لەو چارەسەره باشترتان نەبوو؟ ئایا به هەڵوەشانەوەی هەرێمی كوردستان قەیرانی دارایی چارەسەر ده‌بێت؟

لەو چارەسەره باشترتان نەبوو؟  ئایا به هەڵوەشانەوەی هەرێمی كوردستان قەیرانی دارایی چارەسەر ده‌بێت؟
قەیرانی دارایی بەتەنێ هەرێمی كوردستانی نەگرتۆتەوه، بەڵكو زۆر له وڵاتانی ناوچەكه و جیەانی گرتۆتەوه، بەتایبەتی ئەوانەی داهاتی سەرەكیيان پشتی به فرۆشتنی نه‌وت به‌ستووه. هه‌ر یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆڕاگرتن رێوشونی دیاریكراوی گرتۆته‌به‌ر، جا به زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بێت یا به ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گ و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی بێت، تاڕاده‌یه‌ك تێیدا سه‌ركه‌وتوون یا به‌لایه‌نی كه‌می توانیویانه ئیداره‌ی دارایی خۆیان بكه‌ن. به حوكمی هۆكارگه‌لێك، له‌سه‌روویانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه و به‌شێكه له ده‌وڵه‌تێكی ناحه‌ز بهویستهكانی گه‌لی كوردستان ( هه‌ر له لكاندنیيهوه پێوه‌ی تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات) كاریگه‌رییه‌كه‌ی زه‌قتره و ته‌نگی به چین و توێژێكی گه‌وره هه‌ڵچنیوه و هاواری لێ هه‌ڵساندووه.
خوا هه‌ڵناگرێ، له كوردستانیش له‌لایه‌ن حكوومه‌ت به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر هه‌ندێ شت كراوه، به‌ڵام له ڕووه ئاشكراكهیهوه باری داهات سنوورداره‌كانی (مووچه‌خۆرانی) قورس‌تر و جوڵه‌ی بازاڕیشی بێ خوست كردووه، له‌گه‌ڵیدا نارازیبوونێكی ئاشكرای به سیاسیكراوی لێكه‌وتۆته‌وه، كه له ئه‌نجامدا پرۆسه‌ی خوێندن و كاری داموده‌زگا حكوومیه‌كانی نیوه ئیفلیج كردووه. ئه‌وه باسی كاریگه‌ری و ئاسه‌واری جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش‌یش هه‌ر ناكه‌م، چونكه بۆ تاك به‌تاكی كوردستان روون و ئاشكرایه.
له ئاوه‌ها دۆخێك‌دا خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی ناڕازی بێت بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ناچار بكات چاره‌سه‌ری باشتر بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئایا راده‌ستكردنی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان به به‌غدا چاره‌سه‌ره وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسی یا نوێنهرانیيهوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێ؟ ئایا كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها دابینكردنی مووچه‌یه یا كاركردنه بۆ پاراستنی ئازادییه‌كانی به‌خوێن به‌ده‌ستهاتوون؟ ئایا دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه به‌ده‌ستكه‌وت داده‌نرێ، كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه كارێكی زۆر رۆتینییه، به‌مانای ئاماده‌بوونی به‌غدا دێت بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یا چه‌واشه‌كردن و كاركردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان؟
وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه لای سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان ئاشكران، كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به به‌غدا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی كوردستان ناكات و له‌وانه‌یه نێوانی حزبه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر ئاڵۆزتر بكات و لێكدابڕانی دی دروست بكات. بۆیه لێره‌وه پێویسته وزه و توانا و كه‌ناڵه دیپلۆماته‌كان به‌گه‌ڕبخرێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌بری داواكردن، به‌غدا راسته‌وخۆ له‌ڕووی داراییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، كه قه‌ت ناتوانم بڕوا به‌وه بكه‌م، ئه‌وه پێشنیار و داواكاری نوێنه‌ری كورد بێت. چونكه به‌مانای بێ نرخكردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێت.
ئاخر بۆ و له‌پێناوی چیدا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش قۆناغی راپه‌ڕین؟ ئایا گه‌ل به‌وه ئاسوده ده‌بێت و كوردستان ده‌بوژێته‌وه، مافی ژیانمان پێ ره‌وا ده‌بینن یا بۆ به‌دیهاتنی ویستییه تایفیهكه به‌كارمان ده‌هێنن؟
بۆیه پێویسته هه‌موومان بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته و ئه‌و راستییه‌مان له كن جێگیر و روون بێت، كه پرسی نه‌ناردنی به‌شه بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به پابه‌ندبوون و نه‌بوون به‌و رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌وه نییه، كه پێشتر هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری رێككه‌وتن، به‌ڵكو پرسه‌كه ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه، نه‌خاسمه دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه له جێگیربوونی حكومڕانی خۆی له عێراق دڵنیابوو، له زۆر بڕگه و مادده‌ی ئه‌و ده‌ستووره په‌شیمانن، كه هه‌ر لهدێباجهكهیهوهڕا ماف و تایبه‌تمه‌ندی ده‌ستووری به‌هه‌رێمی كوردستان داوه( چه‌ند جارێكیش لێره و له‌وێ به شێوازی جودا له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه ئه‌و ناڕازیبوونه له ده‌ستوور راگه‌یه‌ندراوه).
