لەو کاتەی کورد دووەم ئامانجی پێکا دەرکەوت هێزی چەندە ....

لەو کاتەی کورد دووەم ئامانجی پێکا دەرکەوت هێزی چەندە ....
ئەو ڕۆژەی نەتە وەکەمان سەرۆک کۆماری عێراقی وەرگرت، هەرگیز ڕژێمی بەعس بە عەقڵی ناکامڵی نەدەهات کە کورد بەردەوامە لە هێنانەدی خەونەکانی ، بەڵام بینی کورد هێندە هێزی زۆرە لە پێکانی ئامانج و هێنانەدی و ئەنجام دانی یەک لەدوایەکی بەرهەمەکانی خۆی و خوێنی شەهیدان و سەندنی تۆڵەی ڕوحی هەزاران هەزار ئەنفال و کیمیاباران ،، ئەودەمەی سەدام لە کونی زەوی دا خۆی حەشاردابوو سەرکردە مەزنەکان لە هەوڵی ئارامکردنەوەی خەڵکی بەغدادو تێگەیشتنیان لەو خەمەی لەناخیاندا پەنگی خواردبوو بەدرێژایی حکومی بەغداد ......
بۆ وەبیرهێنانەوەی هەمووان ،،،
لە دوای ڕوخاندنی ڕژێمە ئیستعماریەکەی بغداد ، لە ساڵی (2003) دا دوایی ئەوەی ئەمەریکا و هاوپەیمانان توانیان کۆتای بەدەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ی عێراق بهێنن ، ئەوکات ئەنجومەنێکی کاتی پێکهێنرا بۆ بەڕێوەبردنی عێراق ........
ئەو ئەنجومەنە بۆماوەی نزیکەی( دووساڵ)
کارەکانی بەردەوام بوو تالەساڵی (2005) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنراو لە ڕۆژی (2005/4 /6) ە جلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا ،، ئەوە بۆ یەکەم جاربوو لە مێژوویی عێراق و گەلی کوردا ،، کوردێک بێتە سەرۆک کۆمار کە حکوم لە بەغدادی پایتەختی عێراق و گەلی کورد بکات لە کۆشکەکانی سدام ،، کەپێشتر لەو کۆشکانە هەوڵی شکست پێکهێنانی کورد و خەباتیان دەکرا لە سەرکەوتنیان بەڵام کۆڵ نەدان بەردەوامبوو بەردەوامیشە بۆ هەمیشە ،،،
بەڵام لە دوای (2003) ڕوخاندنی حکوم و دەسەڵات و پەرتەوازەیی لە ماڵبات و سەرجەم دەموو دەزگا سەرکوت کەرەکانی لە عێراق لە دوای ساڵانێکی زۆر واتە لە دوای (1991) دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمان و نیمچە سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان جارێکی دی لە ڕوخاندنی بەعس بەهارێکی تر بۆ گەلی کوردو خاکەکەی ڕەخساودەرفەت و دەسەڵات و پەیوەندییەکانی لە دوای بەهاری عەرەبی زیاتروبەرفراوانتربوو لە جیهانی دونیادا... بۆیە ئەمانەو چەندین باسی دی لەو مێژوەی کە کورد پیایدا تێپەریوە گەلێ گەلێ قۆناغی سەخت و دژوارو پڕاو پڕ لەسەرکەوتنمان تێپەڕاندوە تێدەپەڕێنین ... با هەمووان لە گەڵ پەیاموو ڕاسپاردەکانی بارزانی بین چونکە سەرۆک بارزانی بۆ گەلی کورد و ئێستای ناوچەکەمان زۆر گرنگە دەبێت درکی پێ بکەین و خۆمان لە وەلائی حیزبی و فشارە کان دورخەینەوە یەک هەڵوێستی خۆمان بۆ یەک گوتاری سیاسی لێوان لێو لە هەستی نەتەوایەتی و ئینتیمای ڕوحی نیشتیمان دەربڕین و تێکرڕا هەمووان بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی داوا لە بارزانی بکەین کە پەلە کات بۆ ڕاگەیاندنی ئەودەوڵەتەی سەد ساڵە کورد قات و قڕی دەکرێ و ماف و یاسایی لێ زەوت دەکرێ بەڵام کۆڵی دانەناوەو بەردەوامە ،، بارزانی ئێستا فریاد رەسی گەلی کوردە و بۆتە خەمخۆری گەلێک و بە خۆنەویستانە و دور لە چاوەڕوانی دەست خۆشی و خەڵاتکردن تێدەکۆشێ و داوای مافی ڕەوای گەلێک دەکات بینێمان بارزانی لە سەرجەم پەیاموو ڕاسپاردەکانی تەنها و تەنها داوای یەکریزی و تەبایی نێو خۆی سەرجەم حیزبەکان دەکات لە نێو ماڵی خۆماندا ... پێویستە گەنجان هاوهەڵوێستی خاکی خۆیان بن بارزانی دەڵێت کوردستان چاوی لە هەڵوێستی گەنجانە چونکە ئەوان جیلی دواڕۆژێکی پڕشنگداری دەوڵەتێکی گەشەسەندویی داهاتون ،،، وەبیرمان نەچێت دەوڵەت بوون چەپکێ گوڵ یاخود دیاریەک نیە بۆمان بێت لەلایەن هیچ هێزو ووڵاتێکی جیهان تەنها هەوڵ و کۆشش دەمان گەیەنێتە سەربەخۆیی خاکی خۆمان باهەمووان پێکەوە بڵێین ....

بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم
بەڵێ بۆسەربەخۆی خاکی کوردستان
Top