متمانەی سەرۆك بارزانی وسیاسەتی چەوتی ئەوان

متمانەی سەرۆك بارزانی وسیاسەتی چەوتی ئەوان
لەو کاتەی بارزانی داوای هاوکاری کرد لە پێدانی چەکی نوێ بۆ لە لەناو بردنی ڕێکخراویی تیرۆریستی داعش لە پەیڤێکی بۆ ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد کە کوردستان جەنگاوەری بەهێزیی هەیە پێشمەرگە هەمیشە قەڵاو قەڵغانی خاکی کوردستان بوون بۆ بەرگری ڕوحیان بەخشیوە، بەڵام چەکی بەھێزیان لەبەردەست نیە و دوژمنەکەیشیان کە داعشە بەھێزە و چەکی بەجێماوی سوپا شکستخواردوەکانی عێراق وسوریای کەوتووەتە دەست.
سەرەڕای بەدەمەوە ھاتنی ئەوروپا بۆ پەیامی بارزانی، هەر لەڕۆژی 9/11/2014 باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشویی وڵاتە یەگرتوەکانی ئەمەریکا بە هەنگاوێکی ستراتیژیی و بەسەرۆکایەتی وڵاتەکەی، هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعشی ڕاگەیاند، کە سەرەتا بەشداربووان ژمارەیان (38)وڵات بوو لەو (38)وڵاتە تەنها 9وڵات هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستانکرد لە نێو ئەو وڵاتانەش یەکێکیان ئەڵمانیا بوو کە جۆری ئەو چەکەی ناردی بۆ پێشمەرگە کاریگەری بەھێزی ھەبوو لە گۆڕینی ھاوسەنگی ھێز و سەرکەوتنکانی پێشمەرگە، لە نمونەی چەکی میلان. ئەم چەکانەش تەنهاو تەنها بۆ شەڕی دژی داعش بەکار هاتون، ئەوانیش باش دەیانزانی کە ئەم چەکانە بەدەستێکی ئەمین دەگات و جگە لەتیرۆرستانی داعش بەرانبەر کەس بەکار نایەت، ھەر بۆیە ھاوکاریەکانیان بەردەوامبوون و چەند جارێکیش خودی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ھاتە ھەولێر و پشتیوانی بۆ پێشمەرگە دوپات کردەوە.
ئێستا ڕاگەیاندنەکانی سێبەر و دەمڕاستی دژبەری پارتی دەستان داوەتە گەمەیەکی ترسناك و تۆمەت بۆ پێشمەرگە ھەڵدەواسن گوایە چەکەکانی لە دژی پەکەکە بەکادێنێت! ئەمە ھەمان پلان و بانگەشەیە کە کاتی خۆی ئێران و مالیکی پەنایان بۆ برد و ویستیان پێشمەرگە چەکی نەکەوێتە دەست و ئەم تۆمەتانەیان دەھۆنیەوە!
ئاشکرایە کە ئێران پیلانی خۆی دەگێرێت دژی سەربە خۆیی هەرێمی کوردستان چونکە ئێستا سەربەخۆیی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی باسدەکرێت و پشتیوانەکانیشی کەم نین، ئیدی ئێران بەئاشکرا ئیرهابی فکری و شەڕی دەستەو یەخەیی لە زۆر ناوچە خوڵقاندوە.
لە شەنگالیش ئێران لە ڕێگەیی پەکەکە وە دەیەوێت بەربەست بۆ سەربەخۆیی دروست بکات، ئەڵبەتە پەکەکە دوای شکستان لە باکوری کوردستان و تەنانەت شکسپێھێنانی ئەزموونی خەباتی سیاسی ھەدەپەیش، ئیدی تەواو لە بازنەی سترتیجی ئێران و بسار ئەسەد دا دەسوڕێتەوە، ئامانجی بارزانی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان گێڕانەوەی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمە پێش ھەر ھەنگاوێکی کردەیی بەرەو سەربەخۆیی، بەڵام پەکەکە بە ئاشکرا و بەبەرچاوی جیھانەوە دەڵێت نامانەوێت و ناھێڵین شەنگال لە عێراق جیابکرێتەوە! باشە ئەمە پەیامی کوردایەتیە یان نۆکەری؟ بێگومان پەیامی نیشتمانی دەبێت لەچوارچێوەی کوردستانی بووندابێت نەک ستراتیژی داگیرکەران.
جا دروستکردنی تۆمەتی ناڕەوا بۆ پێشمەرگە و خودی سەرۆک بارزانی، ھیچ ئەنجامێکی نابێت جگە لە خۆ ناشیرنکردن لەبەرچاوی دۆستانی کورد، چونکە سەنگی سەرۆك بارزانی لەوە قورسترە کە ئەوان بیری لێدەکەنەوە، نمونەی قەدەغەکردنی چالاکیەکانی پەکەکەیش لە ئەڵمانیا بەڵگەی ھەڵە و چەوتی سیاسەتەکانی ئەم حیزبەیە و پێویستە بەخۆیدا بچێتەوە، نەك ھەر جارە و لای داگیکەرێك خۆی خۆشەویست بکات لەسەر حسابی مافی پارچەکانی تری کوردستان.
Top