پارتی و یەکێتی.. هاوخەبات و هاودەسكەوت

پارتی و یەکێتی.. هاوخەبات و هاودەسكەوت
لەدوای گفتۆگۆكان و لێكنزیك بوونەوەی روانگای هەردوو حیزبی خاوەن ئەزموون و هاوخەباتی سیاسی و پڕ دەسکەوتی مەزنی كوردستان، بە هەموو پێوەرێك كاتێتی هەردوولا هەوڵی تۆخکردنەوەی واژۆی ڕێکەوتننامەی نێوانیان بدەن کە لەڕابردوودا بووە پردی پێكەوەیی و بەهێزیی خیتابی كورد و ئاشتی و تەبایی نێوماڵی کوردستان، یاخود دووبارە و بە رەچاوكردنی هەلو مەرجی نوێ رێكەوتنێكی دیكە داڕێژن كە وەڵام دەرەوەی پێداویستییەكانی قۆناغەكە بێت. بۆ ئەم دۆخە، ڕێکەوتن ئەرک و بەرپرسیاریی نیشتمانیی و نەتەوەیی هەردوولایە وەک دوو كۆڵەكەی سیاسی و دوو حیزبی باوەڕداری دەسەڵاتداری سەر ئەرزی واقع .

چونکە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیار و چارەنوسسازدا تێپەر دەبێت و هەمیشە دۆخی لەو جۆرەپێكەوەیی و هاوخەباتی ئەو دوو هێزە سەرەكییەكەی خواستووە.



گەلی کورد قوربانی گەلێک مەزنی داوەو گەلێک کەڵە پیاوی گەورەی کردۆتە قوربانی، پەڕەی مێژووی بە خوێن نوسیوەتەوە، یەکێتی و پارتی دوو حیزبی هاوشانی شۆڕش و خەباتی ئەم کوردستانەن، چیدی ناکرێت سەنگەری جودایی لێک بگرن.

چونکە چارەنووسی گەلەكەمان و دۆستانی دەرەكی چاویان لەسەر هاو هەڵوێستیی هەردووحیزبە و سەرکەوتن و شکستەکان لە ئەستۆیی ئەواندادەبینن؛ پێویستە ئەم دوو حیزبە هەموو هەوڵو هەنگاوەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەیی نێوخۆیی ماڵی کوردی بكەن و كۆتایی بە لێکترازان و دوورکەوتنەوە بێنن، هەر ئەو دوانەش دەتواننزەمینەسازیبۆڕێکەوتنیسەرجەملایەنەکانیدیكە بكەن و هەوڵی هەموان بۆ یەك ئامانج و یەك ستراتیژ یەکبخەنلەپێناوكوردستان وخۆشگوزەرانیو چارەنووسی ئەو گەڵە پڕ قوربانی و چاوەڕوانە..


كاتی ئەوەیە هەمووان بەرەو بەدیهێنانی مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان و كۆتایی هێنان بە سەد ساڵ دابەش و داگیركاری بهێنن و لە ئاست ئەو دەرفەتە مێژووییەدا بن و كوردستان بەرەو سەربەخۆیی بپەڕێننەوە . چیدی پێویست ناکات هیچ لایەنێک بۆ دانوسان و گفتوگۆ بە تەنیا رووبكاتە بەغداد و هەر یەك لە ئاوازێك بخوێنێ؛سەرجەملایەنەکاندەبێ پێكەوە و بە یەك دەنگ و یەك خیتابی سیاسی هەڵوێستی سەربەخۆییخوازی كورد بە گوێی بەغدادا بدەن و بە تەفاهوم و لێكگەیشتن نەخشەرێی پەیوەندییەكی نوێ لەگەڵ عێراق داڕێژن كە لەسەر بنەمای دوو دراوسێ و دوو ووڵاتی هاوبەرژەوەندی و هاوكاری یەكدی داڕێژرابێت.



ئێمە دوای تاقیكردنەوەی هەموو رێگاكان، ئیدی دەبێت رێگای خۆمان بگرینەبەر و ریزەكانی خۆمان رێكخەینەوە و نەهێڵین هیچ نەیار و دوژمنێك لە ناتەبایی نێوانمان سوود مەند بێ . لەسەر پێی خۆمان بوەستین و پێكەوە شان بدەینە بەر بەرپرسیاریی مێژوویی گەیاندنی گەلەكەمان بە كەناری ئارامی.
Top