سەردەمی نكۆڵی كردن لە مافەرٍەواكانی كورد بەسەرچووە

سەردەمی نكۆڵی كردن لە مافەرٍەواكانی كورد بەسەرچووە
سەدەیەك پێش ئێستا بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكانی ئەوكات و هەوڵی پارچەپارچەكردنی نەتەوەی ناوچەی رۆژهەڵات كە خواستی ئەوكاتی وڵاتانی داگیركەر ئەو مەرامەی مەبەست بوو بۆ لاوازكردنی بەرەنگاربوونەوەی جەماوەر دژ بە پلانەكانیان. هەڵبەتە لەم سەروبەندا میللەتی كورد بوو بە گەورەترین زەرەرمەند لەم رێككەوتنامەی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا كە بە رێككەوتنامەی سیكس بیكو ناسراوە، دابەشبوونی بەسەر چەندین وڵاتێكی ناوچەكە كە ئەمەش بوو بە هۆكاری بێ هێزی و لێكترازانی یەكگرتووی كورد و چەوسانەوەی لە لایەن ئەو وڵاتانەی كوردیان بەسەر دابەشكرا. هەڵبەتە لەو سەردەمەدا هەست و هزری نەتەوایەتی بە شێوازێك نەبوو، كورد بیر لە بوونی نەتەوەیی و كیانێكی سەربەخۆی بكاتەوە، ئەگەرچی لە دوای بە كۆتاهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم، دووبارە زلهێزەكان لە هەوڵی گۆڕانگارییەكی دیكەدا بوون لەناوچەكە، لە میانەی رێككەتنامەی سیڤەر بەڵێنیكی زۆر بە كورددرا، بەڵام هەمدیس بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی كوردیان بەسەر دابەشكرا، دووبارە بەرژەوەندییەكانی ئەوان لەگەڵ زلهێزەكانی ئەو سەردەمە یەكیگرتەوە، بەڵێنەكانی بە كورد دران بەلاوە نران. ئیمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە وپارتیمان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان شانازی‮ ‬بەوەوە دەكات كە پرنسیپی‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬و‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬هەڵگرتووە،ئێستایش ئەو دەرفەتەی‮ ‬بۆ میللەتەكەمان هەڵكەوتووە لە باری‮ ‬نەبەین و بە‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورە تۆمار دەكەین و ئیدی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە رەشانە كۆتایی پێهات و دووبارە نابنەوە تا دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان گاڵتە بە چارەنووس مان بكەن و مافەرەواكانمان پێشیڵ بكەن .. لە راستیدا ئەو رۆژانە كۆتاییان هات كە تا جارێكی تر گاڵتە چارەنوسی نەتەوەیەك بكرێت ..

دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و رزگاركردنی ژێر دەستی كوردە لەدەست داگیركەران .سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەوڵەكانی‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سەربەخۆ بۆ میللەتی‮ ‬كورد مەبەستی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬هیچ لایەنێكی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵكو مەبەستی‮ ‬ئەوەیە میللەتی كورد دوای ئەو هەموو خوێنبەخشیی و خۆراگرییە بگات بە ئاوات و ئامانجەكانی‮ ‬كە ساڵەهای‮ ‬ساڵە خەباتی‮ ‬بۆ كراوە و قوربانی‮ ‬و هەزاران شەهیدی‮ ‬لەپێناوداوە،‮ ‬هەروەها مەبەستی‮ ‬بەرقەراربوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەباییە لەنێوان میللەتانی‮ ‬ناوچەكە و كوردیش وەك میللەتێكی‮ ‬سەربەرز لەسەر زێدی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناوچەكەدا بتوانیت بەئاسایی‮ ‬بژیەت،‮ ‬نەك دوژمنایەتی‮ ‬هیج لایەنێك،‮ ‬هەڵبەتە سەرۆك بارزانی‮ ‬مەبەستییەتی‮ ‬لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬عێراق وەك دوو هاوسێی‮ ‬بێ كێشە و گرفت لەناوچەكەدا بوونیان هەبێ،‮ ‬رێز لەیەكدی‮ ‬لەسەر بنەماكانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەش و ئارامی‮ ‬و بنەماكانی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بگرن و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا و بەرقەرار بوونی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لەناوچەكەدا‮. ‬ هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دژایەتی‮ ‬هیچ لایەنیك و میللەتێك نییە،‮ ‬بەڵكو هەوڵەكانی‮ ‬لەپێناو زیاتر دۆستایەتی‮ ‬و تێگەیشتنی‮ ‬هاوبەش و پێكەوەژیان‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەردەم خواستی‮ ‬لێك نزیكبوونەوەی‮ ‬میللەتانە كە بتوانن لە كەشێكی‮ ‬رەخساوی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و رێزگرتن لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ بژیەن،‮ ‬هەر لەم رووانگەشەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەوڵی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانە لە وڵاتانی‮ ‬جیهان بەگشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە بەتایبەتی،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆك بۆ بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كورد،‮ ‬دژایەتی‮ ‬هیچ میللەتێكی‮ ‬ناوچەكە نییە ‮ ‬ـ ‬بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبینین پەیوەندییەكان لەگەل وڵاتانی ناوچه كه ‮ و دونیا ‬لەوپەڕی‮ ‬پێشكەوتندایە و سەرۆك بارزانی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ئەو پێشكەوتنانەیە‮. ‬

دوای نزیكەی سەددەیەك لە داگیركردنی كوردستان ، تا قیكردنەوەی گشت رێگە دیپلۆماسیی و سیاسییەكان بە مەبەستی گەرٍاندنەوەی ناوچە كوردستانییەكان ، لە هەمانكاتیشدا ژێر پێی نانی دەستوورێك كە 80%ی لەسەدای خەڵكی عێراق و كوردستان بەگشتی دەنگییان لە سەر دابوو .بارودۆخ و گۆرانكارییەك لە ناوچەكە هاتە ئاراوە تا كورد ، كە كورد بتوانێت ئەو ناوچانە دوای نزیكەی 90 ساڵ بە خوێنی زیاتر لە 1600 پێشمەرگە و بریندار بوونی زیاتر لە 10 هەزار كەس رزگار بكات و بگەرێنێتەوە باوەشی كوردستان .لە هەمانكاتیشدا پشتیوانییە نێودەوڵەتییەكان لە دۆزی كورد و سەردانی دەیان بەرپرسی ئەوروپایی و ئەمەریكی و ناوچەیی بۆ هەرێمی كوردستان ، وایكردووە كە نیشانەكانی زیاتر لێكهەڵوەشانەوە و هەراسانبوونی عێراق زیاتر دەركەوێت و عێراق رووبەرووی ئەمرٍی واقعی بكاتەوە و هەندێك جار هەرٍەشە بكات و داوای سەر لەنوێی داگیركردنەوەی و گەرٍاندنەوە ئەو ناوچە كوردستانیان بكاتەوە . بۆیە ئیتر كاتی ئەوەیە كە بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لە عێراقێكی دروستكراو و لەئێستا لێكترازاو بكەین كە جگە لە ماڵوێرانی هیچی سوودێكی بۆ گەلانی عێراق و بە تایبەت میللەتی كورد كە خۆی خاوەنی رٍاستەقینەی كوردستان و داگیركراوە و مافی خۆیەتی دەوڵەتی خۆیی هەبێت ، بكەین
Top