سەركەوتنی سیاسی دیپلۆماسی سەرۆك بارزانی، پشتیوانێكی بەهێزە بۆ سەربەخۆیی كوردستان
January 4, 2017
وتار و بیروڕا
لە ماوەی رابردوو تا ئێستا ، زۆر لە سەرۆك و گەورە بەرپرسانی وڵاتانی جیهان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیراندا كۆبوونەتەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی كورد نیشان داوە، تەنانەت زۆر جاران بەر لەوەی سەردانی بەغدا بكەن سەردانی هەرێمیان كردووە. یان سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان بانگهێشتی وڵاتی خۆیان كردووە و پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و دۆزی كورد لە ناوچەكەدا دووپات كردووەتەوە. هەڵبەت ئەم سەردان و پێوەندییانەش كۆمەڵێك پشتگیری و دۆستایەتی گرینگی خستووەتە نێو هەگبەی سیاسەتەكانی هەرێم و لە ئێستا و داهاتوودا سوودی زۆریان لێ وەردەگیردرێت. 2017یش ساڵی كۆتایی هێنانی كێشەكانە و هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی خۆی مسۆگەر دەكات، هاوكات ئەمڕۆكە عێراق بەرەو پارچە پارچە بوون دەچێت، كە ئومێدی سەربەخۆیی بوونی باشووری كوردستانی بەدوادایەو، لە كاتێكدا سووریاو ئێران بێزراو و قێزەونی نێودەڵەتاننو بەرەو بێهێزبوونو دەچن، رەنگە هەر سروشتی ئەم پێشكەوتنە سیاسیانەی دۆزی كورد بێت، كە هەندێ لە ناحەزانی كوردی هەراسان كردووە، بۆیە پەنا بۆ هەموو سیاسەتێكی بێ مۆرالی دەبەن تاوەكو لە رێگەیەوە پرۆژەی سەربەخۆیی پەك بخەن یان هەر هیچ نەبێ دوای بخەن، ئەمەش لە دیمانەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پێگەی ئەلمۆنیتەر: ڕوون و ئاشكرایە كە بەڕێزیان بە راشكاوی دەڵێ: ئەو كاتەی ئەو ڕووداوە كارەساتبارەی بەسەر ئێزدییەكانی شنگالدا هات، هێزەكانی ڕۆژئاڤا "واتە PYD" ڕۆڵێكی زۆر بەنرخیان گێڕا لەوەی یارمەتی خەڵكی بدەن و هەتا شوێنی پارێزراو لەگەڵیان بوون. ئێمە پێزانینمان بۆ ئەوە هەیە و سوپاسی ئەو هەنگاوە دەكەین. لەم ڕەوشەی ئیستادا، بوونی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال تەنها سەقامگیریی ناوچەكە تێكدەدات و هیچی تر. بوونی پەكەكە لەوێ ڕێگرە لەوەی خەڵك بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئەوان دوودڵن لەوەی بگەڕێنەوە، چونكە دەترسن شەڕ و پێكدادانی نوێ دروست ببێتەوە، نیگەرانن لەوەی چ داهاتوویەكی لێڵ چاوەڕێیان دەكات، واتە ئەوە ئێمە نین "وەك هەندێك لایەن تۆمەتبارمان دەكەن" كە ڕێگە لە گەڕانەوەی ئەوان بۆ سەر ژیان و ماڵ و حاڵی خۆیان دەگرین. ئێمەش وەك ئەو خەڵكە نیگەرانین، بۆیەش بە بڕوایەكی تەواوەوە دەڵێین پەكەكە دەبێ شنگال جێبهێڵێت. لەولاشەوە ئەمریكا بە فەرمی دوایین سەرنجی خۆی لەسەر چەكدارانی پەكەكە خستەڕوو، لەم بارەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا داوا لە پەكەكە دەكات شنگال چۆڵ بكات و پێیوایە، كۆسپێكی بەردەم ئاشتەوایی و گەڕانەوەی خەڵكی ئاوارەیە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان. مارك تۆنەر جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند پەكەكە لەلایەن ئەمەریكاوە وەك گرووپێكی تیرۆریستی ناسێندراوە و پێویست ناكات هیچ رۆڵێكیان لە شنگالدا هەبێت. گوتیشی باوەڕمان وایە بوونی پەكەكە لە شنگال كۆسپێكی گەروەیە لەبەردەم ئاشتەوایی و گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئەو كەسانەی ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە، بۆیە دەبێت ناوچەكە چۆڵ بكات. هەموو ئەو گۆرانكاریی و پێشهات و رووداوەكان گرێدراویی یەكتر ، بۆیە هێماكان پێمان دەلێن كە گزنگ و تیشكی سەربەخۆیی كوردستان دەركەوتوون ..
