جگە لە سەربەخۆیی كوردستان، هیچ رێگەیەكی تر لە بەردەمان نییە
November 16, 2016
وتار و بیروڕا
هەموو جیهان شانازی بە ناوی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی دەكەن ، چونكە ئەوان، ئازادی و پارێزگاری بە بەرهەمی ئەو مرۆڤە بەرزانە دەزانن ، ئێمەش وەك تاكی كورد دەبێت ، ئەو دەسكەوتانە بپارێزین و بەرگریی لێبكەین .. هەموو ئەو ئازادیی وسەرفرازییە کە لە سایەی سەری بەڕێزتان، هەرێمە ئارامەکەمانی گرتۆتەوە.ئەو برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەژیانەی بەهیمەتی بەڕێزتان هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتوە و ئەنجامەکەیشی وەک ڕۆژی ڕوناک دیارە لەئاسماندەوڵەتی کوردستان هەر دێتە دیهەر لەسـەر دەستی سەرۆك بارزانییە دڵنیابە گەلی کوردمان تازە هەرگیز ناهێڵێت ئەو ئازادی و ئارامی و خۆشی و سەربەخۆییەمان بکەونە بەر مەترسی ناحەزان و دوژمنانی کورد و کوردستان.پێشمەرگە قارەمان و دلێرەکانمان لە سەنگەرن و وا خەریکندواقۆناغی ئەرک و فەرمان بە گیانبەخشی و خوێنی پاکیان، بە کوردستان یا نەمان بەجێدەگەیێنن، گەلی کوردیش وەک پشتیوان لە ئامادەباشی داییە بە سەرۆکایەتی تۆی پێشمەرگە.ئیتر هەموومان بە چەمکێکی پۆڵایین، بە چەکوچەکەی کاوەی ئاسەنگەر و چەکی شەرەف و کورداییەتی بارزانی نەمر، هەموو دەستێکی پەلاماردەر و تێکدەر دەشکێنین و گشت نەفەسە تەنگەکان ئەخنکێنین. ئەوانەیش کە ئەیانهەوێت مەرامی ناحەزان و دوژمنانی کورد کوردستان جێبەجێ بکەن و زیان بە چارەنووس و دۆزی گەلەکەمان بگەیێنن، زۆر سەهوون، خەیاڵخاون، نەفامن، زۆر نەزانن، ڕۆژە دۆڕاوەکەیان نزیکە و هەرگیز لەبەر دادگای گەل دەرناچن و دواجـار شوێنیان زبڵدانی مێژوو.ییە..
خەبات و تێكۆشانی هەر نەتەوە یان گەلێك بە چەند قۆناغێکی جیاجیا تێدەپەڕێت، هەر لە قۆناغی خەبات و بەرخودان و شۆڕشەوە تا دەگاتە قۆناغی سەربەخۆیی و دروستكردنی دەوڵەت و قەوارەی سەربەخۆ. گەلی كوردیش تینوو بە ئازادی و سەربەخۆیی، بەردەوام لە خەبات و بەرخوداندا بووە لەپێناو گەیشتن بە ماف و ئازادییەكانی، لەم رێڕەوە خەباتە مێژوییەدا دروشم و داواكارییەكانی لەگەڵ قۆناغە جیاوازەكانی خەباتدا گونجاندووە، لە قۆناغی شۆڕشی شاخدا سەركردایەتی شۆڕش ئۆتۆنۆمی وەك چارەسەری واقعی بۆ پرسی كورد دەستنیشان كردبوو، لە قۆناغی دوای راپەڕینی 1991 و دروستبوونی حكومەت و پەرلەمانی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلەوە، پەرلەمان، سیستەمی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقێكی دیموكراسیدا كردە داخوازی گەلی كورد، بەڵام لەئێستادا داخوازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، لەگەڵ هەڵكشانی قەیرانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە عێراق زیاتر بەرز بۆتەوە، بەجۆرێك ئێستا ئەم پرسە نەك هەر لەلایەن كوردەوە بەڵكو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و زلهێزیشەوە جێگای بایەخە و باسی لێوەدەكرێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورە لە عێراق روویاندا، هاتنی گرووپی تیرۆرستی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) و، داگیركردنی ناوچەیەكی فراوانی سوننەنشین لە ناوەڕاستی عێراق و، كۆنترۆڵكردنی ناوچە كوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن هێزی پێشمەرگە و پاراستنیان بەشێوەیەكی واقعی، عێراقی لەنێوان پێكهاتەكانی كوردو شیعە و سونە دابەش كرد، سەرەڕای گرژی و كێشەو ناكۆكییە بەردەوامەكانی نێوان بەغداو هەولێر، لە ئەنجامی سیاسەتی یەكتر سڕینەوەو پەراوێزخوازی و پاوانخوازی دەسەڵاتدارانی بەغدا. هەلومەرج و دەرفەتێكی مێژوویی زێڕین هاتۆتە پێش، پێویستە سوودی لێوەربگرین و نەهێڵین لە دەست بچێت، چونكە لەوانەیە جارێكیتر ئەو دەرفەتە بە ئاسانی هەڵنەكەوێتەوە، پرسی ریفراندۆم بۆ بابەتێكی هەستیاری وەك سەربەخۆیی پەیوەندی بە دەرفەتی مێژوویی و رووداوو گۆڕانكارییە سیاسییەكانەوە هەیە، بەلانیكەم بارودۆخەكە كاریگەری زۆری دەبێت و ئەگەری سەركەوتن زیاتر دەكات، نەك بابەتێك بێت لەگەڵ هەموو كات و سات و بارودۆخەكان بگونجێت و هەر كاتێك ویستمان پەنای بۆ ببەین، لەئێستادا بارودۆخ گونجاوەو دۆزی كورد لەسەر ئاستی دەوڵەتان چۆتە پێش، رۆڵی پێشمەرگەو قارەمانێتی لە شەری داعشدا وایكردووە لەسەر ئاستی جیهان سۆزو خۆشەویستی و پشتگیری زیاتری كورد بكرێت، بەجۆرێك لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی جیابوونەوەی هەرێم بۆتە ئەمری واقع.
زڵهێزان ماوەی 100 ساڵ ، كوردستانیان بە سەر چەند وڵاتی داگیر كەرا دابەشكرد .. ئێستا نەوشیروان مستەفا و هاوبیرانی ، بۆ ئەوەی جارێكی تر مێژوویی داگیركەران دووبارە بكەنەوە ، دەیانهەوێت چانسی خۆیان تاقی بكەنەوە لە رێگەی دابەشكردنی سلێمانی و چەند ناوچەیەكی تر ... بۆیە ،ئیتر سەردەمی داگیركاری و دابەشكردن كوردستان بە سەر چوو ، كوردستان بە خوێن ئازادكراوە و جارێكی تر مەحاڵە نەك سلێمانی بەڵكو بەستێك لە خاكی پیرۆزی كوردستان بكەوێتە ژێردەستی نەوشیروان مستەفاو هاوبیرانی و كۆیلەكانی ،ئەم راستییەش نەوشیروان مستەفاو كۆیڵەكانی تر تووشی هیسریا و سەر لێشێوایی كردۆتەوە ... سڵاوو لە خۆراگری و بەخۆدانی جەماوەری جاش بەزێن و دژە عێراقچێتی كوردستان ، پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی ، وانەیەكی پر مانا و پر واتەیان دایە ناحەزان و داگیر كەرانی كوردستان ، كە بۆ هەتا هەتایە بیر لە داگیركردن و دابەشكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان نەكەنەوە ...