بێ مننەتی

بێ مننەتی
بە حوكمی خەباتی سەدساڵەی گەلەكەمان و ئەو دوژمنكارییەی دەیانساڵە لەدژی كوردستان دەكرێ،
بە حوكمی جیۆپۆلیتیكی وڵاتەكەمان و ئەو پیلانگێڕییە ئاڵۆزانەی لەدژی كوردستان كراوە،
لەبەر خوێنی شەهیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە
دەبوایە سیاسی و سەركردە و ڕۆشنبیرانی كورد، ژیرترین و بوێرترین سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری جیهان بان. دەبوایە هەموو هەنگاو و وتە و كردە و نووسینیان لە بەرژەوەندیی گەلەكەیان با.
دەبوایە هەموو هەناسە و چركەسات، تەنانەت خواردنەوەی دڵۆپە ئاوێكیشیان لە بەرژەوەندیی یەكڕیزی و سەربەخۆیی گەلەكەیان با. دەبوایە زۆر بێ مننەت بان لە دەورووبەرەكەیان... بە هۆكاری زۆر سادە:
گەلی كوردستان هێشتا سەروەریی نییە، دۆزەكەی ڕەوا و لەسەر هەقە، قوربانیی بێهژماری داوە. ئاشتیخوازە و سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ جیهان.
هەر كات گەلی كوردستان پارێزرا و بوو بە خاوەنی سەروەری ئەوكات بیر لە بەرژەوەندییەكانی خۆتان بكەنەوە.
Top