ماندوو نەبی سەرۆک ..

ماندوو نەبی سەرۆک ..
بە درێژایی مێژوو ژیانی مرۆڤایەتی،، خودان جار مامۆستاو سەرکردەو پێشەواکان کاری گەری گەورەیان لە سەر قوتابی و ئەندامانی خۆیان هەبووە ... سەردەم لەدوای سەردەم کەسایەتی بەتوانایان لەدوایی خۆیان بەجێ هێشتوە بۆ داواکاریی و مافەکانی کوردستان بوونیان هەبووەو ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە ... لە مێژوویی مرۆڤایەتی دا دەیان قوتابخانەی جۆراو جۆر هەبووە پەیڕەوکراوە چەندین کەسایەتی‌دیاریش لەنێو ئەم قوتابخان و ڕێبازەدا سەرکەوتنی گەلێک مەزنیان بەدەست هێناوە ،درێژە پێدەری ڕێبازەکەبوون و ناویان چۆتە ناو لاپەڕەیی زێڕینی مێژوو.. قوتابخانەی کوردایەتی قوتابخانەیەکی درێژخایەنە چەندان سەرکردەیی لە خۆبردوو خۆنەویستی تێدابووە ... وەک (شێخ محمودی حەفید ، شێخ ڕەزا ، شێخ سەعیدی پیران ، شێخ عوبێداللەیی نەهریی ، شێخ ئەحمەدی بارزان ، پێشەوا قازی محەمەد ، مستەفا بارزانی نەمر ) ئەمانە هەموو مامۆستاو ڕێبەری کوردایەتی بوون ، کاروانی شۆڕشی کورد ڕۆژ بەڕۆژ لە پێشڕەوی دابوە هەردەم تاکو ئێستا بەردەوامی هەیە ، بە پشتیوانی ڕێبەرایەتی و دڵسۆزانی ووڵات ،، یەکێکی دی لەو سەرکردانەی دی کە بە درێژایی تەمەن خەبات دەکات لە پێناو ڕزگارکردنی کورد و گەیشتنی بە سەربەخۆیی وەک مافێکی خۆیی وەک هەموو ئەوگەلانەی خاوەن ووڵاتی خۆیانن ئەویش سەرکردە ماندوەکەی کوردستانە بەڕێز (سەرۆک مسعود بارزانی ) کە بەسیاسەتە حەکیمانەکەی توانیویەتی گەلێک هەنگاوی مەزن بنێ ... هەمیشە بەدرێژایی خەباتی هەوڵ و هەنگاوی جدیی ناوەو ماندونەبوە لە گرنگی دان و پێداگیری لە پشتیوانی کوردستان بۆ پێدانی مافی سەربەخۆیی ،، بەشێوەیەکی فراوان لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە گەڵ جیهان و ووڵاتانی زلهێز سەرجەم سەردان وگفتوگۆکانی بۆسەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چڕترکردۆتەوە و جێگەی گرنگ و بایەخی ئەوبوە .. بۆیە باهەموان ڕێز لەماندوبوونی ئەم سەرکردە مەزنە بگرین و هەمیشە لە ئەرک و ڕاسپاردەو بەرپرسیارێتیانەی لە ئۆستۆماندایە بە ئەمانەتەوە لێی بڕوانین و خۆمان کەمێ ماندوتر کەین و ڕێز لە پرنسیپی بەهاو داموو دەزگا حیزبی و حکومییەکان بگرین و وەک سەرۆک لەخەمی ووڵات دابین ، چیدی نەبینە هوکار بۆ کێشە ناوخۆییەکان چونکە سەرۆک بارزانی جگە لە کێشەی درەوەو هەوڵ و هەنگاوی دیبلۆماسی لەگەڵ ووڵاتان تاکو پەیوەندی و دۆستایەتی زیاد دەکات هەمیشە کێشە ناوخۆییەکانی ناوخۆی هەرێمیش لەئەستۆی بارزانیە دەبا هەمووان هاوکاری سەرۆکە ماندوەکەبین لە جەنگ شەو نوخنی و دانوسان و گفتوگۆیی ناوخۆو دەرەوە هەموو لەئەستۆیی ئەودایە ؛ پێکەوە هەمووان چەمکێ لەم ئەرکە قورسە بگرن تاکو هاوکاری سەرۆک بارزانی بن ... با هەمووان ئەوەش بزانن واجبی سەرشانمانە لە هەر سەفەرێک بۆ گفتوگۆو ماندووبونێکی بۆ ووڵاتانی زلهێز هەمووان پێویستە لە پێشوازیدابن و بڵێن ماندوو نەبی سەرۆک گەلێک سەرقاڵمان کردویت بە پرسی سەربەخۆیی چونکە بە تەنها نە ئەرکی سەرۆکە نە موڵکی ئەویشە بۆیە من دەڵێم ماندوو نەبی سەرۆک .


شهلا عزیز
Top