هه ڕەشەکانی مالیکی...جارێکی تر،لەتارانەوە؛

هه ڕەشەکانی مالیکی...جارێکی تر،لەتارانەوە؛
مالیکی هه ڕەشەکانی خۆی لەسنوری جوگرافی، خاکی کوردستان چەندبارە کردەوە؟مالیکی وئاخوندەکانی تاران،بێ بۆنەوبێ ئەملاو ئەولا؛بەناوی گەڕانەوە بۆسنوری بانیمە قان،هه ڕەشە لەهه رێمی کوردستان دەکەن.مالیکی باس لەدەستوری ئێراق دەکات،ئەودەستورەی فەتەلاوی لەسەرشاشەی تیفی،گوتی:خۆمان ڕێگامان نەدا،مادەی (140)جێ بەجێ بکرێ؟!ئەی باسی چی ترئەکەن؟دڵنیاین مالیکی وهه ڕەشەی بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی،یەک سەرچاوەیان هه یە،ئەویش نەسەلماندنی مافی سەربەخۆیی گەلی کوردستانە،لە هه رێمی،دانپێدانراوی دەستوری ونێودەوڵەتی .لە هه رێمی کوردستان.ئەمما؛ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە هه موجارێ،دێتەوەسەر ڕێکەوتنەکەی سلێمانی،دەلێ:لەگەڵ هه ندێ لایەن ڕێکەوتوین؛کەیەکێتی خاکی ئێراق،بپارێزن؟!دیارە مەبەستی ئەو؛هه رسەپاندنی کۆت وبەندی باڵەدەستی هه تا،هه تایی، بەغدایە،بەسەر هه رێمی کوردستان دا.بەکورتی وکرمانجی تۆقیون؛لەوشێوازەماف وسەربەخۆییەی سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەی بغداد،ڕایگەیاند.واتا مافی چارەنوسی گەلی کوردستان،لەسەرخاک وزێدی خۆی،وێڕای پشکداری نەتەوەو ئاین وپێکهاتەکانی تری هه رێمی کوردستان.ئەوان ئەزانن؛بارزانی چی دەوێ؛ترسی شۆڤێنی وکۆنەپەرستانی داگیرکەر،لە مافی سەربەخۆیی کوردستانە،ئەگەرلەسەربستێکی خاکی خۆیشی بێ؟ترسی ئەوان،ئەوەیە هه رێمی کوردستان،ببێتە خاوەنی ئاسمان وپێگەی ئابوری خۆی.لەبەرهه ندێش پشی،پشی!!بۆهه ندێ لایەنی سلێمانی دەکەن؟!لێرەوە ڕووانگەکان وەکو مانگی ڕوون،دیارن.کێ سەربەخۆیی هه رێمی کوردستانی دەوێ،کێی تر،ملکەچی تاران ومالیکی دەبێ؟....
Top