پێشمەرگە، میللەتی كورد خوێن وگیانی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان بەخشییووە

پێشمەرگە، میللەتی كورد خوێن وگیانی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان بەخشییووە
لە رابردوو و سستمی ئێستای سیاسی عێراقیداو بێدەنگی وبەڵكو هاندانی پێشێلكاری وچاوپۆشی لە پێدانی مافەرەواكانی میللەتی كورد و جێبەجێنەكردنی ماددە دەستوورییەكان خۆدەدزێتەوە لە دیاریكردنی سنووری كوردستان بە پێی دەستوور وبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وپێشمەرگە كە ئەمە نزیكەی دوو ساڵە بە درێژای زیاتر لە 1050كلم دەجەنگێت دژی دڕندەترین هێزی تێرۆری نیۆنەتەوەیی،وئاستەنگ دروستكردن لەبەردەم تەواو كردنی دەزگا دەستوورییە فیدرالیەكان، ئەمانە گشتیان وادەكەن كە دەزگا دەستوورییە عێراقیەكان لەمەودوا رەوایەتی نوێنەرایەتیكردنی گەلی كوردستانیان نەمێنێت. ئەمەش رێگا خۆشدەكات پەنا بۆ بژاردەی سەربەخۆیی بەرێت.مانەوە لەناو دەوڵەتێكدا یان جیابوونەوە لێی ودانپێدانان بە دەوڵەتی دروستكراوی نوێدا تا رادەیەك دەوەستێتە سەر رادەی دیموكراسیەتی هەردوو دەوڵەتی دایك ودەوڵەتە نوێكە، وهەروەها رادەی پەیوەستبوون بەو ماف و ئیلتیزامانەی لە دەستوورەكەدا لەسەری رێككەوتوون. هەر چەندێ دەوڵەت پایە دیموكراتیەكانی لەدەست بدات، ئەوەندە لە نوێنەرایەتیكردنی ئەو گەلە دوور دەكەوێتەوە كە داوای مافی سەربەخۆی دەكات و بەهەمان رادەش ئەو گەلە پشتگیری ورەوایەتی بۆ داواكانی خۆی وەدەست دەهێنێ بۆ ئەوەی ئیرادەی خۆی لە دەربخات بۆ سەربەخۆیی بە پێی مافی چارەیخۆنوسین و ئەمەش چارەسەری یەكجارییە بۆ بەدیهێنانی گشت مافەرەواكان و دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ...

هەموو جیهان شانازیی بە ناوی پیرۆزی " پێشمەرگە"، دەكات .. ئەمرۆ گشت وڵاتانی جیهان چاوییان بریوەتە قارەمانیەتی و فیداكاری پێشمەرگە قارەمانەكان ، ئەوان بە خوێن و ئازایەتی خۆیان مێژووییەكی پر لە سەروەری و شكۆیان بۆ كورد و كوردستان لە مێژوویی مرۆڤایەتی و ئازادی تۆمارٍكردووە كە بۆ هەتا هەتایە لە بیر ناكرێت .ئێستا پێشمەرگە ، بە بەخشینی خوێن و گیانی خۆی خاكی نیشتیمان لە دەستی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەپارێزێت . بۆیە ئەو گیانبەخشیی و فیداكاریی و قارەمانیەتییەیان پێمان دەڵێت هەموومان بە یەكدەنگ و یەكریز پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆكی كوردستان بین بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان تۆمارٍ كردنی مێژوو و قارەمانیەتی بێ‌ وێنە لە سەر ئاستی كوردستان ، ناوچەكە و جیهان و شكستدانی گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و گەرٍانەوەی شكۆ بۆ مرۆڤ و ئازادی بۆ هەموو جیهان ، سەرۆك وڵات ، ناوەندی ئاكادێمی ، میدیا و رۆژنامەی جیهانییە نییە كە بە شكۆ و سەرفرازییەوە باسی " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی " نەكات .. سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬نەك وەك سەرۆك تەنیا وەك حزبێكی‮ ‬خاوەن جەماوەر و پێگەیەكی‮ ‬گرنگ لەناوچەكەدا ناسراوە،‮ ‬بەڵكو وەك كەسایەتێكی‮ ‬ئاشتیخواز و سەركردەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان و نێوەندەكانی‮ ‬بڕیار ناسراوە،‮ ‬وەك كەسایەتیەكی‮ ‬خاوەن ئەزموون بۆ دابینكردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان نەتەوە و مەزهەب و ئاینییەكان ناسراوە‮. ‬شانازی‮ ‬بە خەباتی‮ ‬پر لەسەروەری‮ ‬زێدەتر لەنیو سەدەت دەكەین،‮ ‬ئەو خەباتەی‮ ‬لەپێناو ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤە كە هەردەم سازشت لە مافەكان نەكردووە‮.‬ئەمڕۆ بۆ جیهان دەركەوت چ رۆڵێكی‮ ‬گاریگەرت هەیە بۆ سەركەوتنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬ئەمرۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬بووی‮ ‬بە ناسنامە و سونبولی‮ ‬نەتەوەیەك كە لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان شانازیت پێوەدەكەن‮. ‬ئەمرۆ ئەوەت سەلماند و توانیت وەك كەسێكی‮ ‬بێلایەن كارەكانت بەوپەڕی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬پیادە بكەیت و كوردستان بەرەو ئاقارێكی‮ ‬ئارام و سەربەخۆ بەریت‮. ‬بۆ‮ ‬هەموو جیهانت سەلماند كە كورد خاوەنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیانە و هەردەم ئامرازی‮ ‬تەبایی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بووی‮ ‬لە ناوچەكە‮. ‬سەرفرازییە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان كە پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی‮ ‬مایەی‮ ‬شانازی‮ ‬هەموو ئازادیخوازانە جیهانە.. ...


