خۆرٍاگری،گیانبەخشی،سیاسەتی حەكمیانە، مێژوو وشانازییەكی هەمیشەیی تۆمارٍ كرد

خۆرٍاگری،گیانبەخشی،سیاسەتی حەكمیانە، مێژوو وشانازییەكی هەمیشەیی تۆمارٍ كرد
میللەتی كورد بە ئازایەتی و گیانبەخشی و خۆراگری خۆی سەڵماندی كە شایانی ئەوەیە هیچی تر كات بە هەدەر نەدات و چارەوەروان نەبێت و بەڵكو خۆی ئامادە بكات بۆ بریاردان لە سەر ئەو مافەرەوایەی كە دەیان ساڵە خەبات و خوێنی بۆ بەخشییووە.هەر بۆیە لە مێژووی‮ رزگاریخوازی ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا هەرگیز كورد وا پشتیووانی‮ ‬بە هێزی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬نەبووە لە ئاست پرسە چارەنووسسازەكانی‮. ‬كێشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ئەوەیە هەموو بابەتەكان بە حزبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەوەتا لە ئاست ناوی‮ ‬سەرۆك و بوون و رابەرایەتیكردنی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬گرفتێكی‮ ‬گەورە لە ئارادایە‮. ‬هەموویان باش ئەم راستییە دەزانن كە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بۆ قۆناغی‮ ‬ئێستا و داهاتوو،‮ ‬سەركردە و كارێزمایەكی‮ ‬گەورەیە و هەر ئەو دەتوانێت داوا و داخوازییەكانی‮ ‬گەلەكەمان بەدیبێنێت‮. ‬بەڵام ددان بەم راستیە دانانێن لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و سیاسی‮ ‬خۆیان،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬هەموو دونیا،‮ ‬سەرۆك و سەركردە گەورەكان بە پشتیووانی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬گەلەكەی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گەورە بەدەستبێنێت‮.

پارتی‮ ‬دیمـوكراتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی هەر لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ سەربەخۆیی‮ ‬مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین‮ ‬یەكێك بووە لەهەرە دروشمو بەرنامەكانی‮ ‬ئەم حیزبە،مێژوش شاهیدی‮ ‬و گەواهی‮ ‬ئەوە دەدات كە پارتی‮ ‬چەندان‮ ‬ڕۆلەی‮ ‬بە وەفای‮ ‬لەم پێناوەدا بەخت كردوە،بۆیە پارتی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬بە ئەولەویاتو كاری‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬خۆیی‮ ‬دەزانی‮ ‬لە هەمان كاتدا ئەم پرسە بە پرسێكی‮ ‬گرینگتر له كاری‮ ‬حزبی‮ ‬دەزانی‮ ‬بەوەی‮ ‬كە پرسێكی‮ ‬تەواو نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە،بۆیە پێویست دەكا هەموو ئەو حیزبانەی‮ ‬بە نەفەسی‮ ‬حزبی‮ ‬بیردەكەنەوەو وا تێگەیشتوونو تێدەگەن كە پارتی‮ ‬ئەم پرسە وەكو موزایەدە لەسەر حیزبەكانی‮ ‬تر بەكاردەهێـنێ،ئەبێ بگەن بەو قەناعەتەی‮ ‬كە ئەم شێوازی‮ ‬بیركردنەوەیە تەواو جیاواز لە دروشمو پیرۆزی‮ ‬بەها نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییەكان،هیچ كات پارتی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬و هەوڵدان بۆ ئەو ئامانجانەی‮ ‬كە لەپێناویدا دامەزراوە بە موزایەدەو خۆفەرزكردن لەسەر خەڵكو لایەنەكانیتری‮ ‬نەزانیوە،چونكە ئەو ئامانجانەی‮ ‬پارتی‮ ‬هەوڵێ تێكۆشانو بەجێگەیاندنیان دەدات ئامانجی‮ ‬گەلو نەتەوەن،بێگومان پارتیش لەناو جەرگەو ئێشو مەینەتیەكانی‮ ‬ئەم گەلە هەلقوڵاوە هەر ئەم گەلەش بە سەرچاوەی‮ ‬هێزو ئیرادە لەبن نەهاتووەكەی‮ ‬دەزانـێ،‮ ‬پارتی‮ ‬نەك هەر دژی‮ ‬ئەوەیە بۆ ئەو پرسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییان هەیە حیزب و لایەنەكان موزایەدەو منەت بەسەر جەماوەرەوە نەكەن،بەڵكو بەدرێژایی‮ ‬مێژوو سەرەڕایی‮ ‬جیاوزییە فكری‮ ‬و ئاییدۆلۆژیەكان‮ ‬،پارتی‮ ‬هەمیشە ویستویەتی‮ ‬ببێتە بناغەو هەوێنی‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێـستی‮ ‬لایەنەكان بۆ مەسەلە چارەنوسسازەكان بەتایبەت مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسین،ئەزموونی‮ ‬مێژوی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەلمانووە كە زۆرجار پارتی‮ ‬ئامادەی‮ ‬قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەرامبەردا دەسكەوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی‮ ‬كورد لە پەرتەوازەیی‮ ‬و تێكچون بپارێزرێ، دەستكەوتەكان بپارێزێت و رێگری بكات لە بەلارێدا بردنی كاروانی كوردایەتی و سەربەخۆیی كوردستان ..

