شەهید كردنی نۆ پێشمەرگەی یەكیەتی شۆرەشگێرانی كوردستان لە رۆژ هەڵات

شەهید كردنی نۆ پێشمەرگەی یەكیەتی شۆرەشگێرانی كوردستان لە رۆژ هەڵات
لە درێژەی هەموو ئەو هەڵوێستە نانیشتمانی و ناكورد پەروەرانەی، پەكەكە لە دامەزراندنییەوە تاوەكوو ئەمرۆ ،بە زۆر قۆناغی جۆراوجۆردا تێپەریوە ،تاكە ساتەكیش لە خیانەت كردن بە گەڵەكەی نەوەستاوە و بەردەوام بە شێوەی جۆراوجۆر خزمەتی دوژمنانی كردووە وەكوو ئەوەی ئێستا لە سوریا و لە شنگاڵ دەكات و وەكوو شەهید كردنی دەیان پێشمەرگەی رۆژ هەڵات تەنیا و تەنیا بۆ مەبەستی سەڵماندنی نییەت پاكی خۆی بۆ ئاغاكانیان.
عەبدوڵا ئۆجەلان ئێران و سوریا بە دوژمنی کورد ناناسێت و لەبەر ڕۆشنایی ئەو ستراتیژییەی کە پەکەکە سەبارەت بە ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێران دایڕشتوە، لە کوڕێکی تەلەفزیۆنی MEDtv دا کە ڕۆژی دووی ڕێبەندانی ساڵی ١٩٩٦، بە یادی "پەنجاهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد" ئامادە کرابوو، بە تەلەفۆن ڕایگەیاند:
(بە تەجربەی ئێمە كۆماری ئیسلامی ئێران وەك ڕژێمی شای ئێران نیە و مرۆڤ باش هەست بەو جیاوازییە دەكات.... پارتی دیموكرات ماوەیەكی درێژ دژی شای ئێران شەڕی كرد. شەهیدی دا، گەلێك لە ئەندامەكانی زیندانی كران. ئەوان شەهیدی دیموكراسی و تەنانەت شەهیدی وڵات پارێزیی ئێرانن. ئەگەر ئێوە دژی ئیمپریالیست بن، ئێمە ئامادەین لە كۆماری ئیسلامی داوا بكەین دۆستایەتی لەگەڵ كوردان بكات، ئێمە بە ناوی پارتی كرێكارانی كوردستان، بە پێویستی دەزانین دۆستایەتی كوردی ڕۆژهەڵات بكەین، ئەوە بۆ كۆماری ئیسلامی سەركەوتنە و بۆ كوردانیش هەنگاوێكی گرنگە. گەلی كورد، میللەتی كورد، میللەتێكی ئێرانییە. لە زمان و كولتوردا برای یەكدی بووین. ئێمە نامانەوێ كورد بە دژی كۆماری ئیسلامی ڕاوەستێ. هەرلەو كاتەشدا لە كۆماری ئیسلامیمان دەوێ لەسەر هەموو كوردەكان نەك هەر كوردی ڕۆژهەڵات، بەڵكوو بۆ هەموو كوردان سیاسەت دارێژێ. ئێمە هەردوو موحتاجی یەكترین(2) (3).)
پارتی كرێكارانی كوردستان لە درێژەی ئەو ستراتیژ و سیاسەتەیدا لە ساڵی ١٩٩٦وە گەلێك خزمەتی گرنگی بە ڕژێمی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد. ڕۆژی ١/٦/١٩٩٨ گەریلاكانی پەكەكە، نۆ پێشمەرگەی "یەكێتی شۆڕشگێڕانی گەلی كوردستان"یان كە لە كاتی جەولە كردندا، خەریكی حەسانەوە بوون، پەلاماردا و هەموویان شەهید كرد و تەرمی هەر نۆ پێشمەرگە شەهیدەكانی بردو بە دیاریی تەسلیمی كاربەدەستانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و ئەوانیش تەرمی پێشمەرگە شەهیدەكانیان لە شاری پیرانشاردا بۆ چاوترساندنی خەڵك گێڕا(2) (4).
دوای ئەو تاوانەی، پەكەكە بە فەرمانی ڕژێمی كۆنەپەرستی ئێران، لە ناوچەكانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، ئەركی پاراستنی سنوری دەستكردی ئێرانی لەگەڵ باشوری كوردستان لە ئەستۆ گرت و لە جیاتی پاسدارە كۆنەپەرستەكان، كوردان دەپشكنن و لەنێوان ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستاندا، بازگە و بنكەی گومرگیان داناوە و لە دانیشتوان، كاوانچییەكان و كۆڵبەران گومرگ دەستێنێت. بەپێچەوانەی ئەو گوتنەی عەبدوڵا ئۆجەلان كە دەڵێت(2) (ئێمە ئامادەین لە كۆماری ئیسلامی داوا بكەین دۆستایەتی لەگەڵ كوردان بكات.)
ئەوە ئەو راستییە حاشا هەڵ نەگرییەیە كە پەكەكەو نەهجە دور لە نیشتمان پەروەرییەكەی هەیەتی و نەیتوانیوە تاوەكووئێستا خۆی لێ‌ قوتار بكە و لە سەر ئەو نەهجەش بەردەوام بووە بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە ئەوەیە كە هێزە شەرعی و نیشتمانییەكانی كوردستان نەكەونە ناو داوی ئەو پاوانخوازییەی پەكەكەوە ئەگەر هەر هیچ نەبیت ئەوانەی كە لە سەروەوە باسیان لێوە كران مشتێكن لە خەروارەك لە كردار نابەجی و دور لە كوردپەروەری و نیشتمانی ئەو حیزبە توندرەوە،هەر بۆیەش كاتی ئەوە هاتووە كە حیزبە كوردستانییەكان ،بۆ یەكلا كردنەوەی ململانی و ناكۆكی نێوانیان پەكەكە بە كار نەهێنن چوون ئەو دامەزراوە ناشەرعییە نە لە ئێستاو نەلە رابردوو باوەری بە حكومەتی هەرێم و پارڵمان و تەنانەت ئاڵای كوردستان نەبووە هەربۆیەش بەكار هێنانی پەكەكە لە سیراعە سیاسییەكان ،جیا لەوەی كە كاریگەری لە سەر هەرێم و ساسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندی و پرەنسیبەكانی دیپلۆماسییەوە هەیە هیچ سودەكی تری نییە هەر بۆیەش دەبیت لەو بوارەوە هوشیارانەتر بێنە پێش و دژی هەموو ئەو هێز و لایەنانە بوەستنەوە كە سەروەرییەكانی ووڵات پێشەڵ دەكەن
سەرچاوەكان:
2-پارتی كرێكارانی كوردستان لە عەبدولا ئۆجەلانەوە تاوەكوو جەمیل بایك،حامیدگەوهەری
3- عەبدوڵا ئۆجەلان، تەلەفزیۆنی MEDtv، ڕۆژی دووی ڕێبەندانی ساڵی ١٩٩٦، "٢٢/١/١٩٩٦"
4- بەیاننامەی ڕۆژی ٣/٦/١٩٨٨ی کۆمیتەی ناوەندیی یەکێتیی شۆڕشگێڕانی گەلی کوردستان.
Top