پێشمەرگە، هەر لەو ساتە وەختەی كە بە خوێنی خۆی سنووری كوردستانی نیشانكرد ، ئەو كاتە بانگی سەربەخۆیی كوردستانی بە هەموو داگیركەران ، ناوچەكە و وڵاتانی جیهان گەیاند .لەو كاتەوە، سەرۆك مەسعود بارزانی باسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانی هێناوەتە گۆڕێ،لە لایەن كۆڕ و كۆمەڵ و حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی و هەروەها لە لایەن كەسایەتیە كورد و غەیرەكوردەكان و حكوومەتانی دەر و دراوسێشەوە هەڵوێستی جۆراوجۆر گیراوە كە زیاتریان هاودەنگی و لایەنگری و كەمتریشیان نەیاریی و تەنانەت دژایەتیشیان تێدا بەدی كراوە.دوژمنان و نەیارانی نەتەوەی كورد و خاكی كوردستان چۆن و تا چەند لە دژی پرس و بابەتێكی ئەوتۆ رابوەستن چاوەڕوان كراوە و، هیچ جێگەی سەرسووڕمان نییە، بەڵام ئەوەی بۆوەی دەبێ بە سەیر سەیری بكرێ و تەنانەت لە بەرانبەریدا سەریش سووڕ بمێنێ هەڵوێستی هێندێك لایەن و كەسایەتیی كوردە كە بە داخەوە گەلێ جار لە دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان چەند هەنگاو پێش دوژمنیش دەكەونەوە، ئەو جۆرە هەڵوێستە ئەگەر لە لایەن كەسان و لایەنی سەر بە دوژمن یان گوماناوییەوە نەبێ زیاتر لە بەرژەوەندی كەسی یان رێكخراوەییەوە سەرچاوە دەگرێ و جێگەی داخە.ئێستا كە بارودۆخی سیاسیی جیهان و بەتایبەتی روژهەڵاتی نێوەراست لە بەرژەوەندیی كورد دایە و رۆژ لە گەڵ رۆژ ژمارەی ئەو حكوومەتانەی راستەوخۆ و، ناراستەوخۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن زیاتر دەبێ، ئێستا كە دونیا قارەمانەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بۆ دەركەوتووە و زانیویەتی كە ئەوە ئەو هێزە بە هێزەیە لە بەرانبەر گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی واتە داعش راوەستاوە و بەچۆكیدا هێناوە، ئێستا كە زلهێزترین وڵاتی دونیا كە ئەمریكایە لە گەڵ هەرێمی كوردستان وەك وڵاتێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت دەكا،ئێستا كە عێراق وەك وڵات هەر ناوی ماوە و لەو بێ هێزیەشدا كوردستانی لە خۆی دابڕیوە و لە بوودجە بێبەشی كردووە و خەڵكی كوردی تووشی قەیران كردوە،ئێستا كە سەرۆك و كاربەدەستانی وڵاتانی دونیا لە گەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك سەرۆكی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵە دەكەن، هەموو ئەو پێشمەرگانەی كە لە بەرانبەر دوژمندا راوەستاون و كوردستانەكەیان كردۆتە سەنگەرێكی لە گیران نەهاتوو، بە مایەدانان لە گیان و ژیانیان ویستی سەربەخۆیی كوردستان واژۆ كرد.. ئیتر ئەو سەردمە بە سەر چوو لە مافەرەواكانی میللەتی كورد پاشگەز ببینەوە و بەدڵنییاییەوە سەركەوتن و كورد و كوردستانە ...
Top