میژوو خوی دووبارە دەکاتەوە یان ئیمە میژوو دووبارە دەکەینەوە ؟!!!
March 11, 2017
وتار و بیروڕا
ئیستا زوربەی خەلکی ئیمە زانیاری تەواویان لە دەسکەوت و شەرەکان و فتوحاتی ئیسلامیان ھەیە بەلام ھیچ لە میژووی گەلی کورد ناوی ئەوانەی ماوەیەکی زور لە رابردوودا خەباتی نەتەوەییان کردووە و خوینیان کردوتە قوربانی بو گەیشتن بە ئامانجی نەتەوایەتی گەلی کورد نازانن ، ئەمانە ھەموو میژوون .
گەلێک کە میژووی بەرخودان و خەبات و سەرھەلدانی گەلەکەی نەزانیت ، نەزانیت کین ئەوانەی خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە لە رابردوو و ئیستاش خەبات دەکەن و لە داھاتوش ئامادەن بو خەبات کردن و قوربانیدان بو گەیاندنی ریرەوی خەباتی کوردایەتی بو مەنزلگای خوی کە دامەزراندنی دەولەتی کوردییە چون بتوانن باسی ھەستی نەتەوایەتی و گەیشتن بە ئامانجی نەتەوایەتی بکەن ، ئایا ئیمەی گەلی کورد دەزانین بوچی پەیمانی سایکس بیکو و لوزان و بغدا و الجزائر ھەمو پەیمانەکانی تری دژی گەلی کورد بەستراون و تا ئیستاش ھەول دەدریت کە پەیمانی تر لە دژمان ئەنجام بدریت بو نەگەیشتن بە ئامانجەکەمان ، ئایا دەزانین بوچی گەلی کورد تا ئیستا نەبویتە خاوەنی دەولەتی سەربەخوی خوی ، ئیمەی گەلی کورد پیویستە بە میژووی دیرینەی خوماندا بچینەوە و تیبگەین لە ھەموو ئەو ھوکارو بەربەستانەی کە بونەتە رێگر لە گەیشتنمان بە ئامانجە سەرەکییەکان پیداجونەوەی وەردی تیا بکەین بو ئەوەی خالە لاوازوو بەھیزەکان دەست نیشان بکەین ، پەلانمان ھەبیت بو داھاتوو .پیداچونەوەی میژوو زور گرنگە نەک ئەوەی لە میژوودا بژین بەلکو بو ئەوەی ئەمرو دروست بکریت و بەرنامە وپەلانمان ھەبیت بو داھاتوو .یەکریزی گەل زور پیویستە بو ریکخستنی ئیستا و دروست کردنی داھاتوو ، ئیستا زەمینە زور لە بارە بو ریکخستنی ئیستا و دروست کردنی داھاتوو .ئەو خەباتەی سەروک بارزانی لە رابردوو و ئیستا دەستی پیکردووە ھەمان ریرەوی خەباتی سەرکردەکانی رابردووە کە خەباتیان کردووە بو دامەزراندنی دەولەتیکی گەورەی کوردی .
سەرەدانی ئەم جارەی جەنابی سەروک بارزانی لە گەل شاندیک بە نوینەرایەتی ھەریمی کوردستان بو کونفرانسی ئاسایشی جیھانی لە میونخ ئەلمانیا و پیشوازیکردنیان وەکو وەفدی تەنھا ھەریمیکی بی دەولەت لەم کونفرانسە و پیشوازی کردن لە سەروک بارزانی وەکو سەروکی دەولەتیک کوبونەوەکانی لە گەل وەفدەبالاکانی وەلاتان و بە فەرمی بانگھیشت کردنی لە لایەن ھندی وەلاتی ناوچەکە بە تایبەتی بانگ ھیشت کردنی لە لایەن سەروک وەزیرانی تورکیا و دەست نیشان کردنی روژی سەرەدانەکە لە لایەن سەروک وەزیرانەوە و دانان و بەرزکردنەوەی ئالای کوردستان لە فروکەخانە بو پیشوازی لە سەروک وەکو سەروکی وەلاتانی تر ئەمانە ھەموو نیشانەو ھیمای رونن لە ھەلسوکەوتی وەلاتان و وەفدە فەرمییەکانیان بو دان پیانان لەم ھەریمە وەکو وەلاتیکی سەربەخوو
تیگەیشتنی سەروک بارزانی و ئاگاداربوون و پیداچونەوەی بەریزیان لە میژووی کونی گەلی کورد ، کارو پەلانی بو ئیستا و داھاتوو دەزانیت چوون ھەلسوکەوت لە گەل پیشھاتەکان بکات و دەزانیت چون داشی شەترەنج بجولینیت ، ئەوەی ئیستا ئیمەی نگران کردووە لیدوان و ھەلسوکەوتی ھندی لایەنی سیاسیە کە دژی ئەم ئاراستەیە کار دەکەن دەیانەویت بەربەست دروست بکەن و دەیانەویت میژووی دەیان جارە دوبارە بوی دوبارە بکەنەوە ، باھەمومان بەبی جیاوازی بیروبوجونی سیاسی و ئایینی لە گەل گشت پیکھاتە نەتەوەییەکان ئەوانەی لەم وەلاتەدا دەژین ببینە پیژەیەک بو سەرکەوتنی سەروک بارزانی بو بەدیھینانی ئامانجە گەورەکانی کە دامەزراندنی دەولەتی کوردییە ،ئەگەر ئەم ھەلەش لە دەستمان بچیت و ئەو کەشتیەی کە ھەمومان بە بی چیاوازی بیرو بوچونی سیاسی ئایینی تیا دەژین نقوم بیت ئەوە ھەمومان بە بی جیاوازی تیا دەخنکێن ، جارەکی تر میژووی لە ناوچوونمان دوبارە دەبیتەوە ئەمروش و خەونی دەولەت بونمان دەبیتە میژوو وەکو میژووەکانیتر .