پەکەکە ئەو شیرپەنجەیەی لە جەستەی کوردستاندا

پەکەکە ئەو شیرپەنجەیەی لە جەستەی کوردستاندا
دوژمنانی گەلی کورد لە رابردوو و ئێستا دا بەردەوام ھەولیان داوە دووبەرەکی و قەریران و دوژمنایەتی لە ناو گەلی کورد و پارتە سیاسیەکان دروست بکەن ، ھەول دەدەن برایەتی و یەکرێزی گەلی کورد تێک بدەن دەرز بخەنە نێوان برایەتی و یەکرێزیمان .
پاش سەرەدانی ئەم دوایەی جەنابی سەروک بو ئەوروپا و کوبونەوەکانی بەرێزیان لە گەل وەفدە بالاکانی وەلاتان لە میونیخ و پێشوازی گەورە لە بەرێزیان و وەفدە ھاورییەکەی و بانگ ھێشت کردنی لە لایەن ھندی دەولەت و پێشوازی کردنیان وەکو سەروکی دەولەت و بەرز کردنەوەی ئالای کوردستان وەکو ئالای دەولەتی کوردی پاش ئەوەی ھندێ لە ووەلاتی ھەریمی زانییان کە ناتوانن رێگری لە سەربەخویی کوردستان بگرن بریاریان داوە لە رێگای ھندێ لە پارتی سیاسی کێشە بو ھەرێمی کوردستان دروست بکەن جێگای داخە پارتەکی کوردستانی ھەر زوو ئامادەییان دەربریوە بو جی بەجی کردنی ئەم پروژەیە بونەتە دارودەستەی ئەم وەلاتانە و لە دەرفەت دەگەرێن بو دروست کردنی شەری براکوژێ و لە ناوبردنی خەونی لە میژێنەی گەلی کورد لە بەر ئەوەی دوژمنانمان تەنھا ئەم کارتە فشارەیان لە دەست ماوە بو لە ناوبردنی ئەم دەرفەتە .
یەکەم ھێزی سیاسی کە وەلاتە ھەریمیەکان دەیانەوێت سودی لێ وەرگرن پەکەکەیە ، ھەرچەندە پەکەکە خوی بە ھیزێکی سیاسی کوردی دادەنێت ، بەلام پرسیار ئەوەیە بوچی پەکەکە وا دەکات؟، شاراوە نیە ھەر لە کاتی دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سالی ١٩٩٢ پەکەکە ھێرشی کردە سەر دام و دەزگاکانی حکومەت و زور لە ناوچە سنورییەکانی داگیر کرد و خەلکی سفیل و بێ تاوانی شەھید کرد و لە سەر مال و حالیان دەرکران و تا ئێستاش رێگرن لە گەرانەوەی خەلکی ھندێ ناوچە وەکو بەرواری بالا ونێروەو رێکان وسندی و ھندێ ناوچەی قەزای مێرگەسور وچومان ...ھتد ، زوربەی ئەو گوندانە چولن ناھێلن خەلک بگەرێنەوە و گوندەکانیان ئاوەدان بکەنەوە و زەوی زاریان بکێلن و شینایی بچینن ، لە لایەکی تر بە بەھانەی شەری داعش ھندێ لە ناوچەی سنوری قەزای شنگالیان داگیر کردووە و کێشە بو دامودەزگا میریەکان و خەلک دروست دەکەن ، ھیچ (حسابێک) بو ھێزی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ناکەن و بە ئارەزوی خویان یاساو رێسا و بریار دەردەکەن ، دیسان لە کوردستانی روژئاوا بالادەستی خویان دەسەپینن و ئەجیندای ئەسەد جی بە جی دەکەن ، نا ھێلن ھیچ ھێزیکی تری سیاسی کوردی خەباتی سیاسی وچەکداری ئەنجام بدات و رێگری لە گەرانەوەی ھێزی پێشمەرگەی روژ دەکات بو گورەپانی خەباتی کە کوردستانی روژئاوایە ، دەیانەوێت خەباتی سیاسی وچەکداری لە روژئاوا سڕ(ئیفلیچ) بکەن و راوەستینن و ھێرش دەکەنە سەر بارەگاکانیان و دەسوتێنن وتێک دەدەن و سەرکردە و کادرە دیارەکانیان دەستگیر دەکەن و بە شێوەیەکی نامروڤانە ھەلسوکەوتیان لە گەل دەکەن .
