پەیامی ئازادی وسەربەستی وشكستی داگیركەرٍان وكۆیلەكانیان

پەیامی  ئازادی وسەربەستی وشكستی داگیركەرٍان وكۆیلەكانیان
دیاركردنی سنووری كوردستان بە خوێن و گیانفیدایی پێشمەرگەی كوردستان، پەیامێكی روون و ئاشكرایە بۆداگیركەران و كۆیلەكانیان كە پاشگەزبوونەوە لە مافەرٍەواكانمان مەحاڵە ..بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد لەگشت ناوچەكانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی‮ ‬جیهان لەوێ كە خۆی‮ ‬دەناست‮ ‬یەكسەر لەلایەن خەڵكی‮ ‬ووڵاتانەوە بەووشەی‮ ‬بازرانی‮ ‬ناوی‮ ‬كوردیان دەناسیوە‮ ‬،‮ ‬واتا بازرانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردبوون بووە لەمێژووی‮ ‬گەلەكەمان چونكە سەرۆك بارزانی‮ ‬نەمر كوردی‮ ‬بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك سەردانی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬دەكرد راستەوخۆ بەبارزانی‮ ‬كوردیان دەناسیوە،‮ ‬لەبەر ئەوە ئەركی‮ ‬هەموومانە لەم‮ ‬ڕۆژەدا كار لەسەر پیرۆزكردن و پاراستنی‮ ‬ڕێبازی‮ ‬نەمران بكەین و هەموومان كار لەسەر هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك بازرانی‮ ‬نەمر بكەین‮ .‬هەروەها خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە كۆمەلێك بەهای‮ ‬گرنگی‮ ‬پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و هەولدان بۆ‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ گشت نەوەكانی‮ ‬كەمە نەتەوەیی‮ ‬و كەمە ئاینیەكان كراوەبووە‮ ‬،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە خەباتی‮ ‬هاوەبەش بۆ‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كوردستان كراوە‮ ‬،‮ ‬گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچیوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كارییان كردووە تەنانەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانێك دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە‮ ‬،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانی‮ ‬نەمر زۆر بەڕۆحێكی‮ ‬لێبووردەی‮ ‬مامەلەی‮ ‬لەگەل كردوون‮ ‬،وەك برا تەماشای‮ ‬كردوون بەڵگەش بینیمان سەرۆك بارزانی‮ ‬نەمر چەندین جار‮ ‬لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە نەیارانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشبووە تەنیا لەپێناوی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬بۆیە دەبێت ئەوە بزاینن هەرگیز پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هیچ كاتێك پشت لە برایەتی‮ ‬ناكات،‮ ‬دروشمی‮ ‬پێكەوەژیان‮ ‬وەك بروایەك كاری‮ ‬لەپێناو دەكات،‮ ‬بەڵام ئەوە ركابەرەكانی‮ ‬پارتیە ناتوانن لە سەقامگیریدا ململانێ بكەن و هەوڵی‮ ‬لەباربردنی‮ ‬ئەو دورشمە دەدەن. بۆیە هەمیشە ئامانجی پارتی و سەرۆك بارزانی بۆ ئەوە بووە میللەتی كورد سەرفراز بژێت و خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی بێت .
