سەربەخۆیی كوردستان، مافە و بەدیهاتنی نزیكە
January 29, 2017
وتار و بیروڕا
ئێستا ده‌توانین بڵیین خاوەن سه‌ربه‌خۆیی خۆمانینین و تەنیا پرسی جاردانی و بەفەرمیی چوونە نێو رێزی وڵاتانی جیهان ماوە.گه‌لی کورد وه‌ک میله‌تێکی قاره‌مان و ئازا و دلێر له سایه‌ی بارزانی و پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان له ناو کۆمه‌لگای ده‌وله‌تانه‌وه له لای زلهیزه‌کانه‌وه حسابێکی تایبه‌تی بۆ ده‌کرێت و دۆستانی چاک و هاوکار و دڵسۆزی کوردستان‌مان له سایه‌ی قاره‌مانه‌تی پیشمه‌رگه ئازاکانمان ئه‌مرۆ هه‌ن و دۆستایه‌تی کورد ده‌که‌ن،هه‌ر بۆیه‌شه دوژمن و داگیرکه‌رانی دڕنده و نۆکه‌رانیان کێچیان که‌وتۆته جه‌سته‌وه‌و هه‌میشه له پیلانگیران و هه‌ولی له ناو بردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان دا‌ن و به خه‌یالی خاوی خۆیانه‌وه دکارن که کوردستان داگیر‌و وه‌ک جاران بخه‌نه‌وه ژێر رکێفی خۆیان و گه‌لی کورد ئه‌نفال وکیمیا باران و له ناومان به‌رنه‌وه، ده‌بینین که کابرایه‌کی وه‌ک مالیکی له عێراق به هۆی داگیرکه‌ران وکلکه‌کانیه‌وه چلۆن به گژ کورد دادێت و هه‌ر رۆژه قسه‌یه‌کی حه‌لله‌ق مه‌لله‌ق ده‌کات و له دژی کورد‌و کوردستانه‌وه ده‌دوێت و نۆکه‌ران و ئه‌وانه‌ی گه‌ل و نیشتمانی خۆیانه‌وه به‌لاوه هیچ نیه و خۆیان بۆ مالیکی و بۆ عروبه و بۆ عێراق فرۆشتووه، مالیکی هان ده‌ده‌ن دژ به گه‌ل ونیشتمانی خۆیانه‌وه و له گه‌ل مالیکی دا بونه‌ته دوژمنی سه‌ر سه‌ختی گه‌لی کورد‌و به خه‌یالی خاویانه‌وه ده‌تونن که کوردستان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که به خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدی قاره‌مان و دلێرانی پیشمه‌رگه رزگار وئازد کرنه‌وهته‌وه جارێکی په‌لاماری کوردستان بده‌نه‌وه‌و به حه‌شدی شه‌عبی و جاشه‌کاناینه‌وه کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه، لێ نازانن که سه‌ر خۆیان هه‌موو نۆکه‌رانیان له به‌ر د ده‌ده‌ن و تازه گه‌لی کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له‌عیراق بۆ هه‌میشه روات و مه‌حاله که کورد ئه‌مرۆ واز له سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستان بهێنێت و پیشمه‌رگه قاره‌مان و دلێره‌کانی کوردستان ئه‌مرۆ وه‌ک هه‌میشه پاریزه‌ر و به‌رگرانی پۆلاینی خاک و نه‌ته‌وه‌ی کوردن سه‌رتا سه‌ری ئه‌م کوردستانه به خوێنی خۆیانه‌وه ده‌پارێزن وهاکا دیمان ئالا ره‌نگینه‌که‌ی کورد کوردستان له ته‌لاری نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان وه‌ک ئاڵای هه‌موو گه‌لانی ئازاده شه‌کایه‌وه و کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازدیخواه ببێ به خاوه‌ن ده‌وله‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، چیتر هیچ بەربەست و هێزو پیلانگێریەیك ناتوانێت رێگە لە كاروانە بگرێت و سەركەوتن مسۆگەرە.