سەرەرای ئەمانە ھەمویان، پارتەکی سیاسی کوردستانی خاوەنی ٣٩ سال خەباتن ٢٣ جور ئالایان ھەیەو تا ئیستا خاوەنی ئالایەکی نەتەوەیی نین ،سەرەرای ئەمانە بێ رێزی بە ئالای نەتەوەیی و یادگاری کوماری کورستان دەکەن و دەسوتێنین و رێگری لە ھەلدانی دەکات ، ئەو ئالایەی کە ھەموو پارتەکانی سیاسی پارچەکانی تری کورستان دانیان پیاناوە بێچگە لە خویان و ھاوپەیمانەکانیان .
ئێستاش دەیانەوێت لە ھندی ناوچەی باشوریش خویان بسەپینن لە کاتێکدا تا ئێستا نەیانتوانیوە شارێک یان ناوچەیەک یان گوندەک یان بەستەک لە خاکی وەلاتەکەیان و سنوری چالاکی سیاسی وسەربازی پارتەکەیان کە باکور-تورکیایە رزگار بکەن ، جێگای خەباتی سیاسی وچەکداریان باشور وروژئاوا نیە ، بەلام زور بە داخەوە ئەو سنور و زەوییەی بە خوینی چەندین گەنج ولاوی کورد کە پتر لە (٥٠٠)کم٢ بوو ھەموی بە دوو دەستی رادەستی ھێزەکانی بەشار ئەسد دەکات ، بەراستی جێگای پێکەنینە ھێزیک ئەجندای وەلاتێک جی بە جی بکات کە سەروکەکەی لە وەلاتەکەی دەربکات و تسلیمی دوژمنەکانی بکاتەوە، رادەست کردنی ئەو بەشە خاکە ئازاد کراوە وەکو رێزگرتن و پاداشتەکە بو ئەسەد بەرامبەر بەو چاکەی کە لەگەل سەروکەکەیان کردووە بە دەرکردن ورادەست کردنی ئاپوو بە تورکیا ،ئەمەیە خەبات وچالاکی خوسەری پەکەکە! .
ئێستا دەیانەوێت لە سنوری ناوچەی شنگال فتنەو دووبەرەکی و براکوژی دروست بکەن و لە ھندی شوێن بازگە دادەنێن رێگری لە گەرانەوەی خەلک و دامودەزگا میرییەکان دەکەن لە گەرانەوە و ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیان .
لە ھەمووی سەیرتر لەمانە پارتە سیاسیەکانی تری کوردستان لە جیاتی ئەوەی بێن و پێان بلێن کە بەسە شوێنی کارو چالاکی ئێوەی پەکەکە سنوری کوردستانی باکورە ،بەگەرێنەوە ھەر وەکو چون برا پێشمەرگەکان کە بە بریاری جەنابی سەروکی ھەرێم رویشتن بو کوبانی بو ھاوکاری شەرڤانان بە جیبەجی کردنی ئەرکەکانیان و رزگار کردنی کوبانی گەرانەوە بو ھەرێمی کوردستان و شوێنی کارو چالاکیان ، ئێوەش پێویستە ئەو شوێنانە بەجێ بێلن و رێگا بدەن پێشمەرگەو دامودەزگاکان کارەکانیان بکەن و دەست بە ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچانە بکەنەوە ، دێن بەیاننامە دەردەکەن دژی شەری براکوژی بی ئەوەی دەست نیشانی بکەن کێیە ئەو ھەموو کێشانە دروست دەکات و دەیەوێت فتنەی شەری براکوژی بەرپا بکات ، پێان بلێن بەسە تا ئێستا ئەو ھەموو کارانە کە کردووتانە لە مەو دوا با کوتایی بە دوبەرەکی و جی بەجی کردنی ئەجندای دوژمنانی گەلی کورد بێنن و واز لە خوسەپاندن و دروست کردنی کێشە بو لایەنەکانی تری سیاسی بێنن ئەگەرنا لە بەر نەفرەتی گەل ومێژوو دەکەون .

Top