هەر چەندە بە درێژایی مێژوو و خەباتی رزگاریخوازی كوردستان، سەدان جار مافەرەواكانی كورد پێشڵكرا و هیچ وڵاتێك ئامادە نەبووە تەنیا گوێبیستی دەخوازی و گەیاندنی پەیامی مەزڵومییەتی نەتەوەیەك بگرێت ، بەڵام ئێستا بە پێچەوانە و بە هۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی كورد و شەخسی سەرۆك بارزانی ، كە ئەندازیاری ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییانە ، توانرا بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە و سەركەوتووانە پاڵپشتی گەورە بۆ دۆزی كورد لە سەر ئاستی ناوچە كە و جیهان فەراهەم بكات .كورد وەكوو گەورەترین "نەتەوەی بێ دەوڵەت"ی جیهان كە دەیان ساڵە بۆ گەیشتن بە مافەكانی خۆی خەبات و چالاكیەیكی سیاسی-سەربازی بەرفراوانی بەدەستەوە بووە، هەم بە مافی خۆی زانیوەو هەم بە ئەركی خۆی كە لە پانتایی جیهانی سیاسەتدا لە لایەك دۆستانی بەهێز و نوێ بۆ خۆی دەستەبەر بكات و لە لایەكی دیكەشەوە لە رێگای دانوستان وتووێژ لە رێژەی دوژمنانی كەم بكاتەوە. كە لانیكەمی دەستكەوت لەم بازنەدا ئەوەیە بە لایەنەكان بسەلمێنیت مافی كورد هیچ دژایەتیەكی لە گەڵ بەرژەوەندیە نەتەوایەتیەكانی ئەو هێزو دەوڵەتانە نیە. بە هۆی هاوكێشەكان و هەم بە هۆی دیپلۆماسی سەركەوتووی كورد لەو سەردەمەدا دەوڵەتی ئامریكا دەبێتە ناوبژیوان و شەڕەكە كۆتایی پێهات و چیدیكە دوبارە نەكرایەوە. پێم وابێت ئەوە یەكەمجار بوو كە كورد لە پێوەندیەكی نێودەوڵەتیدا بە قازانجی خۆی و بۆ یەكخستنەوەی ماڵی خۆی كەڵكی وەرگرتبوو. لێرەوە بەدواوەو دیپلۆماسی كوردی لەگەڵ دەوڵەتان و بە تایبەت وڵاتانی رۆژئاواو لە سەروی هەموویان ئامریكا بە شێنەیی دەچێتە پێش و لە رەوتێكی بەردەوامدا دەبێتە هۆی سەقامگیری هەرێمی كوردستان ...

ڕاستە،ئێستا هەرێمی كوردستان بە هەستیارترین و قورسترین بارودۆخی دارایی و ئابووریی و سیاسی گوزەر دەكات، لەلایەك بوونی نزیكەی دوو میلیۆن ئاوارە، شەرٍی داعش ، قەیرانی دارایی و كێشەی سووتەمەنی و كارەبا و دەیان پیلانگێری ناوخۆییی، بەڵام هەموو ئەو ژان و ناخۆشیانە بە بەڵاش دروست نەبوونە، بەڵكو هۆكاری سەرەكیی ئەوەیە كە گەلی كورد دەیهەوێت بەو هەموو خەبات و قوربانییەوە لە قۆناغێك بەرەو قۆناغێكی پێشكەووتر و بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجەی كە دەیان ساڵە تێكۆشانی بۆ كردووە و قوربانیی بۆ دەبەخشێت هەنگاو دەنێت ، بەدڵنییاییەوە ئەمەش هەموو ژانی راگوزەری ئەو قۆناغەیە ،بۆیە لە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو پەیوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ دەرەوە زور پێش كەوتنی‮ ‬بە خۆیەوە بینی‮ ‬بێگومان ئەمەش بە هەوڵ و كوششی‮ ‬سەڕوك بارزانی‮ ‬بووە كەتوانی‮ ‬دۆستایەتییەكی‮ ‬زور لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ڕوژ ئاواو ئەوروپا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئابووری‮ ‬سەربازی‮ ‬فەراهەم بكات بۆ ئەو بەڵینە گەورەو پیرۆزەی‮ ‬بەگەلی‮ ‬كورد داوە كە ئەویش‮ سەربەخۆییە ‬كە مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمانە بهێنێتە دی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد قوربانیەكی‮ ‬زوریداوە،‮ ‬بو ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و رزگار بوون لە دەستی‮ ‬بێگانەو نەیارانی‮ ‬كورد،‮ ‬كەچی‮ ‬وەكو پێویست‮ ‬ڕیز نەگیراوە لەو قوربانیدان و خوێن رشتنەی‮ ‬لە عێراق داویەتی‮.بۆ كوردستانیش، رزگاربوون لە داعش و كۆتاییهاتنی ئەم شەڕە قورس و گرانەی لەسەر گیانی رۆڵەكانی كوردستان و توانا ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان مسۆگەر كرد. ئەگەری هەر شەڕێكی دیكەی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان بەناوی حەشدی شەعبییەوە دوورخستەوە. شێوازی ئیداری و سیاسی موسڵ و ناوچە رزگاركراوەكانی لە دوای داعش داڕشت. بەڕە لەژێر پێی هاوسەنگەرەكانی مالیكی دەرهێنرا و چارەسەركردنی كێشە پەیوەندارەكان بە كەیسی نەوت و بوودجە و دەسەڵات و سەروەرییەوە خرایە سەر راستە رێ. بە گفتوگۆ و دانوستانی دۆستانە كوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدا، لەسەر بنەمای ئەوەی كە دوای سەربەخۆیی كوردستان، هەر یەكە لە عێراق و كوردستان دوو دراوسێی باش و قووڵایی ستراتیژی یەكتر دەبن. ‬هیچ متمانەیەك بە عێراق نەماوە كە كورد بە سەربەستی‮ ‬و ئازادی‮ ‬بژی‮ ‬كەوایە بۆچی؟ كار بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و نەكەین؟ بوچی‮ ‬برابەشی‮ ‬عێراق بیت لەكاتێكد ا،‮ ‬ئەو هیچ مافێكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬بوون بەگەلی‮ ‬كورد نابەخشی‮ ‬تاكەی‮ ‬چاوەرێ بكەین‮ !!! ‬ڕوژگاری‮ ‬ئەمڕو گونجاوترین كاتە ئەگەر كورد ناو ماڵی‮ ‬خۆی‮ ‬یەكبخات‮ ‬ڕوو بەڕووی‮ ‬هەموو ئەگەرێك دەبێتەوە وە بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬و حزبی‮ ‬بخاتە ژێر بەرژەوەندی‮ ‬گەل و نیشتمان‮. ‬لە كۆتا وتەمدا ئەلێم بەڵی‮ ‬ئێستا كاتیەتی‮ ‬كاتی‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كودستانە ئەگەر هەر لایەنێك لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان كاربكات دژی‮ ‬سەربەخویی‮ ‬دڵنیام لە ئایندەدا ئەخرێتە زبڵدانی‮ ‬مێژوو و هەروەها خۆراگر و قوربانیدانمان شانازیی و مێژووییەكی پر سەروەریی تۆمار كردووە و ئەنجامەكەش بە دیهێنانی ئامانجە گەورەكەیە ..
Top