پێشمەرگە لە میحوەری میونخ

پێشمەرگە لە میحوەری میونخ
دوای ئەوەی پێشمەرگە لە هەموو میحوەرە مەیدانیە سەربازیەكانی خۆی توانی چۆك بە گەورەترین گرووپگەڵی تیرۆریستی(داعش) دابنێت, سەركەوتنە گەورەكانی پێشمەرگە‌و شكاندنی ئوستورەی داعش بۆئەو وڵاتانەی كە دەیان میڵ لێیان دووربوون كەچی لێیی تۆقیبوون, ئەستەم جێی باوەڕبوو, چونكە بەو چەكە سادانەی دەستی پێشمەرگە سەركەوتنی وا گەورە وەك سوپرایز بوو بۆیان هەڵبەتە بەشێكی دیاری ترسی ئەوان لە نەناسینی پێشمەرگە وەك ئەوەی هەیە سەرچاوەی گرتبوو.

كەچی دوای مودەتێكی كەم لەوەی كە پێشمەرگە وێڕای ئەوەی توانای راوەدوونانی تیرۆریستانی هەیە, بۆیان مەیسەر بوو كە پێشمەرگە زێرەڤانێكی گەورەی پێكهاتە هەمەڕەنگانی كوردستان‌و ئاوارەكانە, بۆیە پێشمەرگە توانی لەتێگەی زڵهێزترین وڵاتی دونیا لە رووی سەربازیەوە وەك پاڵەوان جێی خۆی بكاتەوە, لەبەرامبەر هەر شكستێكی داعش ناوی پێشمەرگە قوتدەكەنەوە, بە شانازیەوە باس لە پاڵپشتی لۆجستیكی‌و مەعنەوی هێزێكی وا كاریگەری سەر زەمین دەكەن.
پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەی توانی مەترسیەكانی سەركوردستان بە خوێنی خۆی لا ببات ئەوا توانی هەنگاوێكی گەورە لە رەسمكردنەوەی نەخشەی ناوچەكە بهاوێژێت‌و بە خوێن نەخشەی كوردستانی كێشایەوە, بەمەش هاوكاریەكی گەورەی سەرباری ئەو هەولانە كرد, كە كورد لە جەبهەی سیایی بۆسەربەخۆیی تێی دەكۆشن.

بۆسەربەخۆی رەنگە تەنها میحوەری سەربازی بەس نەبێت, بۆیە پێشمەرگەو سەرۆكی كوردستان لە هەفتەی رابردوو بە پشكداری كردنی لە 53یەمین كۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی لە میونشن, لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەی توانی لەو میحوەرە سیاسیەی كە ئەو ئۆپراسیۆنی سەربەخۆی تێدا ئەنجامدا, دیدارگەلێكی گەورەی سیاسی لە بارەی دۆخی ناوچەكە ‌و پرسی سەربەخۆی ئەنجامبدات, گومانی تێدانیە ئەو پۆلە پێشمەرگەیەیی لە میونخ بوون, بە سەركردایەتی بارزانی توانیان تا ئاستێكی زۆر ئامانجە سیاسیەكانی خۆیان بپێكن.

ئێستا ئامانجە گەورەكە تا دێت نزیك دەبێتەوە, بەربەستە كۆنكریتیەكانی بەردەم ئەم ئامانجەی كە دەیان ساڵە سێرەمان لێی گرتووە تەنها لەسەر ئاستی ناوەخۆ هەستیان پێدەكرێت, بۆیە ئێرەش پێویستی بە ئۆپراسیۆنێكی سیاسی‌و جەماوەری هەیە, تا گوشار بخرێتە سەر ئەو لایەنانەی كە ئەم ئامانجەیان لە پەنای ئامانجە حزبیەكانیان كەمدیتە گرتووە, وای بۆدەچم لە دوو هەفتەی دابێت ئەم ئۆپەراسیۆنەش دەست پێبكات بە تایبەت لە سەروەقتێك كە میدیاكان وایان راگەیاند بارزانی لە دوای گەڕانەوەی لەگەڵ پارتە كوردستانیەكان دادەنیشێت, بێگمان زەمینە سازی بۆ گفتوگۆكان‌و دروستكردنی كۆدەنگیەكی سیاسی هەولێكی گەورە دەخاتە سەر كۆهەوڵەكانی دیكە, باوەڕە چۆن پێشمەرگە توانی لەسەر سنورو لە میونخ سەركەوتن بەدەست بێنێت بە هەمان شێوەش لێرە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت.
Top