تەنیا سەربەخۆیی كوردستان، كۆتایی بە كێشە و نەهامەتییەكانی میللەتی كورد دێنێت
December 20, 2016
وتار و بیروڕا
پێگەی سەرۆك مسعود بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەباتە نەپساوەكەی هەمیشە لەگەڵ ئەوە بووە، كە ناوماڵی كورد رێك بخات و خەونە لە مێژینەكەمان بێنێتەدی. بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان باش ئەمە بزانن و بەپیر دەستپێشخەریەكەییەوە بێن، چونكەخوێندنەوەی واقعی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچەكە، پێشهات و ئەگەرەكان،پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و هەرێمایەتییەكان بە تایبەتی دوای شەڕی داعش ئەوە دەخوازن، كە ناو ماڵی كورد رێك و یەكگرتوو بێت. بۆیە سەرۆك بارزانی ئەم دەستپێشخەریەی كردووە و هیوادارم لایەنە سیاسییەكان بەپیر دەستپێشخەرییەكەوە بێن و بە دیالۆگ هەوڵ بدەن ناو ماڵی كورد رێك بخەنەوە و بۆ پێشەوە هەنگاو بنێن، نەك دۆزە رەواكەمان، كە ئێستا دەرفەتێكی باشی بۆ رەخساوە بۆ دواوە بگەڕێتەوە.ئەوەی لەو سەردەمی ئێستادا روودەدات و فشاری و پیلانەكانی دژی پارتی و بارزانی زیاتركردووە، ئەو قۆناغەیە كە هەلێكی زێرین بۆ كورد دروستبووە و پارتی و بارزانی پێداگری لە سەر بەدیهێنانی ئەو مافەرەوایە دەكەن كە بۆتە شێرپەنجەی نەیارانی كورد و كوردستان .مێژووی كورد و پارتی گرێدراوی یەك پرسە، كە پارتی بە شانازییەوە خەباتی بۆ دەكات، ئەویش سەربەخۆییە ، بەتایبەتی بەدرێژای مێژوو پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ دەستپێكی یەكەم جریوەی شۆڕشدا وەك یەكەم پارتی نەتەوەیی نیشتیمانی كەوتە خەباتی چەكداری لەڕۆژگارێكی دوای جەنگی دووەمی جیهان كاتێك زۆربەی نەتەوەكانی جیهان بەسەربەخۆیی و مافی خۆیان گەیشتن ئەوكات میللەتی كورد بەهۆی سیاسەتی دابەشكراوی نێوان زلهێزەكان نەیتوانیبوو ئەزموونێكی سەربەخۆیی بۆ خۆی مسۆگەربكات ، لەو ڕۆژگارەدا پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی باوكی رۆحیمان بارزانی نەمر یەكەم گزنگی نەتەوایەتی دەست پێكرد و یەكەم هەنگاوی بەرەو شۆڕشی نەتەوەیی نا، ئەوەی جێگەی سەرنجی هەمووانە و بگرە هەمیشە چاودیرانی سیاسی بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شیكردنەوەی لەسەر دەكەن پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم بزاوتی نەتەوەیی كوردبوو لەوكاتەدا كە بانگەشەی نەتەوەیی و ڕزگاری كوردستان بكات بەجۆرێك خەباتی نەتەوایەتی لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی پێكرد و خەباتی كوردی لەچوارچیوەییەكی نەتەوەییدا رێكخست .تەنانەت سەرۆك بارزانی نەمر وەك سەرۆكی خەباتگێڕی هەر چوار پارچەكە زۆر بەووردبینیەوە كاری دەكرد دوای دروستكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكوردستانی باشوور هەنگاوی دووەمی بنیادنانی كۆماری كوردستان بوو لە مهاباد بوو،ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمیشە لەپێناوی نەتەوەیی و ڕرزگاری و سەربەخۆیدابووە، لەهەرچوار پارچەی كوردستاندا، لەروویەكی ترەوە بارزانی نەمر توانی خالێكی هاوبەش لەنیوان سەرجەم پارچەكانی كوردستان دروستبكات بۆ مەبەستی ڕزگاربوون لەدەستی داگیركەران.ئەوەی لەمێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر دیاردەكەوێت رێبازی كوردایەتی لەسەردەستی سەرۆك بازرانی نەمر لەدایكبوو چونكە یەكەم پارتی نەتەوەیی لەسەر دەستی ئەو لەمێژوودا تۆماركرا.رێبازی بارزانیی نەمر، بزوێنەری گرنگی خەباتی پارتییە، دەبێ پتەوتر كار لەسەر ئەو رێبازە بكەین و پیرۆزییەكە رابگرین. رێبازی سەرۆك بارزانیی نەمر، بزوێنەری گرنگی خەباتی كوردایەتیە لەكوردستانی گەورە بەگشتی و كوردستانی باشوور بەتایبەتی سەرۆك بازرانی نەمر نیشانە و رەمزی تێكۆشانە لەمێژووی نەتەوەكەماندا بۆیە دەبێت هەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەكانی كوردستان و تەنانەت بەدرێژای مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی كورد لەگشت ناوچەكانی جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی جیهان لەوێ كە خۆی دەناست یەكسەر لەلایەن خەڵكی ووڵاتانەوە بەووشەی بازرانی ناوی كوردیان دەناسیوە ، واتا بازرانی ناسنامەی كوردبوون بووە لەمێژووی گەلەكەمان چونكە سەرۆك بارزانی نەمر كوردی بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی ووڵاتانی جیهان كاتێك كوردێك سەردانی ووڵاتانی دەكرد راستەوخۆ بەبارزانی كوردیان دەناسیوە، بۆیە هۆكاری سەرەكی داژیەتی پارتی و بارزانی، پێداگری ئەو ئامانجەیە كە لە پێناویدا دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەكات .سەرۆك بارزانی پارێزەری شەرەف و كەڕامەتی سەرجەم كوردە. بەداخەوە هەندێك هێزی كوردی بە مەبەست كەڵەكەبوونی رقی پێشووتر كار لەسەر ئەوە دەكەن، كە كەسایەتی سەرۆك بارزانی پەیوەست بكەن بە كورسی و دەسەڵات، شتێكی لاوەكی وەكو سەرۆكایەتی هەرێم پێم وایە بەشێكی زۆری ئەو كەسانە لەوە تێگەیشتوون، كە سەربەخۆیی كورد لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی دەبێت. ئەم پشێوی و تیرۆر و كەسایەتیانە بۆ ئەوەیە، كە ئەوان خاوەن ئەو رقەن، كە ساڵانێكە بە هاوكاری وڵاتانی تر پەیڕەوی دەكەن، لە ئێستادا بۆ زلهێزەكان و بۆ هەموو كوردستانیان دەركەوتووە، كە سەرۆك بارزانی بەدیهێنەری خەونی گەلی كوردە، كە ئەویش بریتییە لە سەربەخۆیی.