ڕۆژئاوا، چاوەڕێی ڕزگارییە

ڕۆژئاوا، چاوەڕێی ڕزگارییە
ئەوەی پەیەدە لە ڕۆژئاوا دەیکات، غرورێکی بێ جێ و سەرەخۆرەیە. ئەو لەخۆباییبوونەی پەیەدەی گەیاندە ئەو ئاستەی کە خەڵکی ڕۆژئاوا بچەوسێننەوە و پەلاماری ژن و منداڵ بدەن و گەنجان لە زیندانە بەعسئاساکانیان توند بکەن و دیسان بێ ڕێزی بە ئاڵای کوردستان بکەن، ئەنجامەکەی زۆر خراپ دەبێت و پارتەکانی ڕۆژئاوا چیدی ناچار نین لەبەر خاتری ئەمەریکا و شەڕی داعش, ئەو هەموو سووکایەتی و کەڵەگایەتییەی پەیەدە و پەکەکە قبوڵ بکەن.
(هێزی ڕۆژ) بۆ بەرگریکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا دامەزراوە و ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر خەڵکی ڕۆژئاوا لەژێر هەڕەشە و چەوساندنەوەدان و ئەو هێزەش ناتوانێ هەر ئاوا تەماشاچی بێت. بەتایبەت کە خەریکە لەسایەی ڕێککەوتنە موخابەراتییەکانی بەعسی سوریا و پەیەدە، چارەنووسی کوردی ڕۆژئاوا دەکەوێتە بەر مەترسی و لەولاشەوە پەیەدە، وەک جێنشینی سوپای ئەسەد و خراپتر لە داگیرکەر، هەڵدەکوتێتە سەر کوردی ڕۆژئاوا و ئاڵای کوردستان دەسووتێنێت.
Top