ئامانجی سەرۆك بارزانی بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان ونەتەوەییە بۆ سەربەخۆیی كوردستان

ئامانجی سەرۆك بارزانی بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان ونەتەوەییە بۆ سەربەخۆیی كوردستان
دوای سێ‌ ساڵ شەرٍوپارێزگاری لە دەستكەوتەكانی كوردستان و دیاركردنی سنوورەی كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە ،و هەروەها هەڵوەشانەوەی پەیمانی سایكس پێكو و كۆتایی هاتنی شەرٍی موسڵ ، ئەو میللەتی كورد خۆی بۆ پرسی سەربەخۆیی كە مافێكی رەوایە ئامادە دەكات .كاتی ئەوەیە كە واشنتۆن چاوی لەسەر ئایندەی كوردانی عێراق بێت چونكە ئەوان دوای ئیسرائیل پەیوەندی هەرە نزیكیان لەگەڵ ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستیان هەیە.هەروەها هەرێمی كوردستان ئێستا سەقامگیرترین و تەباییترین بەشە لە عێراقدا و بووەتە پەناگایەك بۆ مەسیحییەكان و كەمینەكانی دیكە كە لە دەستی داعش هەڵاتوون .هیچ كۆمەڵگایەك لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەر لە ئیسرائیل ، بە قەدەر كوردانی عێراق پەیوەندی نزیكی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا نییە كە رۆڵی سەرەكیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بینیوە.هەروەها لە سەروبەندی نەمانی جیهادییەكان ، كوردانی عێراق پێیان وایە كە كات بۆ گواستنەوەی هەرێمی نیمچە سەربەخۆیی كوردستان بۆ دەوڵەتێكی خاوەن سەروەر پێگەیشتووە.بۆیە سەركردەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریان داوە كە ریفراندومی لەمێژە چاوەروانكراویان لەپێناو سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت.لەم بارەوە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە هەر ئەمساڵ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت .

سەرۆك بارزانی هەڵگری ئاڵایی كۆماری كوردستان و ئامانجێكی گەورە و پیرۆزە و كە گشت شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكان لە پێناویدا تێكۆشاون و قوربانیان بۆ بەخشیووە ، بۆ یە قۆناغی ئێستامان چارەنووسساز و یەكڵاكەرەوەیە و دەبێت یەكریز و یەكدەنگ بین بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان و لە نێویاندا دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان .بۆ ئەوەی‮ ‬كورد بتوانێ بگاتە مافەكانی‮ ‬و ئەو شەڕەی‮ ‬ئەمجارە خەباتێكە ئایندەمان دیاری‮ ‬دەكات و‮ ‬ڕزگارمان دەبێت لە كۆت وزنجیری‮ ‬عێراق،بۆیە لەوكاتەدا پێویستە لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬دابین وپرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكەینە فاكتەرێك بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش سەردەمەكە وا دەخوازێ وەك لەپێش چاوە،هەرچی‮ ‬زووە بۆ دروستكردن و بەدیهێنانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬تیایدا،وەك ئامانجێكی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەوتۆ كە هەموو شتێكی‮ ‬تر لەئاستی‮ ‬دا لاوەكی‮ ‬بێ،دەبێ پشت بەخۆمان و وڵاتی‮ ‬خۆمان و گەلی‮ ‬خۆمان ببەستین،نەك پشت بەستن و باوەڕكردن بە نەیاران و ناحەزانی‮ ‬كورد،دەبێ خۆمان ئامادە بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ هەر دۆخێكی‮ ‬چاوەڕوانكراودا خۆمان بگونجێنین،چونكە هەر ئاڵوگۆڕێك لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮، هەردەم‮ ‬ڕێگا بۆ ئاڵوگۆڕێكی‮ ‬تر خۆش دەكا،كە دەرگایەكی‮ ‬گەورە دەبێ بۆ پرسی‮ ‬كورد و سەرۆك بارزانی‮ ‬باوەڕ‮ ‬و متمانەی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە سەركەوتن هەیە‮.‬ بۆیە پێوست تا دەكرێت رێگە نەدەین نەیاران و داگیركەران درز و ناكۆكیی لە نێوانمان دروست بكەن و تا ئەو كاتەی ئاواتی شەهیدان و نەتەوەیی بەدی دێنین ..