پارتی و بارزانی ، هەڵگری ئامانجی نەتەوەییە بۆ رووبەرووی زۆرترین هەرٍەشە و مەترسیی بۆتەوە ..پارتی و بارزانی، هەڵگری ئاڵایی كۆماری كوردستان و دەوڵەتی كوردستانە ، نەیارانی كورد گشت هەوڵەكانیان یەكخستووە تا رێگری بكەن ،بەڵام خەون و خەیاڵیان بەتاڵكراوەتەوە .پارتی و بارزانی، خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەهێزە لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان و هەمووان بە هیوا و ئومێدەوە دەروانە دۆزی كورد لە هەرێمی كوردستان ..پارتی و بارزانی ، بناغەی دەوڵەتی كوردستانی دارٍشتووە و گشت هەوڵەكانی بۆ یەكریزی نێوماڵی كوردستانی و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان چرٍ كردۆتەوە .پارتی و بارزانی ، پێگەیەكی بەهێزی لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی هەیە و ئەوەش وایكردووە تا پشتیوانی زۆر بۆ دۆزی كورد و مافەرەواكانی بەدەست بێنێت .پارتی و بارزانی ، كاری لە سەر ئەوە كردووە تا خاوەن ئابووری سەربەخۆیی خۆی بێت و چاوی لە دەستی نەیارانی كورد نەبێت و راستە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت تووشی قەیرانی ئابووری بووینەوە ،بەڵام ئەگەر سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی كورد و سەرۆك بارزانی نەبوایە ، بۆریی نەوتی كوردستان نەبوایە ، ئەوا چەكی بەكارهاتوویی بەغدا رەنگە كارەساتی زۆری بۆ میللەتی كورد بەجێهیشتبایە .. هەروەها بە هۆی حیكمەت و سیاسەتی سەركەوتووانەی سەرۆك بارزانی ، بە خوێنی 1600 شەهید ، سنووری كوردستان دەسنیشانكراو بۆ یەكەمجار لە مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، هەناسەی ئازادییان هەڵمژیی ..
ئەو سنوورانە بەدەستی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوەن و ئاڵای كوردستان بارەگاكانیان هەڵكراون.ئەمە بەڵگەیەكی روون و ئاشكرایە كە هیوای كوردەكان و رۆڵیان لە شەڕی دژ بە داعش ، چانسێكی باشتری لە عێراق بۆ كورد رەخساندووە كە دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی دابمەزرێنێسەیری رۆڵ و پێگەی بارزانی وەك سەرۆكی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری داڤوس بكەین، ئەوا دەبینین، جیا لەوەی سەرۆكی كوردستان لەیەكێك لە پەنێڵەكان و سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی سووریا و عێراق بەشداری كرد، بەڵام لەمیانەی دیدارەكانی لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆسدا هەر لە جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە تا دەگاتە سەرۆكی ئازەربایجان و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری چەندین دەوڵەتی یەكێتی ئەوروپا، دیدار و كۆبوونەوەی تایبەتی هەبوون، لەهەموو ئەو دیدار و كۆبوونەوانەشدا پرسی سەرەكی قارەمانیەتیی پێشمەرگەو پێگەی كوردستان بووە لەشەڕی دژی داعشدا. ئەمە بێجگە لەوەی دەیان دیپلۆمات و رۆژنامەنووس لەگەڵ بەڕێزیان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە روانگەی بۆچوونی سەرۆكی كوردستانەوە سەیری شەڕی دژی داعش و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان بكەن.بەشداریی سەرۆك بارزانی لەو كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییانەدا بۆ بارودۆخی ئێستای كوردستان، بایەخ و گرنگی لە رادەبەدەری هەیە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر لەمیانەی ئەو سەردانە فەرمییانەی سەرۆكی كوردستان بۆ وڵاتانی جیهان ئەنجامیان دەدات، بەرنامەی سەردانەكە دیاریكراو بێت، ئەوا لەمیانەی ئەو كۆڕ‌و كۆربەندە نێودەوڵەتییانە بەرنامەكە كراوەیەو دەكرێت باسی زۆر شت بكرێت كە مەرج نییە بەو راشكاوییە لە سەردانە فەرمییەكاندا باسی بكرێت، وەك نموونەیەكی زیندوو لەسەر بایەخی ئەم كۆڕ‌و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییانە، كاتێك لەساڵی 2016 سەرۆكی كوردستان بەشداری كۆنفرانسی میونشنی كرد بۆ ئاشتیی جیهانی، لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو سەرۆك بارزانی بەشداری پەنیڵێك بكات لەسەر بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام دیدار‌و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەركردەكانی جیهان و دیپلۆماتكاران هێندە چڕوپر بوون و هێندە بەبایەخ بوون بۆ ئایندەی كوردستان و دەوڵەتبوون .