گەلی كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی كە تا ئێستا خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆی خۆی نییە هەر چەندە بەردەوام كورد لە بەرخودان و شۆڕش و راپەڕیندا بووە بۆ ئەوەی بتوانێت لە خاكەكەی خۆیدا بەسەر بەخۆیی و دوور لە دەستی داگیر كەر و رژێمە ئیمپرالییەكان هاوشانی نەتەوەكانی تری جیهان بژیت بەڵام داگیر كەران بەردەوام چاویان بڕیوەتە خاك و خێر و بێری كوردستانەوە لەبەر شوێنگەی گرنگ و ستراتیجیەكەی بەردەوام داگیركەران لە هەڵپەی ئەوەدا بوونە خاكی كوردستان بۆ مەبەستی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان قۆڕغ بكەن، بەڵام نەتەوەی كوردیش رێگەی بەوە نەداوە داگیركەران ئەمەیان بۆ بچێتە سەر بەڵكور كورد بەردەوام هەوڵی بۆ خاك و ئازادی نیشتیمانەكەی داوە، بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكان رێگەی بەوە نەداوە ژێردەستەی كەس بێت و ببێتە شوێنی پاكتاوكردنی حیساباتی خۆیان، لەم كات و ساتەی ئێستایشدا باشترین دەرفەتەو هەڵێكە و جارێكی تر دووبارە نابێتەوە هەرچی زووە لە عێراق جیا بێتەوەو و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی لەگەڵی كوردستان بكەن. كوردستان نموونەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسایشە، پێوستە حزبە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستا بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و رامیاری و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. لەم كاتەشدا كۆمەڵێك لایەنی بەهێز هەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان..
شت هەوڵەكان چڕ بوونەتەوە بۆ ئەوەی میللەتی كورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان .خەبات و قوڕبانی دانی رابردوو و ئێستای پارتی و بارزانی لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا لە دژی ئەقڵیەتی شوفینیستی و ڕەگەز پەرستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرٍاست دا بە درێژایی سەدەی ڕابردوو و لە پێناو وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد بووە و ئامانجی سەرەکیش بەرپا کردنی دەوڵەتێکی کوردی بووە و هەتاکۆ ئەمڕو ش پارتی وبارزانی لەم پێناوەدا لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوام دان بو گەیشتن بەم ئامانجە پیروزە و پشکی شێری قوڕبانیەکانیش بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە بە ڕێبەرایەتی بارزاانی. شایانی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ دۆزی کورد کە بە سەختترین و هەستیارترین قوناغدا تێدەپەڕێت و لە هەمان کات دا گۆنجاوترین و لە بارترین دەرفەتتیشی بو ڕەخساوە بارزانی هەم لە هەوڵە دیبلوماسیەکانی دا بەردەوام بووە و توانیویەتی بو پاراستنی کەڕامەت و خاکی پیروزی کوردستان سوزی نێودەڵەتی بو دوزی ڕەوای کورد ڕابکێشێت و هەم لە دژی وەحشێترین ڕێکخراوی تیروریستی داعش هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەرگری لە خاکی پیروزی کوردستان و ناسنامە کەی بکەن و دۆزی کورد لە ناوچوون ڕزگار بکەن کە ئە مەش سەروەریەکی دیکەی ئە م قوناغەیە کە بارزانی وپێشمەرگە بە یێکەوە توماریان کردووە وئیستاش پێگەی کورد لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لوتکە دایە، جیهان گەیشتۆتە ئەو بروایە كە پێوستە هاوكار و پشتیوانیی میللەتی كورد بێت بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان ...