ئەوانەی دژی مافەرٍەواكانی كورد و یەكهەڵوێستین بە پەند لە مێژوو وەربگرن
December 8, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوانەی دژایەتی سەربەخۆیی دەكەن ، لە رٍاستیدا ناحەزی كورد و پێشمەرگە و سەرۆك بارزانین ،ئەو كەس و لایەنانە هیچ شانازییەكیان نە لە رابردوو و ئێستاشدا پێنەبراوە . بۆیە گشت هەوڵەكانیان خستۆتە گەرٍ تا رێگری لەو كاروانە مێژووییە بگرن . هەر بۆیە لەسەر دەستی پێشمەرگە كورد توانی زەمینەیەكی لەبار دروست بكات بۆ چەسپاندن و دەستنیشانكردنی سنووری دەوڵەتی ئایندەی كوردستان، ئەمەش بە سووربوونی سەركردایەتی سیاسی كوردستان لەسەر مافی رەوای گەلەكەی و پاراستنی خاكەكەی، هەروەكو چۆن توانی خاكەكەی لەبەردەم دڕندەترین دەوڵەتی تیرۆریستی سەردەم بپارێزێت. ئەمڕۆ پێشمەرگە بووەتە سیمبولی بەهێزی خاوەن ئیرادەی تۆكمە و لەناوەندە جیهانییەكاندا ناوبانگی دەركردووە، بە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە سنووری نەخشەی دەوڵەتی كوردستان كێشراوە و ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای كورد و دەربازبوون لەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی رووبەڕووی گەلی كوردی مەزڵوم بووە، رێزگرتنە لە خوێنی پێشمەرگە و شەهیدانی كوردستان. سەرۆك بارزانی زۆر سەركەوتووانە توانیوێتی مافی كورد لە جیهاندا بچەسپێنێت و وەك كارەكتەرێكی سیاسی كوردستانی و نێودەوڵەتی داكۆكی لە مافی نەتەوەكەی كردووە. جێی داخە كەسانێك لەسەر خاكی كوردستان دەژین و بە زمانی كوردی قسەدەكەن، كەچی خیانەت لە زمان و خاك و نەتەوەكەیان دەكەن، بەوەی دژایەتی خواست و ویست و دەستكەوتەكانی گەلەكەیان دەكەن، من تێناگەم چۆن سیاسەتمەدار، یان كەسی یەكەمی حزبی وا هەیە كە وا بێباگانە دژی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان قسە دەكەن، ئەوان شەرمیان لە كوڕ و كچ و خێزان و دایك و باوكی شەهید نییە، ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو پاراستنی شەرەف و نامووسی ئەوان جوانەمەرگ بوون. یەكڕیزی و تەبایی گەورەترین چەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەی كە زۆرجار نیشانەی پرسیاری خیانەتیان لەسەرە، پێویستە ئەمڕۆ كە رۆژی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران و خەمخۆرانی نەتەوەكەمانە، دەستی یەك بگرن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەڵگری پرۆسەی سەربەخۆییە..
رەسەنایەتی گەلی کوردمانە لە ناوچەکە و جیهاندا، وەڵامێکیشە بۆ نەیارانی کورد کە نکووڵی لە رەسەنایەتی و شارستانیی کورد و، مێژووی دوور و درێژی پڕ لە سەروەەری و شکۆداریمان دەکەن .
ئەگەر بە پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی ئەمڕۆ گەل پێناسە بکرێت و بەگەل بناسرێت .. بێگومان هەموو مەرج و بنەماکانی گەل لە گەلی کوردماندا هەن کە ئەمانەن :
١ـ ئێمەی کورد خاوەنی جوگرافیایەکی هاوبەشین کە کوردستان نیشتمانی هەموومانە. گەرچی بە زۆرداری و ناڕەوا دابەش کراوە .. بەڵام ئێمەی کورد هەرگیز دان بەو دابەشکردنەدا نانێین و، هیچ سنوورێک لە بەردەم هەستی نەتەوایەتیماندا بوونی نییە .
٢ـ زمانێکی یەکگرتووی هاوبەشمان هەیە کە زمانی کوردیی رەسەن و دەوڵەمەندە .
٣ـ مێژوویەکی دێرین و درێژی پڕ لە سەروەری و شکۆداریی هاوبەشمان هەیە .
٤ـ بەرژەوەندییەکی ئابووری هاوبەشمان هەیە .
٥ ـ خاوەنی تایبەتمەندی و خەسڵەتی نەتەوەیی خۆمانین و داب و نەریتی خۆمان هەیە.
٧ـ هاوبەستەبوونمان بۆ کورد و کوردستان هەیە و شانازی بە نەتەوەکەمانەوە دەکەین.
٨ ـ خاوەنی هیوا و ئامانجێکی هاوبەشین و، چارەنووسمان پێکەوە گرێ دراوە .
٩ـ لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریشەوە، لە ئاستێکی پێویست داین .
١٠ـ چەندین پارت و رێکخراومان هەیە و .. هێزی بەرگریمان هەیە کە پێشمەرگەیە .واتە ئێمەی کورد، هەموو خەسڵەت و مەرج و تایبەتمەندی و بنەماکانی گەلمان تێدایە . ئەمانەش پێویستن بۆ هەر کۆمەڵێک کە بە گەل بزانێت و، مافی چارەی خۆنووسین و دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت ..بۆیە نابێت چیتر كات بە فیرۆ بدەین و قەیران و سیناریۆكان سەرقاڵ مان بكەن لە بریاردان بەرەو سەربەخۆیی. با ئیتر ئامانجی سەرەكیمان خزمەتكردنی رٍاستەقینەی خەڵك و بەدیهێنانی ئاواتی لەمێژینەمان بێت .