پارتی و یەکێتی خاوەن یەک خەباتی سیاسی و دەستکەوتە مەزنەکانی کوردستان بوون ..

پارتی و یەکێتی خاوەن یەک خەباتی سیاسی و دەستکەوتە مەزنەکانی کوردستان بوون ..
لەدوای ڕێکەوتنی هەردوو حیزبی خاوەن ئەزموون و هاوشان خەباتی سیاسی و پڕدەسکەوتی مەزن و سەروەری هەرێمی کوردستانن دەبێت هەردوو لا هەوڵی تۆخ کردنەوەی واژۆی ڕێکەوتن نامەی نێوان بدەن کە لە ڕابردوو ئەم ڕێکەوتن نامەیان کردە پردی پەیوەندی ئاشتی و تەبایی لە ناوخۆی کوردستان ... بۆئەم دۆخە ڕێکەوتن ئەرکی سەرشانی هەردوولایە وەک حیزبی دەسەڵات داری سەر ئەرزی واقع و باوەڕدار .. چونکە هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی هەستیار و چارەنوس سازدا تێپەر دەبێت ، دەبێت هەمووان ئەوە لەبیر نەکەن ، گەلی کورد قوربانی گەلێک مەزنی داوە گەلێک کەڵە پیاوی گەورەی کردۆتە قوربانی ،، پەڕەیی مێژووی بەخوێن نوسیوەتەوە ، یەکێتی و پارتی دوو حیزب هاوشانی شۆڕش خەباتی ئەم کوردستانەن،، چیدی ناکرێت سەنگەری جودایی لێک بگرن .. چونکە هەمووان چاویان لەسەر هەردوو حیزبەو سەرکەوتن و شکستەکان لە ئەستۆیی ئەوان دا دەبینن ؛ پێویستە ئەم دوو حیزبە هەموو هەوڵ و هەنگاوەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەیی نێو خۆیی ماڵی کوردی بێت نەک لێک ترازان و دورکەوتنەوە ، لەسەر هەردوولا پێویستە زەمینە سازی بۆ ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکانی دی بێت تاکو هەمووان هەوڵ و ئامانجەکانیان یەک بخەن لە پێناو گەلی کوردو خۆش گوزەرانی ئەوگەڵە پڕ قوربانی و چاوەڕوانە..هەمووان یەک بگرن هەوڵی بەدی هێنانی مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان بدەن کە بەبڕیارێکی بێ ویژدانانەی سەدساڵە کوردستان دابەشکرا ،، با هەمووان یەک ئامانج و یەک پیلانمان هەبێت ئەویش ئامانجی سەربەخۆی کوردستان بێت ، چیدی پێویست ناکات هیچ لایەنێک بۆ دانوسان و گفتوگۆکان بچنە بەغداد؛ سەرجەم لایەنەکان پێویستە دەست بەرداری بەغداد بن و بەدراوسێی داهاتوی کوردستان لەقەڵەم بدن چونکە هیچ کات بەغداد بڕیاری چارەنوس سازو بەرژوەندی بۆ کوردستان نەبوەو نابێت هەموو لایەک دەبێت ئەوە بزانن کوردستان دەبێت لەسەر پێی خۆی بوەسێت ئەویش بە یەکخستنەوەی نێوخۆیی نێو ماڵی هەرێم دەبێت چیدی چاوەڕێی بەغداد و هیچ تێک دەرێک مەبن ئیتر ناکرێ هیچ نەیارو دوژمنێک لەم ناتەباییە سودمەندبن.
Top