سەرۆك بارزانی گشت تواناكانی لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان خستۆگەر
March 4, 2017
وتار و بیروڕا
هیچ كاتێك وەكو ئێستا كورد دەسەڵاتی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا نەبووە، ئێستا لە عیراقو سوریا پارسەنگی هێزیان بەدەستەوەیە، لە هەمان کاتدا ئەم دەركەوتنەی ئێستای كورد وەكو راپەڕینەكانی پێشووی عیراق لە ساڵانی حەفتاكانو ساڵانی نەوەدەكانی توركیا جیاوازە، ئەوەتا هێزە گەورەو بچووكەكانیش پێویستیان بەوەیە بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ داواكاریو داخوازییەكانی كورددا بكەن، كە لەمەوبەر رووینەداوە.بەشداریكردنی سەرۆكی كوردستان ، واتا بەشداریكردنی هەموو نەتەوەی كورد لەو كۆنگرەیەدا، كە ئەوەیش هەم پێگەی سەرۆك مسعود بارزانی دەردەخات لە هاوكێشە سیاسی و گرینگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا هەمیش پێگەی كورد دەردەخات لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەدا، بە تایبەت گرینگیی كورد و پێگەی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، كە ئەمەیش وای كردووە هەموو دونیا كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بناسێت و، بە ڕێزەوە باس لە پێشمەرگە و كوردستان بكەن، سەرۆك بارزانی بە نوێنەرایەتیی پێشمەرگە و كورد دەچێتە ئەو كۆنگرەیە، كە بێگومان هەم وەك كەسایەتی پێگەی گرینگی هەیە، هەمیش ئەو بەشداریكردنە، گرینگیی پێگەی كورد نیشان دەدات لە ناوچەكەدا.دیدار و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركردەكانی جیهان ، دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ دۆزی كورد و بڕیارە لە دیدارەكاندا پرسی كورد و سەربەخۆییی كوردستان باس بكرێت، بۆیە بەشداریكردنی سەرۆك بارزانی، گرینگیی زۆر گەورە و مێژوویی بۆ گەلی كوردستان هەیە.
بریار و پلانی سەقامگیری جیهان لە کۆربەندی ئاسایسی میونشن لە وڵاتی ئەلمانیا, بە هاوکاری بارزانیەوە دەدرێت.جیهان, درکی بەو راستییە کردووە کە لە ٤٦ــەوە تاکو ئەمرۆ بارزانی هاواری بۆ دەکات و دەلیت پێشمەرگە و کورد, هێز و میلەتیکی ئاشتیخوازە, بروای بە ئاشتیخوازی و ئارامی و ئاشتی هەیە. هەر بۆیە, لە کۆی ١٧٢ وڵاتی جیهان و ٣٠ سەرۆکی ولات بۆئەم کۆربەندە بانگهێشت کراون کە یەکێکیان سەرۆک و پێشەوا بارزانی یە, و لە ئاست گشتی وەزارەتەکانی جیهانیش ٨٠ وەزیری بەرگری بانگهێشتی ئەم مەراسیمە کراون کە یەکێکیان وەزیری پیرۆزترین و خۆگرترین هێزی جیهان پێشمەرگەی کورستانە.ئەمە هەمان دەسکەوتە کە ٧٢ سالە سەرۆک مسعود بارزانی پلانی بۆ دارشتووە و لە هەموو جۆرە لوغمێک و تیروەشانی دوژمنان و گورزی شکستخواردووی جاشی ناوخۆ, کوردستانی رزگارکردووە و بەم رۆژە گەیاندووە.هەربۆیەشە کە دەلێین: سەرۆک بارزانی, پێشەوا و رزگارکەری کوردە و پێشمەرگە هێزی نەتەوەیی بەرگری کوردستانە.ئەوەی لە كردەوە و حیكمەتی سەرۆك بارزانی لە رابردوو و تا بەئەمرۆ بۆ دۆزی كورد خوێندرا بێتەوە ، یەكریزی و گەیاندنی دۆزی كورد و ناساندن و بەدەستهێنانی مافەرٍەوا و زەوتكراوەكانە .
هەنگاوە ژیرانە و پلانەكانی سەرۆكی كوردستان لە رابردوو و تا بە ئەمرٍۆ قۆناغ چۆتە پێشەوە و بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا بە واقیع و مافەڕەواكانی كورد لە نێویاندا مافی سەربەخۆیی كوردستان دابنێت . هەوڵ و تێكۆشان و مەبەستی سەرەكی سەرۆك مسعود بارزانی لە خەبات و تێکۆشین دا ڕەهەندێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بووە و وە ئەم ئیستڕاتیژیەتەی بارزانی لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کۆردستاندا لە هەموو قۆناغەکان دا ڕەنگی داوەتەوە و بە پڕوسێکی دینامیکی بەردەوام دا تێپەڕیوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان وبەردەوامیشە تاکۆ دەگاتە ئامانجی کۆتایی . شایانی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆش لەم قۆناغەی ئیستادا سەرۆ.ک بارزانی گشت هەوڵەکانی خۆی خستۆتە گەڕ لەپێناو ئەم ئامانجە مەزنە و پیرۆزەدا لە سەر ئاستی ناوخۆ دەرەوەدا و توانیویەتی دۆزی کۆرد نزیک بکاتەوە لە سەربەخۆیی چۆنکە قۆناغی ئەمڕۆ و پێش نەوەتەکان زور جیاوازن و دوێنێ دەرگاکان داخراو بوون ئەمڕۆ جیهان بەڕۆی دۆزی کۆرد دا کراوەتەوە و هەروەها دوێنێ دۆزی کۆرد لە پێگەیێکی زور لاوازدا بووە و نەک هەر پشتگیری نێودەوڵەتی نەبووە بۆ کۆرد بەڵکۆ دۆزی کۆرد لە هەموو لایێکەوە گەمارۆ درابۆ بەڵام ئەمڕۆ کۆرد خاوەن پێگەیێکی بەهێزە و بووەتە هاوپەیمانێکی سەرەکی دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا و حسێبی بۆدەکرێت ولە ڕۆی سیاسی ، ئەمنی ،دیبلۆماسی،سەربازی و تاد… مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا خاوەن دەوڵەتی خۆی نیە . لە کۆتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە بارزانی و بنەماڵەکەی سەدەیێکە خۆیان تەرخان کردووە لە پێناو ڕزکاری دۆزێ نەتەوەیێکی غەدر لێکراودا وقوڕبانیەکی زۆریشیان داوە لە پێناو ئەم ئامانجەدا و ئەمڕۆش هێژا مەسعود بارزانی بووەتە کەسایەتیەکی خاوەن پێگەیێکی بەهێز بە هۆی ئەو سیاسەتە حەکیمانەیەی کە لە سەر ئاستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگای نێودوڵەتیدا بە گشتی پەیڕەو دەکات وتوانیویەتی سۆزی نێودەوڵەتی بۆ لای مەسەلەی کۆرد ڕابکێشێت و پشتگیری بکرێت و چیتر كورد ژێر دەست و بێ دەوڵەت نەبێت و تووشی هەرٍەشە و زۆرداری نەبێتەوە بگاتە ماف و ئاواتی لە مێژینەی خۆی ..