پەیامە مێژووەكەی سەروک مسعود بارزانی لە باشیک زور بە ڕاشکاوانە باسی ئاییندەی کوردستانی کرد و هەمو لایەنەکانی خستە ڕوو بە تایبەت سەبارەت بە مەسەلەی سەربەخویی کوردستان و بانگەشەی هەموو دڵسوزانی کوردو کوردستانیشی کرد بو یەکڕیزی و تەبایی و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی ئەمەش ئەو پەڕی دڵسوزی و نیشتیمانپەروەری سەروک بارزانی نیشان دەدات لە هەمبەر دوزی ڕەوای نەتەوەکەی و گەیاندنی بە ئامانجی یەکجاری. بەڕێز بارزانی لە مەترسی و هەڕەشەی دوژمنانی کوردو کوردستان لە هەموو قوناغەکاندا لە ڕابردوو و لە ئیستا و لە داهاتوودا زور باش تێدەگات و دەزانێ مەرامی سەرەکیان چیە و بوچی هەڕەشەیان لە کورد کردووە و بەردوامن لە پەلاماردان لە گشت ڕویێکەوە بویە بارزانی سەنگ و پێگەی سیاسی خوی لە دژی پەلامارەکانی تیروریزمی نێودەڵەتی خستە خزمەت پاراستنی کەڕامەت ناسنامەی کوردو کوردستان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان و کوردپەروەران شکەستیان بە تیرور هێنا ومەرامی سیاسی دوژمنان و هەموو ئەوانەی بە جورێک لە جوره کان ڕاستەوخوو یان ناڕاستەوخوو هاوکارو پاڵپشتی مەرامی گڵاوی ناحەزان بوون لە دژی سەربەخویی کوردستان پوچەڵ کرا و بێ ئومێد بوون. بارزانی ئیستا کەسایەتیەکی بە هێزی نێودەوڵەتیە و یه کەمین کەسایەتیشە لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕو هەم جێگای ڕێزی کومەڵگای نێودەڵەتیە و هەم ڕاوێژی پێ دەکرێت لە هەمو لایێکەوە چونکە سەرکەوتنەکانی بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تاریک پەرەستاندا واتە سە رکەوتنی بەرەی مروڤایەتی لە جیهاندا و ئەمەش ئەمڕو هێزێکی دیکەی بەخشیوە بە کورد و پشتگیریەکی نێودەوڵەتی سیاسی و سەربازی بو کورد فەراهەم بووە.
پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی ، هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی كوردستانە و سەرۆك بارزانیـیش دەڵێت، ئێمە هەموو خەبات و تێكۆشانمان بۆ ئەوە بووە گەلی كورد سەرفراز بژیت، ئومێدی زۆریشمان هەیەسەرۆك مسعود بارزانی ، میللەتە زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیەنێتە كەنارٍی ئارامی و ئاســوودەیی. مافـی گەلی كوردە بۆ ڕاگەیاندنـی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان هەر كارێك بكات، چونكە مانەوەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا سوودی نییە، ئێستاش بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە، بە شێوەیەك هیچ بەربەستێك نەماوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، لە دوای ئەوەی كـە كورد سەلمـاندی تاكـە هێز پێــشمەرگەیە بتوانێت بەرانبەر داعش بوەستێتەوە و بیانشكێنێ و نەهێڵێت یــەك بستی خاكــی كوردسـتان داگیر بكەن. سەربەخۆیی ئاواتی لەمێژینەی گەلی كوردستانە، پاش ئەم گۆڕانكاریانەی بەسەر ناوچەكەدا هاتوون، سەد ساڵ بەسەر ڕێككەوتنی سایكس پیكۆدا تێپەڕیوە و ئێستایش لە هەر كات زیاتر گونجاوترە بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی كیانیكی سەربەخۆ كە گوزارشت لە نەتەوەیەكی مافخوراو بكات، بۆ ئەوەی پەرە بە ئابووریی خۆمان بدەین و زیاتر دیموكراسی و ئازادییە كەسییەكان فەراهەم بكەین و چیتر پشت بە بەغدا نەبەستین، چونكە بەغدا خۆی لەناو كۆمەڵێك قەیراندایە و ناتوانن كێشەكانی خۆیان چارە بكەن.بۆیە ئیتر مەحاڵە گەلی كورد لە ژێر هیچ گوشارێكدا بگەرێتەوە ژێر دەستی بەغدا و بە دڵنییاییەوە سەرۆك بارزانی بەرٍاشكاوانە لەگەڵ زڵهێزانی جیهان و ناوچەكە و خودی حكومەتی عێراقیش لەو بارەیەوە باس و گفتگۆی كردووە و گشت هەنگاوەكان بەرەو سەربەخۆییە ..
Top