ئاڵا وه‌ك سونبول
December 18, 2016
وتار و بیروڕا
ئاڵای كوردستان كه یادگاری به‌جێماوی تاكه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كورده له‌مێژوودا یه‌كێكه له سونبوله هه‌ره گرنگه‌كان كه‌ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت بیكه‌ینه خاڵی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌مان، چونكه كۆماری كوردستان له وێستگه‌یه‌كی گرنگی مێژووی میلله‌ته‌كه‌ماندا دامه‌زرا و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌خشیان هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردن و خزمه‌تكردنی ئه‌و كۆماره كه‌م ته‌مه‌نه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه پێشمه‌رگه و هێزی سه‌ربازی باشوری كوردستان به‌فه‌رمانده‌یی مسته‌فا بارزانی نه‌مر بوونه شورایه‌كی قایم و به‌هێز بۆ كۆمار و خودی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر نه‌خشیان گێڕا له پارێزگاریكردن له كۆماردا، خودی ئاڵاكه‌ش نیشانه و ئاماژه‌یه بۆ نیشتمانی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد و ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م نیشتمانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌مه‌ش پیرۆزیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مێژوویی به‌م سیمبوله گرنگه به‌خشیوه.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئێستا ئاڵای كوردستان بووه به نیشانه‌ی ناسینه‌وه‌ی له‌جیهاندا، هه‌رخودی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌بڕیارێك ئه‌م ئاڵایه‌ی كرده ئاڵای یاسایی هه‌رێم، ئێستا ئیدی سه‌ره‌ڕای بایه‌خی مێژوویی پشتیوانیه‌كی یاساییشی هه‌یه و هه‌موان پابه‌ندن به‌وه‌ی ڕێز له‌و سیمبوله بگرن، ئیدی ڕه‌هه‌ندی گشتگیری و هه‌مووه‌كی ئاڵا وه‌ك پۆشاكی ته‌واوی وڵاتی لێهاتووه و كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی سێبه‌ری ئاڵای كوردستاندا نیه، ته‌نانه‌ت شه‌هید و گیانفیداكانی وڵاتیش تا دوامه‌نزڵی خۆیان به‌به‌رگی ئاڵای كوردستانه‌وه به‌ڕێده‌كرێن.
له‌سه‌رده‌می لێكترازان و ناكۆكیه ناوخۆییه‌كاندا ڕۆڵی ئاڵا و سیمبوله‌كان زیاتر ده‌بن، ئێستا كه جۆرێك له ئاڵۆزی و لێكدابڕان له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری سیمبولی ئاڵای كوردستان پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییه، كه‌ته‌واوی لایه‌نه‌كان سه‌ره‌ڕای ناكۆكیه‌كانیان به‌ده‌وری ئه‌و سیمبوله كۆببنه‌وه، ئه‌ویش به‌وه‌ده‌بێت هه‌موان به‌هاكانی یه‌كبوون و یه‌كێتی له‌خۆیاندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ن و له‌هۆكاره‌كانی ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی دوربكه‌ونه‌وه، سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كانیش پێویسته ڕێگه نه‌درێت كار بگاته ئاستی ده‌ستبردن بۆ ڕه‌مزه‌كان و به‌چاوی بێ به‌ها ته‌ماشاكردنیان یاخود بێ ده‌نگبوون له‌ئاستی هه‌ر سوكایه‌تی و هێرشێك بۆسه‌ر ئه‌و سیمبولانه له‌لایه‌ن دوژمنانی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه، به‌ڵكو هه‌موان خۆ به‌خاوه‌نیان بزانین و به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌رگریان لێ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته په‌یامی گرنگ هه‌م له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌میش له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه، هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیه ده‌بێته مایه‌ی متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كان كه هیچ كه‌س خه‌مسارد نیه له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌مزه‌كان و هیچ گرفتێك واناكات ڕه‌مزه‌كانی له‌نمونه‌ی ئاڵای كوردستان ببنه بابه‌تی ململانێی وبه‌ره‌به‌ندی له‌دژی ڕه‌مز و سیمبوله‌كان درستببێتة، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێته یار و نه‌یار كه هێز و لایه‌نه‌كان هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌رن و ته‌عبیر له‌ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن چونكه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر دۆخه و ناكۆكیان له‌ناو یه‌كتر به‌ڵام نه‌بوون به دژبه‌ری ڕه‌مزه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، به‌ڵكو پارێزه‌ری ئه‌و ڕه‌مز و سیمبولانه‌ن كه نه‌ته‌وه و نیشتمان به‌هی خۆیانی ده‌زانن و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌جیاوازی بیروڕایانه‌وه به‌پیرۆزی ده‌زانن، بۆیه كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری سیمبولی ئاڵای كوردستان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاماندا خۆی له‌خۆیدا هێزێكه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن هه‌رلایه‌نێكیش له ئاڵا و سیمبوله‌كانی و په‌یامی ئاڵا دوربكه‌وێته‌وه، لاوازی خۆی ده‌سه‌لمێنێت له گشت ده‌نگی نیشتمانی دورده‌كه‌وێته‌وه.