كورد كاراكتەری كاریگەرە لە سەر ئاستی ئیقلیمی و جیهانی ...
February 21, 2017
وتار و بیروڕا
چیتر ناكرێت و ناتوانرێت رۆڵی كورد لە هاوكێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان لە بەرچاو نەگیرێت ، ئەوەی لە دیدگایی نێوەندە سیاسی و ئاكادێمییەكانی جیهان دەبینرێت ، پێگەی كوردە كە وەك نەتەوەیەكی خاوەن خاك و نیشتیمان و زمانی تایبەت حیسابی بۆ دەكرێت .هەر بۆیە ئەمڕۆ كورد بۆتە كاراكتەرێكی گەورەو ئەو زلهێنانەی پێشتر كوردیان بەناوی جۆراوجۆر تۆمەتبار دەكرد ئێستا بوونەتە پشت و پەناو بەردەوامن لە سەر تەموی كردنی كورد و دۆست و دووژمنەكانیشمان لەوە تێگەیشتن بەبێ كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەمەی سیاسی و ئابووری ناكرێ و ئەو دراوسێیانەش كە كوردیان بەخێڵ و پێشمەرگەش بەمیلیشیا ناوزەد دەكرد، لە هەر هەنگاوێكیان ئەبێ مامەلە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكەن، زۆر دەوڵەتی زل هێزیش تارادەیەك تەسلیم بەو واقعە بوونە و بە ناراستەوخۆ ئۆكەی دەوڵەتی كوردستانیان كردووە، لێ مخابن و داخی گران هەركاتێك خەریكبووە كورد بگاتە ترۆپك دیسان هەندێ لایەن كە بە فەرمانی دەوڵەتانی دراوسێمان فرچ دراون دەمان گێرنەوە بۆ بازنەی یەكەم و خەونی لە مێژینەمان لە گۆر دەنێن، هیواخوازم لەدوای شەری داعش كورد و سەركردایەتی سیاسی كورد ناكۆكییەكانیان بەلاوە بنێن و فرسەتێكی گەورە بۆ كورد هاتۆتە پێش و دەوڵەتانی جیهان لەسەرخەتن چونكە كورد شەڕی داعش لەجیاتی هەموو جیهان دەكات و ئینجا گرنگ نیە كێ دەوڵەت رادەگەیەنێت و لە سەر دەستی كێ رادەگەیەندرێت .هەوڵەكانی جەنابی مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێم، خەریكە بەر دەگرێت و لە سەر ئاستی جیهانی وەك سەرۆكی جیهان پێشوازی لێ دەكرێت، سەرۆكێك كە زۆری نەماوە دەوڵەتەكە رابگەنێت و جیهانیش پشتیوانی دۆزی كورد و مافەرەواكانی دەكات ..
هەرێمی كوردستان رۆڵێكی سەرەكیی بینبووە لە تێكشكانی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی گەر قارەمانییەتی پێشمەرگە نەبوایە ، دیار نەبوو چارەنووسی ناوچەكە و جیهان بە دەست تیرۆریستانەوە بگاتە بە كوێ بۆیە هەموو جیهان و درٍاوسێیەكان قەرزداری خوێنی شەهیدان و ماندبوون و قارەمانیی پێشمەرگە و میللەتی كوردن .پێویستە ئەمەریكا رۆڵی سەرەكی كورد نادیدە نەگیرێت چونكە لە ئەگەرێكی وادا نەتەنها ئەمە لە رووی ئەخڵاقییەوە كارێكی شكستخواردووە بەڵكو سیاسەتێكی ناماقووڵیش.بۆیە ئەمەریكا و هاوپەیمانانی لە جیهان تەماشای ئەوە دەكەن گرنگی بە كورد بدەن.نابێت ، واشنتۆن بە شێوازێك سیاسەت بكات كە تەنها لە كاتە پێویستەكاندا پشت بە كورد ببەستێت ، كورد رۆڵی سەرەكی لە تێكشانی تیرۆردا بینیوە گەڵێك لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان لە نێویاندا نەتەوە یەكگرتووەكان ، یەكێتی ئەورووپا و كۆمكاری عەرەبی بەردەوامن لەسەر دەوڵەتی فەڵەستین لەكاتێكدا داواكاری بۆ دەوڵەتی كوردی نادیدە گرتووە.لەمێژە ، وڵاتە عەرەبیەكان ، ئێران و توركیا پرسی فەڵەستین – ئیسرائیل وەكو پاساوێك بۆ كێشەكانی خۆیان بەكار هێناوە.لەم سۆنگەیەوە ، بەبێ دانپیانان بە پرسی كورد كە هەر چوار وڵاتی عێراق ، ئێران ، توركیا و سووریا دەگرێتەوە ، كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش چارەسەر نابن.بۆیە چارەسەری پرسی كورد دەبێتە هۆی سەقامگیری و ئارامی و ئاشتی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست.
كورد ئەو میللەتەیە شەهیدپەروەر و خۆراگرەیە كە بەرگەی" كیمیایی وئەنفال و جینۆساید و دوایین چەك كە چەكی ئابلۆقەی ئابووری و دارایی رژێمی بەغدای گرت و رێگەی نەدا دەستكەوتەكان و كەرٍامەتی كورد بشكێت و داگیركەران سەروەری كوردستان ببەزێنن و بە مەرٍامە گلاوەكانیان بگەن .دۆخی ئێستامان ، قۆناغی سەربەخۆیی و پرسی بە دەوڵەتبونی كوردستان پرسی ڕای گشتی كوردستان و عێراق و وڵاتە هەرێمیەكانیشەو جێگای باس و خواستی هەموانە ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی كە ئەركی سەركردایەتیكردن و نوێنەرایەتیكردنی كوردستانیانی لە ئەستۆ گرتووەو پرسی سەربەخۆیی كوردستانی لە هەڵوێستی سیاسیەوە كردووە بە گوتاری سەربەخۆخوازی و ئەم گوتارەی بە گوێی هەموو جیهاندا داوەو بە هەموو جیهانی ڕاگەیاندووە، كە سەربەخۆیی كوردستان چیدیكە خەون نییە، بەڵكو ئامانجەو گەیشتن بەو ئامانجە لە هەموو كات نزیكترە، كوردستان مافی خۆیەتی كە قەوارەیەكی سیاسی یاسایی سەربەخۆی هەبێت و هاونیشتیمانیانی بەپێی دەستور مافیان پارێزراو بێت و گەلی كوردستان چیدیكە لە تراژیدیای بێدەوڵەتیدا نەبێت و هەڕەشە لەسەر بوون و مانەوەی نەمێنێت . سەرۆك بارزانی وێرای سەركردایەتیكردنی گەورەترین پرسی مێژووی گەلی كوردستان كە پرسی سەربەخۆییە نزیكەی سێ ساڵە بە درێژایی سنورێكی فراوانی كوردستان سەرقاڵە بە سەركردایەتیكردنی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریستانی داعش بە ستراتیژێكەوە كار لەسەر دوورخستنەوەی مەترسی تیرۆریستان دەكات و بەو ستراتیژە توانراوە مەترسی تیرۆریستان تا رادەیەكی زۆر لەسەر كوردستان كەم بێتەوەو كاریگەری هەبێ لەسەر لاواز كردنی توانای تیرۆریستان لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان، ئەم هێزانە ڕەچاوی ئەم بارودۆخەشیان نەكردووەو بەردەوامبون لە پیلانگێریەكانیان. ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بۆ هەتا هەتایە لە چەنگ زوڵم و زۆری داگیركەران رزگاریمان بێت و ببینە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان ..