاسی كوردستان وشەخسی سەرۆكی كوردستان .
هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ داموده‌زگاكانی كه‌ركووك له‌ پاڵ ئاڵای عێڕاقدا، پێمان ده‌ڵێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌مه‌یش هه‌ر هه‌نگاوێكی بارزانییه‌ و ده‌یه‌وێت ئامانجه‌كه‌ی خۆی بپێكێت..
راستە وخۆ و سەربەخۆ مامەڵەكردنی ئابووری و بە تایبەت فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە بازارەكانی جیهانی.
پرۆتۆكۆلی سەربازی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكاو هاوپەیمانانی تر .
ئەو هەنگاوە ستراتیژ و گرنگانەی سەرۆكی كوردستان ، هێژا مسعود بارزانی پێمان دەڵێت كە ئەو بە پێی پلان و نەخشەیەكە كە بەندە بە ئایندەی نەتەوەیەك كە شەو و رۆژ كاری لە سەر كراوە لە پێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..
Top