ئالای کوردستان رەمزی نەتەوەیی گەلی کوردە
December 14, 2016
وتار و بیروڕا
زور بەداخەوە تازە بە تازە خەلکانیک و ھندی لایەنی سیاسی و پارتە سیاسیەکانی کوردی وەکو پەکەکە و پەیەدە لە روژئاوا دان بەم ئالایە نانین.لە روژئاوا ئاسایشی پەیەدە کە حزبیکی سیاسی بە ناو کوردیە ھندی جار بە ئاوی سارد بە ئوتومبیلی ئاگر کوژینەوە لە زستانی سارد لە روژی ئالا ھیرش دەکەنە سەر ھەلگرانی ئەم ئالایە دەیانەویت ریگا لە بەرز کردنەوەی بگرن ، بەلام خەلکی خوراگر و بە شەرەف و ھەلگرانی ئەم ئالایە کول نادەن ناھیلن ئالاکەیان بکەویتە خوارەوە و ھەر بە شکاوەیی دەھیلنەوە و ناحەزانی ئەم ئالایە شەرمەزار دەکەن و ئیستاش ھەر لایەنگران و ئەندامانی ئەو حزبە بە ناو کوردییە ئالای رژیمی سوریا دەپاریزیت لە ژیر ئالای رژیمی سوریا کارو چالاکی ئەنجام دەدات و ئالای پیروزی کوردستان دەسوتینیت و بی ریزی بەم ئالایە دەکەن و لە شوینیکیتر لەمە سەیرتر، کەسیکی خوفروشی روژھەلاتی بەناوی عبدالرحمانی حاجی ئەحمەدی سەروکی پەژاک کە بەشیکە لە حزبی پ.ک.ک لە روژھەلاتی کوردستان دیت و باسی ئالای کوردستان دەکات و دەلیت ئەمە ئالای کوردستان نیە و ئالای بنەمالەی بارزانیە ، بە شیوەیەکی ناشرین باسی دەکات و ریزی ناگریت لە کاتیکدا ئەم ئالایە دیاری سەرکردەیەکی بە توانا و سەروکی یەکەم کوماری کوردی لە کوردستانی روژھەلاتە لە مھاباد.
سوتاندن و بێ رێزی کردن بە ئالای نەتەوەکان ، بێ رێزی کردنە لەم نەتەوەیە ، بویە پیویستە خەلکی کوردستان و پارتە سیاسیەکان کە خویان بە پارتی سیاسی کوردستانی دادەنین ھەلویستیان ھەبیت و لە بەرامبەر ئەم بێ ریزیانە ھەلویست وەربگرن و نەھیلن ئەم پارتانە بە ناوی پارتی سیاسی ئالای دوژمنەکانمان بپاریزن و بی ریزی بەرامبەر ئالاکەمان بکەن .
لە وەلامی ئەوانەی کە دەلین ئەمە ئالای بەنەمالەی بارزانیە دەلین ، ئیمەی پارتی و خەلکی باشور سەرفەراز و شانازی بە سەرکردەیەک دەکەین کە توانی پارچە پەرویەک (بە قسەی خویان )کە یادگاری تەنھا کوماری کوردستانە و لە لایەن سەرکومار پیشەوا قازی مەحەمەد درایەدەستی سەرکردەیەکی باشور کە بپاریزیت و بەرگیری لی بکات ، ئیستاش وەکو ھیما و ئالای کوردستان بە ھەمو خەلکی جیھان و دوژمنانی گەلی کورد و ناحەزانی بناسینیت و پیان بلیت بەلی ئەمە ئالای کوردستانە یادگاری کوماری ساوای ئەوکاتی یە ، بەلام ئیستا دەمانەویت ببیتە ئالای دەولەتیکی سەربەخوی کوردستان و ھەمو کوردیکی بەشەرەف لە ژیر ئەم ئالایە کوبکاتەوە ،بە خەلکی جیھان و ناحەزانمان بلین کە ئیمەی کورد نەوەی ئەو سەرکردانەین کە بە خوینی سوریان توانیان ئەم ئالایە بپاریزن و بەرگیری لی بکەن .