گولەسورەكان سۆرانیان نیگەرانكرد یان وتەكانی كاك نێچیرڤان

گولەسورەكان سۆرانیان نیگەرانكرد یان وتەكانی كاك نێچیرڤان
رەنگە سەیرن نەبێت كە سۆران عومەر لەئەكاونتی خۆی سوك سەرنجی خۆپیشاندانی ئەمڕۆیی پێشمەرگە بدات‌و ناڕەزایەتیەكانیان نادیدە نەگرێت, ئاخر پێشمەرگەیەك كە لەو دیو ساتر بەر سینگی بە بەرهەم ئەقلی سۆران و لێرەش پێی بە گەرای بیری توند ئاژۆی ئەوانەوە ناوە بێگوامان دەبێت بە بینینیان هەناسە سوارو بە كڵاوسورەكان تا ئاستی پەلەقاژەی هاواری لێی هەلبستێت.

جگە لەوەی كە نیشاندانی ناڕەزایێتی ئەو هێزە زۆرەی پێشمەرگە, بۆ سۆرانەكان سەدمەیەكی گەورە بوو, راچلەكینێك بوو لەو خەوە قولەی كە دەمێكە بە خەلافەتەوە دەیبنین, هەروەها ئەوەی ئەمڕۆی قورستر بەسەر سۆران تێپەڕكرد, خۆپیشانادنەكەی پێشمەرگە هاوكاتی كۆفرانسی لێبوردەی ژیان‌وهەڕەشەی تیرۆرو ئەزموونی پێكەوە ژیان بوو. كە تێیدا نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "دوای داعش, بیركردنەوەی داعشیەكان دەبێت لە نێو ببرێت"

بەر لەوەی قسە لەسەر ئەم وتەیەی سەرۆكی حكومەت بكەین, جارێ‌ ناونیشانی كۆنفرانسەكە لە فەرهەنگ و تێگەیشتنی سۆران عومەر دەمێكە جێی لەق بووە پێكەوەژیان‌و كۆمەڵ دوو دیوی لەیەك شاراوەی یەكترن بە فەراهەمكردنی ژینگەیەك بۆ پێكەوە ژیان كۆمەڵ جێی نابێتەوە, بەهەمان شێوە لە نێو كۆمەڵ پێكەوەژیان تەعریفێك هەلناگرێ.

ئەگەر تێڕامانێك بۆ وتەكانی نێچیرڤان بارزانی بكەین كە دەبێژێت" بیركردنەوەی داعشیەكان دەبێت لەنێو ببرێت" بێگومان لێدانی زەنگی لە نێو بردنی بیری توند ئاژۆیی لە لایەن سەرۆكی حكومەت, بۆ سۆران عومەر لە كاتێكدا كە داعش لەسەرووبەندی لەناوچووندایە ئەستەم هەزم دەكرێت, هەربۆیە لە دەرهاویشتەی قسەكانی سەرۆكی حكومەت سۆران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك چەند وشەیەكی لە دژی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی پێشمەرگە نوسیوە, ئەمەش ئەم راستیەمان پێ‌ دەڵێت وتەكانی سەرۆك, سۆرانی هەناسە سوار كرد بۆیە پێشینان راستیان فەرموو (دار هەڵبرە سەگی دز دیارە).
Top