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرس و داهاتی نه‌وت، هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، له‌لایه‌ك له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سندوقێكی تایبه‌ت به به‌شه داهاتی كوردستان له فرۆشتنی نه‌وت، له‌لایه‌كی دی له‌سه‌ر ده‌ركردنی پرۆژه‌بڕیاری داهاتی نه‌وت و غاز پێداگیر بوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌غدا بوو هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ك تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات لای لێ نه‌كرده‌وه، ناشیكات. چونكه نایه‌وێ دان به‌و ماف و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌ستوورییه‌دا بنێ، كه به قسه‌ی خۆیان له‌ساتێكی نادیاردا به هه‌رێمی كوردستان دراوه یا كوردستان سندوقێكی تایبه‌ت به داهاتی خۆی هه‌بێت. بۆیه هه‌ر داواكارییه‌ك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان به به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و به‌مانای ئاوتكردنی هه‌رێمی كوردستان دێت، كه بڕوا ناكه‌م دوای ئه‌و هه‌موو سه‌ختی و قوربانییه كه‌س بۆ دابینكردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌وه قبوڵ بكات.
پێشتر، كه هیچ له‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ن و به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد ئێستا خۆیان پێ مه‌شغول كردووه له‌ئارادا نه‌بوون، ئایا به‌غدا شایسته و ئیمتیازاته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بێ لێبڕین ده‌نارد؟ ئایا مووچه و پێداویستی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ده‌نارد، كه به ده‌ستوور به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی سه‌ربازی عێراق؟ له‌كاتێكدا هه‌موو ئیمتیازێكی دارایی و پێداویستی سه‌ربازی بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابین ده‌كات، كه هێزێكی نافه‌رمییه و تازه دامهزراویشه؟ ئایا به‌غدا ئاماده بوو شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی سێكته‌ری نه‌وتی بدات، كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان كاریان ده‌كرد؟ ئایا سووته‌مه‌نی پێویستی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرد یا هه‌ر رۆژه‌ی بیانوویه‌كی نوێی ده‌دۆزیه‌وه بۆ دروستكردنی ته‌فره‌قه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ش ئاشكران، هیچ ته‌ئویل و لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێ، به‌ڵكو هه‌موو مه‌به‌ستی به‌غدا ئه‌وه‌یه كوردستان له‌ڕووی دامه‌زراوی به‌رگرییه‌وه بێ هێز و له‌ڕووی گوزه‌رانیشه‌وه ده‌ستكورت و چاو له ده‌ست به‌غدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌خته‌كی بیه‌وێ و به گونجاوی بزانێ (وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بن با F16- كان بگه‌ن) ویسته سیاسیه‌كانی خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێ. كه ده‌ڵێم لێكدانه‌وه هه‌ڵناگرێ، لێره‌وه بۆ زیاتر ئاشكراكردنی نیه‌ت و مه‌به‌ستی به‌غدا چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه:
باشه، خۆ جوتیارانی كوردستان گه‌نمی خۆیان راده‌ستی به‌غدا كرد، ئه‌گه‌ر وه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگان‌یش بێت، ده‌بوو به‌غدا له‌بری وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ( سه‌لم به‌لم) پاره‌ی جوتیارانی بدابووایه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆ به‌غدا به‌و دهرۆزهكهرییه بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و شایسته داراییه ده‌دات؟ ئایا مافێكی ره‌وای جوتیارانی كوردستان نه‌بوو له‌بری ره‌نجیان، كه گه‌نمه‌كه‌یان بوو بێ قیڕه و بێ دواكه‌وتن به‌غدا پاره‌كه‌یان بۆ بنێرێ؟ یا رێگه‌گرتن له چوونی به‌روبوومی كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌ری كوردستان بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌بیانووی نه‌خۆشی؟ ئایا به‌غدا( ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی لێده‌رچێت) هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ كوردستان كردووه له كاتی دروستبوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دانیشتوانی كوردستان یا كاتێك ئه‌مریكا گوتی(هه‌ولێر هێڵی سووره) هاواری لێ هه‌ڵسا؟
كه‌واته هه‌ڤاڵینه، پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به پابه‌ندبوون و نه‌بوونی هه‌ولێر به رێككه‌وتنه نهوتییهكهوه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كردوویانه‌ته بنێشته خۆشه و له‌سه‌ر حسابی مه‌زاجی هاووڵاتیان تامی زاری خۆیانی پێ خۆش ده‌كه‌ن، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌و عه‌قلیه‌ته‌وه هه‌یه، كه قبوڵی نییه كورد خاوه‌نی داهاتی خۆی بێت و ئیداره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی بكات و به‌رگری لێ بكات.
دوور له‌و چاره‌سه‌رییه‌ی ئه‌و به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی كورد له به‌غدا بۆ قه‌یرانی دارایی و دابینكردنی مووچه خستوویانه‌ته‌ڕوو، ئه‌م پرسه و پرسه سیاسییه‌كانی دی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێویستی به رێككهوتنێكە، وه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی به‌رامبه‌ر دوژمنێكی هاوبه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، كه پێموابێت گفتوگۆكانی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش ده‌ستیان پێكردووه،
بۆیه دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌خته‌كه‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕان، دۆزینه‌وه، ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت، كه سه‌نگێكی گه‌وره‌شی له‌ئاستی جیهانیدا بۆ دروست كردووه، ناكرێ و نابێ هه‌ولێر بۆ مووچه له‌و هه‌نگاوه نیشتمانییه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه. داواش له‌و به‌ناو نوێنه‌رانه‌ی كورد له به‌غدا ده‌كه‌م، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه ده‌رفه‌تی گه‌وره له‌پێشه، بۆ مێژوو چاوێك به‌و هه‌ڵوێسته نا نیشتمانییه‌ی خۆتاندا بخشێننه‌وه، كه به مانای قه‌در نه‌گرتنی خوێنی شه‌هیدان دێت. چونكه هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌و هه‌موو نه‌به‌ردی و خۆڕاگرییه‌ی بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، نه‌ك هه‌ر هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و ئاوت ناكرێ، به‌ڵكو هه‌نگاوی گه‌وره‌تر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێت.

Top