هەموو كوردایەتیمان بۆ یەك ئامانج بووە ،ئەویش رزگاركردن و سەربەخۆیی خاكی كوردستان
November 15, 2016
وتار و بیروڕا
ئێمە بۆیە سەربەخۆییمان دەوێت چونكە خاكمان داگیركراوەكانمان بە خوێن ئازاد كردەوە .هەر كەسێك باوەری بە سەربەخۆیی و بوون بە خاوەن دەوڵەتبوون نەبێت ،ئەوا دەكەوێتە دەرەوەی چواچێوەی كوردبوون و كوردستان شوێنی خائینان و ناپاكانی تێدا نابێتەوە . ئیستا دوای سه‌ده‌یه‌ك له خۆێن به‌خشین و قوربانیدان و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری، دوای چه‌ندین شۆڕش و دوای مۆركردنی چه‌ندین ڕیكه‌وتنامه له نێوان به‌ره‌ی كورد و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و به ئیستاشه‌وه حكومه‌تی عێراق، له پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه‌و ڕیكه‌وتنامانه، دوای پتر له ده‌ریایه‌ك خوێن و شه‌هید، ئه‌نفال و كیمیاباران، جینۆساید‌و بێ سه‌رو شوین بوونی هه‌زاران كوردستانی كه گه‌یشته لوتكه‌ی وه‌حشیه‌ت دژ به گه‌لی كورد . پرۆژه‌ی سەربەخۆیی مافێكی رەوای خەڵكی كوردستانە و پاشگەز بوون نییە ، چونكە خاكی ئێمە داگیركراوە و نەك ئێمە خاكی خەڵكمان داگیر كردبێت و بمانهەوێت جیا ببنیەوە به شاڕێیه‌كی پڕ له ململانێی لۆژیكی و فیكری و سیاسی دا گوزه‌ر ئه‌كات، هه‌ر له ئێستاشه‌وه هه‌ست به جوڵه‌ی ئه‌و ململانێیه‌و چزووه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، ئیستا ده‌رفه‌ته‌كان له‌بارن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سه‌د ساڵی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و ڕاپه‌رینه‌كانی، هه‌لومه‌رجی له‌بار ڕه‌خساوه، پرۆژه‌یه‌كه واقیعییه و له توانای میلله‌ته‌كه‌ماندایه كه هه‌موو ته‌یارو ڕه‌وت و جه‌مسه‌ره سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئاینییه‌كان كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ن .با بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان ئاواتەكانیان بێنینە دی ..
ئێمە بۆیە دەیان ساڵە خوێن و گیانمان دەبەخشین لە پێناو چیدایە ، ئایا بۆ عیراقچێتی و بێگانە پەرستی یا خود رزگاربوون لە ژێر دەستی زوڵم و زۆرداری و گەرٍاندنەوەی خاكی داگیركراو مان .. پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان فێری كردین كە لە پێناو سەربەستی و ئازادی فیداكار بین .ئێمەی كورد وەك میللەت لەم قۆناغەی ئێستا لە سەدەی بیست و یەك دا، هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ میللەتەكەمان هەم سەرۆكێكمان هەیە بۆ دەوڵەتی كوردی، دەوڵەتی كوردی وەك خەون نیە بەڵكو راستیە و دیفاكتۆیە و قسمەت و مافی خۆمانە، لە رابردوو خوێنمان داوە و لە ئێستاش عەقل و رۆحی كوردانەی دەوێ، جۆرێتی لە خەباتی دەوێ، سەرۆك (مەسعود بارزانی) لەپێش هەموومان لەپێشەوە نەخشەرێگای دەوڵەتی کوردستانە ئاڵا هەڵگری دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە، بە شایەدی هەموو كوردان و وڵاتان، چ كورد چ بێگانە چ دوژمن چ دۆست، (سەۆرك بارزانی) گەیشتۆتە لوتكەی باوەڕهێنان و باوەڕپێكراو لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانی دونیا وەك سەرۆكی دڵسۆزی میللەتی كورد.
ئەم خەباتەنەپساوە و بەردەوامی ئەم پارتە لە گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و 70ساڵ گیانفیدایی و نهێنی مانەوەی وەك پارتێكی خۆڕاگر دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنیەوە، مستەفای بارزانی نه‌مر وەك كەسایەتیەكی ڕۆحی و خەباتگێڕ بە هەناسەیەكی دوور و درێژ ڕێباز و فكری خۆی داڕشت بۆ بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی كوردستان .دوای 100 ساڵ ، چەوسانەوە و زوڵم و زۆری داگیركەران، ئیتر ئەو كاتە بەسەر چوو، جارێكی تر كورد بە هاووڵاتی پلە دوو هەژمار بكرێت و بچێتەوە ژێر دەستی داگیركەران . چونكە لە رابردوو دا رژێمە یەك لەدوای یەكەكان بە ئەوەی ئێستاشەوە هەوڵی سڕینەوەی بوونی گەلی كورد بە چەندین شێوەی دڕندانەو قێزەوەن ئەنجامدراوە، تەنانەت گەلی كوردستان و بزووتنەوە نیشتمانییەكەی رووبەڕووی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی بۆتەوەو دەیان شاڵاوی دیار‌و نادیار‌و ئەنفال و جینۆسایدی بەرامبەر كرا، سەرەڕای زیندانیكردنی هەزاران رۆڵەی ئەو میللەتە و رشتنی خوێن و لەسێدارەدان و زیندەبەچاڵكردن، هەر ئەمانەش نا، بەڵكو ئاوارەكردن و راگواستنی زۆرەملێی و گۆڕینی واقیعی دانیشتووان و خاپووركردنی زیاتر لە هەشت هەزار گوند لە سەرتاسەری كوردستان، كەواتە دەیانەوێت لەمە زیاتر چی بكەن ئەگەر گەلی كوردستان بڕیاری سەربەخۆیی خۆی راگەیاند لەپێناو رزگاربوون لە دیلیی و كۆت و زنجیری داگیركاری.. بەتایبەتیش كە دوژمنانی گەلی كوردستان لەم قۆناغەی مێژووی ناوچەكەدا بە سەختترین هەلومەرج و بارودۆخدا تێپەڕدەبن لە ئەنجامی بەردەوامبوونیان لە ستەمكردن و پشتگیریكردن لە رژێمە سەركوتكارە دواكەوتووەكان لەگەڵ گەشەكردنی بزووتنەوە دیموكراسیخوازەكان لە كۆمەڵگەكانیاندا، هەروەها كەڵەكەبوونی گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی بواری بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ لەسەر هەردوو ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا. بۆیە ئێستا ئیتر كاتی ئەوەیە میللەتی كورد بریاری كۆتایی لە سەر چارەنووسی خۆی بۆ دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بدات ..