ناكرێت چیتر رێگە بدەین مێژوو دووبارە بێتەوە ، سەدەیەكی تر چاوەروان بین و ژێر دەست بین و ببینن كە بەدەستی داگیركەران بچەوسێینەوە و غەدرمان لێبكرێت و جینۆساید بكرێن و بە هاووڵاتی پلەدوو هەژمار بكرێن و ژێر دەست بژین .سەرۆك مەسعوود بارزانی ماوەی سەد ساڵە بەردەوامن لە خەبات و قوربانیدان لەپێناو ‏بەدیهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ گەلەكەیان,بەهۆی خەبات و ‏سیاسەت و دیپلۆماسییەتی حەكیمانەی و درێژەپێدەری رێبازی بارزانیی ‏نەمر, وەكو نوێنەری نەتەوەو گەلێكی چەوساوەو تینووی ئازادی و ‏سەربەخۆیی ,رۆژ بەڕۆژ دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدیدێنێت و ‏زیاتر ناوبانگی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. ناكرێت پێگەو رۆڵ و كەسایەتیی سەرۆك بارزانی بێنینە ئاستی ‏هیچ سەركردە و سەرۆكێكی وڵاتان و نەتەوەكانی دی ,چونكە ئەوان ‏سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی خۆیانن و خاوەن دەوڵەت و سەروەریی ‏خۆیانن و , ئەوان دێن و دەڕۆن و وڵاتەكانیان هەر بە پارێزراوی ‏دەمێنێتەوە , بەڵام سەرۆك بارزانی رێبەرایەتی نەتەوەیەكی چەوساوەو ‏بێ‌ دەوڵەت دەكات لەپێناو وەدیهێنانی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆی ‏كوردستان و, ئەركی ئەو قورستر و جیاوازترە لە ئەوانی دی .‏ئەو ئێستا یەكێكە لە كەسایەتی ‏و كاراكتەرە هەرە دیار و كاریگەرەكانی ناوچەكە و جیهان, زیادەرۆیی ‏نییە ئەگەر بڵێین بارزانی لەسەرئاستی هەرچوار پارچەكەی كوردستان ‏و لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بەگشتی بێوێنەیە, ئەمەش ‏راستییەكی شیرینە بۆ نەتەوەكەمان و دۆستەكانمان و هەروەها تاڵیشە بۆ ‏دوژمنان و نەیارانمان, چونكە ئەو نەك هەر سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستانە, بەڵكوو تاكە مەرجەعی نەتەوەی كورد و هەموو نەتەوەو ‏ئایین و ئایینزاكانی ترە كە لەكوردستاندا و لەگەڵ كورد بە تەبایی و ‏برایانە دەژین, هەمووان لەسەر هەر رووداوو گۆڕانكارییەك كە ‏لەناوچەكەدا رووبدات ,چاوەڕوانی هەڵوێست و بڕیاری سەرۆك بارزانی ‏دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ را و بڕیاری ئەو, دوایین قسەش هەر بۆ ‏بارزانییە.‏ پێویستە هەموومان ‏دڵسۆزانە پشتیوانی لە هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەین و هەموو ‏ناكۆكی و جیاوازییە سیاسی و فیكرییەكانمان وەلاوە بنێین و دەست لەناو ‏دەست بەرەو وەدیهێنانی مافی رەوای گەلەكەمان و ئامانجە مەزن و ‏پیرۆزەكە هەنگاوبنێین , ئەو مافەی كە بەدرێژایی مێژوو لێی بێبەش ‏كراوین, ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە.
Top