مه‌سرور بارزانی...سیاسه‌تێكی واقیعی و پڕمتمانه
January 9, 2017
وتار و بیروڕا
مه‌سرور بارزانی كه قاڵبووی خه‌باتی كوردایه‌تی و نیشتمانی كوردستانه، خودان بیرێكی سیاسی فراوان و دورمه‌ودایه و سه‌رچاوه‌ی بیری ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه كانیاوی خه‌باتی پارتیزانانه و شۆڕشگێڕی چه‌كداری كوردستان له سایه‌ی سه‌ركرده‌ی كاریزما مسته‌فا بارزانی و زنجیره خه‌باتگێڕه‌كانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌دا.
له حاڵه‌تی ئێستادا دۆزی كورد به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی كردووه و به‌ره‌وپێشچووه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌وه ده‌رچووه نكولی لێ بكرێت، ئێستا سه‌رده‌می لۆبی كردنه بۆ دروستكردنی دانپیانان ومانه‌وه‌ی ئه‌به‌دی له سایه‌ی خودی كورددا، مه‌سرور بارزانی به‌و توانای و لێهاتووییه سه‌رده‌می ومۆدێرنه‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌تی نوانیویه‌تی مه‌سه‌له‌ی لۆبی كردن بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بگوازێته‌وه قۆناغێكی ته‌واو پێشكه‌وتوو وگه‌شه‌سه‌ندوو.
ئێستا ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌شێوه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی كاریگه‌ری ئه‌وروپا به‌گرنگیه‌وه له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه ده‌ڕوانن، هه‌ر بۆیه ئه‌م زاته له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی پرسپێكردنه له‌هه‌نگاوی به‌شێكی زۆر له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ئه‌و وڵاتانه‌دا، به‌تایبه‌تی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و واقیعبینه‌كان، كه ئه‌داتی دروستكردنی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانانه‌ن.
سێكته‌ری پڕبایه‌خی ئه‌من و ئاسایش له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستی مه‌سرور بارزانیدایه، ئه‌م سێكته‌ره له‌هه‌موو وڵاتێكی جیهاندا به‌ردی بناغه‌ی پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێكی تر گه‌شه بكات ده‌بێت سه‌ره‌تا هێمنی و ئاسایش به‌رقه‌راربكرێت، ئیدی له‌وێوه بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵگا ده‌ستبه‌گه‌شه‌ده‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له حاڵه‌تی خراپی باری ئه‌منیدا هیچ گه‌شه‌یه‌ك ڕوونادات ئه‌گه‌رچی كه‌ره‌سته‌كانی تریش فه‌راهه‌م بكرێن، جا ئا لێره‌وه ڕۆڵی میحوه‌ری مه‌سرور بارزانی به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر مه‌بنای سیاسه‌ت و ستراتیجی ئه‌منی مه‌سرور بارزانیدا، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر كێشه وته‌نانه‌ت ئاڵۆزی سیاسی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی تیرۆر وهێرشی داعش، به‌ڵام هێمنی و ئاسایشی كوردستان بناغه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده به‌هێزی هه‌یه به‌هیچ كلۆجێك نه‌كه‌وتووه‌ته له‌رزه، ئه‌م ستراتیجه به‌هێزه ئه‌منیه‌ی یارزانی كوڕ وای كردووه كه متمانه‌ی ئه‌منی وڵاتانی زلهێزیش به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانیدا، له‌سایه‌ی ئه‌م ستراتیجه‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك تاكه ناوچه ئارامه‌كه‌ی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش داده‌نرێت، و له‌حاڵه‌ته هه‌ره هه‌ستیاره‌كانیشدا ئه‌م هێمنایه‌تیه نه‌بووته جێگه‌ی گومانی ده‌ره‌وه و وڵاتانی دۆستی كورد، هه‌ر بۆیه ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی له‌وێنه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان له ئان و ساتی شه‌ڕی داعشدا دێنه دهۆك و له‌سایه‌ی پاراستنی مه‌سروربارزانیدا لقێكی زانكۆكه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و په‌یامه به‌جیهان ده‌گه‌یه‌نن كه داعش سه‌ره‌ڕای دڕنده‌ییه‌كه‌ی توانای بڕینی ئه‌و ناوچه ئه‌منیه‌ی نیه كه مه‌سرور بارزانی ستراتیجه‌كه‌ی داڕشتووه.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رئیداره‌یه‌ك هه‌بوونی ئه‌من وسه‌قامگیری مه‌رجی له‌پێشینه‌ن و مه‌رجی خۆڕاگری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ن، جا ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌رجی له‌پێشینه توانرا پێش هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت ئاسایشێكی باش و سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه په‌یڕه‌وبكرێت، ئه‌وا مه‌رجێكی گرنگی ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتوو هاتووه‌ته‌جێ، ئێستا له‌كوردستان ئێمه ده‌توانین به‌شانازیه‌وه به‌جیهان بڵێین ئێمه خاوه‌نی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیریه‌ین و له‌م ڕووه‌وه ئاماده‌ی هه‌نگاوی داهاتووین.
مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسی زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك به‌جیهانی وت ئێمه خاوه‌نی سیاسه‌تێكی ڕونین، كه قبوڵكردنی برایه‌تیه به‌شێوه‌ی یه‌كسان، واته به‌بێ هه‌بوونی براگه‌وره و برابچوك، برایه‌تیه‌ك كه هه‌مومان پێكه‌وه یاسا براگه‌وره‌مان بێت، هه‌موان دان به‌مافی یه‌كتردا بنێین و دواجار یه‌كتر قبوڵبكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ین، ئه‌مه‌ش واقیعبینی سیاسه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌ده‌خات كه سه‌ره‌ڕای گرنگی پێگه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سێكی پڕۆفیشناڵ له‌بواری سیاسه‌ت كار بۆ ئاینده ده‌كات، ئاینده‌یه‌ك تیایدا هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی ومه‌زهه‌بیانه‌وه هه‌ست به ئه‌مان ودڵنیایی بكه‌ن، هه‌موان خۆیان به‌خاوه‌نی نیشتمان بزانن، كه‌سیش نكولی له‌بوونی ئه‌وی تر نه‌كات و هه‌موان به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه په‌ره به‌بونی خۆیان و ئومێدی خۆیان بده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه جیهان ده‌یخوازێت بۆ ناوچه‌كه به‌گشتی، كه ئێستا له‌م ناوچه‌یه‌داهه‌موان له‌شه‌ڕدان دژی هه‌موان، بۆیه هه‌بوونی خیتابێكی ئاوا هاوسه‌نگ و دڵنیایی به‌خش جێگه‌ی بایه‌خی زلهێزه‌كانه وهۆكاری به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتره بۆ پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌ره‌و ڕزگاریچوونی یه‌كجاره‌كی.