جاران، كە باسی سەربەخۆیی كوردستان دەكرا، دڵی داگیركەران دەلەرزی. ئێستا، لەگەڵ بیستنی سەربەخۆیی، ئەوە جاشەكانن كە ئەژنۆیان دەلەرزێ و دڵیان دادەخورپێ.
March 28, 2017
وتار و بیروڕا
پێشتر، لەگەڵ بیستنی بانگی ئازادیی كوردستان، میدیای داگیركەران تووشی هێستریا دەبوون و بەڕاست و چەپ پەلاماری مێژوو و كولتووری كوردیان دەدا. ئێستا، دژمن خۆی هیلاک ناکات و هەر لە ناو خۆمان، میدیای نائەهل و كرێگرتەی (سەربەخۆیان) هەیە و جاشقەڵەم و جاشگۆڤار و جاشپەیج و جاشنامەکان، بەو پەڕی ڕووقایمییەوە بە زمانی كوردی، دژی سەربەخۆیی دەنووسن.
ڕۆژێك ناچارین بڵێین نەفرەت لەو دێموكراسییەی حزبی كۆیلەی داگیركەر و میدیای بەكرێگیراوی دوژمنانی ئاوا دەستکراوە کردووە و لە سەربەخۆیی بەرداون.
بەختیار شاخی